بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ماملێ دەکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند جەعفەر سەعیدی ماملێ
بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند(جەعفەر ماملێ) کوڕی هونەرمەند(سەعیدی ماملێ) و برای خوالێخۆشبوو هونەمەند(محەمەد ماملێ)مان پێگەیشت.
خانەوادەی ماملێیەکان خزمەتێکی بەرچاوی هونەری کوردی و گۆرانی رەسەنی میللەتەکەمانیان کردوە. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاریان دەکەین و هاوخەمی ئەوان و هونەمەندانی کوردستانین.
خودای مەزن دڵنەوایی و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبێت بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانیبارەگای بارزانی
18-02-202018-02-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!