🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 239,905)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 55,912)
English (# 2,255)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,071)
هەورامی (# 61,717)
لەکی (# 17)
عربي (# 9,519)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,153)
فارسی (# 2,495)
Türkçe (# 745)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Deutsch (# 373)
Française (# 189)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 56)
Italiano (# 38)
Español (# 26)
日本人 (# 18)
Norsk (# 13)
Pусский (# 745)
中国的 (# 11)
Fins (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📜 گوڵەکان
گوڵەکان
گوڵزار حەمە فەرەج

تەنانەت گوڵەکانیش
بە ئاودانی زۆر
لەجێی چرۆ کردن دەمرن،
پێچەوانەی ژن
چونکە هەتا میهر و سۆز بدەی بەژن
ئارامی بەدڵیدا دێت و وەک
بوکی یەک شەوە
خەندە و بزەی د
📜 گوڵەکان
📖 چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر
چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر
شەماڵ بارەوانی

کتێبێکی تری خاتوو(فەزیلە ئەلفاروق) ژنە نووسەر و ڕۆماننووسی ئەمازیغی بەڕەگەز جەزائیریە، چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر..
23چیر
📖 چرکەساتی دزینی خۆشەویستی و چەند چیرۆکێکیتر
💬 بووە گانە سە
بووە گانە سە
سەگ یەکێک له و ئاژەڵانەیە کە کاتی جووتبونی بە ئاشکراو و بەبەرچاوی خەڵکیەوە، بە مەراسیمێکی قەرەباڵغەوە ئەنجام دەدات، گۆڵە و گەماڵی هەموو ناوچەکە بەدوای ئه و دێڵەبەبایە دەکەون و وەک نۆرەگر
💬 بووە گانە سە
💬 نه سەربانی لێژ، نە بانگوشی گێژ
نه سەربانی لێژ، نە بانگوشی گێژ
سەربان: سەری ژوور و خانوو، لێژ: سەر بەره و خوار یان سەرەوژێر یان ناڕیک و ناتەخت، بانگوش: کەسێکە کە بانگێڕی خانوو دەکات بە کرێکاری بۆ دەستکەوتنی بڕێک موچە و پارە، لێرەدا
💬 نه سەربانی لێژ، نە بانگوشی گێژ
💬 نە خانووی سەر شیوو، نە ئاغاژنی کچەتیوو
نە خانووی سەر شیوو، نە ئاغاژنی کچەتیوو
لە بەرزی و نزمی سەر زەویدا، دیاردەی دۆڵ و شیوو و چەم و شیوەرۆک، بۆ دروستکردنی خانووبەرە و شوێنی حەوانە و ژیان و نیشتەنی و نیشتەجێبوونی هەمیشەیی نابن، چونکە ئاوە
💬 نە خانووی سەر شیوو، نە ئاغاژنی کچەتیوو
💬 نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ
نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ
مرۆڤ پێی بە بزمار(مێخ)دا بچێت، دووچاری کێشە و گرفتی دەکات و پێویستی بەچارەسەرکردن دەبێت، ئەوە پێ بە مێخ داچوونە واتە: هەڵەکردن و بێ بیرکردنەوە ئەنجامدانی کارێ
💬 نەپێت هەڵکەوێت لە مێخ، نە بچۆ بۆ لای شێخ
💬 نە بەزەردەخەنە زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان
نە بەزەردەخەنە زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان
زاڵم: زۆردارە، ئه و کەسەیە زوڵم لە خەڵکی دەکات و بە گوێرەی ئه و دەسەڵاتەی هەیەتی و مافی کەسانی دەوروبەری پێشیڵ دەکات و حەق و ناحەق تێکەڵ دەکات و جەبەڕوو
💬 نە بەزەردەخەنە زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان
💬 نەبای دیووە نەباران، هەڵدەبەزێت وەک جاران
نەبای دیووە نەباران، هەڵدەبەزێت وەک جاران
کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی زۆر کەسی تێدا هەڵدەکەوێت کە باکی لە ئەنجامدانی کاری ئابڕوو بەرانە نییە و هەموو کارێکی نەخوازراو لەدەستی ڕوودەدات و بێ شەرمانە خۆی دەردەخات
💬 نەبای دیووە نەباران، هەڵدەبەزێت وەک جاران
📕 شیرازنامە بۆ فەتانەی خادمفارس
ناونیشانی پەڕتووک: شیرازنامە بۆ فەتانەی خادمفارس
ناوی نووسەر: پێشەوا کاکەیی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
لە زاری نووسەر
ئەم پەرتووکە (ڕۆژژمێری ئەدەبی)یە. دوانزە بەش لە خۆ دەگرێت. هەر بەش
📕 شیرازنامە بۆ فەتانەی خادمفارس
📕 ونناوەکانی شۆڕش
ناونیشانی پەڕتووک: ونناوەکانی شۆڕش
نووسینی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 ونناوەکانی شۆڕش
📕 خاکپۆشەکان
ناونیشانی پەڕتووک: خاکپۆشەکان
ئامادەکردنی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 خاکپۆشەکان
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 02
ناونیشانی پەڕتووک: بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 02
نووسینی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2008
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 02
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 01
نووسینی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2007
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 بەرەو کەرکووک؛ بەرگی 01
💬 نۆی بمرێ لە باوان، کلی نابڕی لە چاوان
نۆی بمرێت لە باوان، کلی نابڕێت لە چاوان
کل: سورمەیە کە ڕەنگێکی شینی تاریکی هەیە، چاوی پێ دەڕێژرێت (چاو ڕشتن)، هێمنی شاعیر فەرموویەتی:
چلۆن بۆ سوورمە نابێ خاکی شارێک
کە حاجی پێی لەسەر دانابێ جارێک
💬 نۆی بمرێ لە باوان، کلی نابڕی لە چاوان
💬 منداڵی نازدار، یان شێتە یان هار
منداڵی نازدار، یان شێتە یان هار
ناز: ئاین و ئۆین و خۆفرۆشییە بۆ ئەوەی بەرامبەر خۆشتی بوێت یان خۆشەویستی کەسێک بۆ کەسێکە بەنازەوە دەرببڕێت، نازدار: کەسێک زۆر خۆشەویست بێت و نازی بکێشرێت یان نازی ڕابگی
💬 منداڵی نازدار، یان شێتە یان هار
💬 نان کەرت بوو، خۆی ناگرێتەوە
نان کەرت بوو، خۆی ناگرێتەوە
گێڕانەوەی کوردەواری زۆرە لە سەر نان کەرت بوون، دەگێڕنەوە هەیاس و سوڵتان بەیەکەوە بەلای کولانە سەگێکدا تێ دەپەڕن، چەند گوجیلەیەک سەریان بەشان و باڵ و سکی یەکترییەوە ناوە و
💬 نان کەرت بوو، خۆی ناگرێتەوە
💬 نان خۆری، سفرە دڕ
نان خۆری، سفرە دڕ
سپڵە: کەسێکە کە چاکەی کەسی لەپێش چاو و لەبەرچاو نەبێت، سوپاسگوزاری هیچ شتێک نەبێت، خاسیەتی پشیلەی هەبێت دەوترێت: پشیلە کە خۆراکی پێ دەدەیت چاوی دەنوقێنێت، بۆیە کە توڕەی دەکەیت گازت
💬 نان خۆری، سفرە دڕ
💬 نان و دۆ، بە خوڵق و خۆ
نان و دۆ، بە خوڵق و خۆ
لە کۆندا لە وڵاتی کوردەواریدا ئەوەی نان و دۆیەکی هەبووایە، ئەوا بە هەبوو هەژمارکراوە، چونکە خەڵک زۆر هەژار بووە و وتراوە: فڵانە کەس نانی بە دۆی ڕاناگات هێندە هەژارە، واتە ئەگەر
💬 نان و دۆ، بە خوڵق و خۆ
📖 زمانەوانی - Linguistics
زمانەوانی، زمانناسی یان (بە ئینگلیسی Linguistics) بریتییە لە زانستی لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنەی زمان. بە واتایەکی تر زمانەوانی بە دوای دۆزینەوەی ئەم پرسیارانەدایە: (زمان چییە؟ (چۆن کار دەکات و لە چی
