بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,962) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 374,007 | وێنە 58,935 | پەڕتووک PDF 10,962 | فایلی پەیوەندیدار 42,307 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,556 |
📝 پژاک: لەدژی پیلانگیڕی و گۆشەگیری بەرخۆدان گەش بکەن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پژاک: لەدژی پیلانگیڕی و گۆشەگیری بەرخۆدان گەش بکەن


پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاکپژاک) لە رێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.
ڕاگەیەنراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:
سەرەتا 22مین ساڵیادی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999 لەدژی ڕێبەر ئاپۆ ڕسوا دەکەین و پیلانگێڕانیش بە تۆڕەییەوە شەرمەزار دەکەین. هەروەها ڕایدەگەیەنین، ئامانجی پیلانگێڕان کە بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دەیانویست جێبەجێ بکەن، بە تێکۆشان و چالاکیەکان و ڕوحی شەهیدەکانمان کە بە دروشمی 'کەس ناتوانێت خۆرمان تاریک بکات' شەهید بوون، پووچەڵبوونەوە. ئەو هێزانەی کە بە پیلانگێڕیەکە دەیانویست گەلی کورد لە لاپەڕەکانی مێژوو بسڕنەوە، حسابی ئەوەیان نەکردبوو کە گەلی کورد هیچ کاتێک دەست لە ئازادی خۆی و ئازادی رێبەرایەتی خۆی هەڵناگرێت.
هێزە سەرمایەدارەکانی جیهان، سەردەست و دوژمنانی کۆمەڵگا و گەلە ژێردەستەکان و پیلانگیڕەکان بە تەنها ڕێبەر ئاپۆیان نەکردە ئامانج، بەڵکو گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کورد و هەموو گەلانی ئازدیخواز و بزوتنەوە و کەسایەتی دیموکرات، سۆسیالیست کرانە ئامانج. ڕێبەرایەتی بۆ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدار و دەولەت – نەتەوە ئاستەنگ و مەترسیەکی گەورەیە. دەوڵەت، هێزە سەردەستەکان، هاوکارانی لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کە سیستمی سەرمایەدار، ستاتۆپارێزیان هەڵدەوەشێنێت، کەوتبوونە ناو مەترسیەکی گەورە. لە هەموو جیهان بۆ دۆست و دوژمنانی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد ئاشکرا بووە کە بەهێزترین جێگرەوە سیستمی دیموکراتیک و ئازادی گەلانی ژێردەستەیە کە رێبەر ئاپۆ بە کۆنفیدیرالیزمی دیموکراتیک و سیاسەتی هێڵی سیێەمین پێشکەشی کردووە. ئەو ئیرادەیەی لە بەرانبەر هەموو هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر لە چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدان دەکات، فەلسەفە و ڕوحی ئاپۆگەریە. بۆ ئەوەش لە سەرەتادا گەلی کورد و تەڤگەرە ئازادیخوازەکانی جیهان لەو بڕوایەدان کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت.
هەموو هێزە نێودەوڵەتیەکان کە لەگەڵ دەوڵەتە هەرێمیەکان لەدژی ڕێبەرتی بوون بە یەک، ئەمڕۆ جارێکیتر بە هەمان پیلانگیڕی بە یەکەوە لە کەسایەتی رێبەرتی پیلانگێڕی لەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەبەن. هەموو دەستکەوتەکان کە تەڤگەری ئازادی و کۆمەڵگای کوردی لە سەر هێلێ بیردۆزی و هێلێ سیێەم بە هاوپەیمانی لەگەڵ گەلانی ژێردەستە بەدەستهێنراون، جارێکیتر دەیانەوێت لەناوی ببەن، بێ ئیرادە و سیستم بهێڵنەوە و چۆن بیانەوێت بەڕێوەببەن. گۆشەگیری ڕەها و پچڕاندنی پەیوەندی رێبەرتیمان لەگەڵ دەرەوەدا بەشێک لە پیلانگێڕیەکەیە. هێرشی داگیرکەری سەر باشوور و باکوور و ڕۆژئاوا و سوریا و هاوپەیمانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەشێک لە پیلانگێڕیەکەیە. ئەمڕۆ قڕکردنێکی سیاسی و کلتوری لە چوار پارچەی کوردستان بە عەقلیەتی هێزە پیلانگێرەکان بەڕێوەدەچێت، بەڵام نەگەیشتووەتە ئامانجەکەی.
دەوڵەتی ئێرانیش بە کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتی لەسەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن مێژوویەکی ڕەشە. گەلەکەمان لە ڕٶژهەڵاتی کوردستان بە تێگەیشتنێکی بەرز لە تێکۆشانی ئازادیدا و بە ڕوحی وڵاتپارێزی لەدژی پیلانگێڕی ڕاپەری و زۆر باجی گەورەشی دا. ئەوەش بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە دەستپێکێکی نوێ بۆ بەرەوپێشەوەبردنی تێکۆشانی ئازادی و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خۆیان. بە سەدان گەنجی کورد، کچ و کوڕی قاڕەمان ڕوویان لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کرد و ئەوەش بوو بە بناغەی دروستکردنی پارتەکەمان پژاک. پژاک لە بناغەدا بە ڕوحی بەرخۆدانی 26ی ڕێبەندان خۆی بەڕێکخستن کرد و بوو بە دەنگی ئازادی گەلەکەمان. لەسەر ئەم بناغەیە لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بازنەیەکیان لە ئاگر دروست کرد یادی هەموو شەهیدانی دروشمی 'کەس ناتوانێت خۆرمان تاریک بکات' دەکەینەوە و بەڵین دەدەین خەیاڵەکانیان جێبەجێ بکەین.
ئێمە وەک پژاک کە تێکۆشانمان لە سەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد، خەباتی سەرەکیمان بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمە تێکۆشانمان بەم ئامانجە پیڕۆزە بەڕێوەدەبەین. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە پەرسپەکتیفی شۆرشگێری، هەڵوێستی خۆتان بەرانبەر پیلانگێڕی و گۆشەگیری پیشان بدەن.[1]
15-02-202015-02-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 15-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-02-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 15 2020 3:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 15 2020 4:30PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 15 2020 4:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 91 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پژاک: لەدژی پیلانگیڕی و گۆشەگیری بەرخۆدان گەش بکەن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-02-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574