ساڵی 2019 لە هەرێمی کوردستان 32.260 پرۆسەی هاوژینی ئەنجامدراون، 4.227 حاڵەتی تەڵاق لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ بەپێی ئامارەکانیش زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوە لە ساڵی ڕابردوودا لە شاری
سلێمانیسلێمانی بووە.
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری لە کۆی 1.933 پرۆسەی هاوژینی لە سنووری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان 689 پرۆسەیان بە جیابوونەوە کۆتاییان هاتووە.
راید فریاد هیدایەت، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی لە
کەلارکەلار دەڵێ، هۆکارەکانی جیابوونەوە بەشێکیان پەیوەندییان بە خیانەتی هاوسەری، نەگونجان، دەستتێوەردانی کەسانی دەوروبەری هاوژینەکان، کێشەی دارایی و ئابووری و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونە.
پرۆسەی هاوژینی و جیابوونەوە لە باشووری کوردستان لە 2019دا
|
|
|
|
بەشێک لە پارێزەرانیش هۆکارەکانی جیابوونەوە بۆ قەیرانی سیاسی و دارایی، نەبوونی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، تەمەنی نەگونجاو بۆ هاوژینی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگێڕنەوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و نشینگەی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2019 زۆرترین جیابوونەوەی هاوژینەکان لە سلێمانی بووە کە 1.737 کەیسی جیابوونەوە بوون، لە بەرامبەردا 11.664 پرۆسەی هاوژینی ئەنجامدراون.
هاوکات لە
هەولێرهەولێر 10.470 پرۆسەی هاوژینی تۆمارکراون و لە بەرامبەردا 1.225 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون؛ لە
دهۆکدهۆکیش 80.131 پرۆسەی هاوژینی پێکهێندراون و 576 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون.
[1]
18-02-202018-02-2020