📖 زمانەوانی - Linguistics
📖 سنووردانان بۆ کاری ژنان لە ناو کۆمەڵگای چەق بەستوودا
سنووردانان بۆ کاری ژنان لە ناو کۆمەڵگای چەق بەستوودا
ڕۆزا حەمە ساڵح

کۆمەڵگای کوردی وەک هەر کۆمەڵگایەکی تر هەر لە مێژەوە ژن ڕۆڵی خۆی تیایدا بینیووە، تا ڕادەیەکی باش ڕێگە پێدراو بووە بۆ ئەوەی کار ب
📖 سنووردانان بۆ کاری ژنان لە ناو کۆمەڵگای چەق بەستوودا
👫 ئارۆ کەمال
ناو: ئارۆ
ناوی باوک: کەمال
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
بچوکترین وەرزشکار لە کردنەوەی خولی شەترەنج لە سلێمانی، خەڵات بەسەر براوەکان دابەشکرا و خەڵاتی ڕێزلێنان بە ئارۆ کەمال درا.
[1]
👫 ئارۆ کەمال
📕 کەوتنە خوارەوە لە تۆ
ناونیشانی پەڕتووک: کەوتنە خوارەوە لە تۆ
ناوی نووسەر: سدیق عەلی
ساڵی چاپ: 2012
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 کەوتنە خوارەوە لە تۆ
👫 سارا سەردار مستەفا
ناو: سارا
نازناو: خەدیجە خاتوون
ناوی باوک: سەردار
رۆژی لەدایکبوون: 06-11-1999
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
سارا سەردار لە دایکبووی 06-11-1999 لە شاری سلێمانی، دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەییە
👫 سارا سەردار مستەفا
👫 سارا مەحمود جاف
ناو: سارا
ناوی باوک: مەحمود جاف
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
وەرزشکار و هونەری وێنە کێشان و خانمێکی دیزاینەر.
[1]
👫 سارا مەحمود جاف
📕 دەبێ ئاگام لەخۆم بێت
ناونیشانی پەڕتووک: دەبێ ئاگام لەخۆم بێت
ناوی نووسەر: زێنەب یووسفی
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: ئاراس
ساڵی چاپ: 2012
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 دەبێ ئاگام لەخۆم بێت
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
قالە مەڕە
👫 کەسایەتییەکان
عوسمان چێوار
👫 کەسایەتییەکان
شازاد سائیب
👫 کەسایەتییەکان
عەلی توانا
👫 کەسایەتییەکان
فازیل قەفتان
📝 وتاری مەسرور بارزانی تایبەت بە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

وتاری مەسرور بارزانی تایبەت بە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاووڵاتییانی خۆشەویست:
ئەم کاتەتان باش
دەمەوێ لەم دەرفەتەدا راستەوخۆ باسی رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناتان بۆ بکەم.
بەر لە هەر شتێک، سوپاستان دەکەم بۆ پابەندبوونتان بەو رێنمایی و رێکارانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا بۆ سەلامەتی ئێوەی بەڕێز گرتمانەبەر. پشتیوانیی و هەماهەنگی ئێوەی بەڕێز زۆر گرنگە بۆ سنووردارکردنی هەرچی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی لێژنەی وەزاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەم، کە وێڕای هەوڵدانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان، بەردەوامن لە دابینکردنی پێداویستیی رۆژانەی خەڵک و کۆنترۆڵی بازاڕەکان. جیگەی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و یەکە ئیدارییەکان و هەروەها وەزارەتی تەندروستی بکەم کە بە شێوەیەکی مەیدانی شەو و رۆژ لە خزمەتی هاووڵاتیان بەردەوامن. سوپاس و پێزانینم ئاراستەی ئەو تیمە فریاگوزاریی و پزیشک و پەرستارانە دەکەم کە لە ریزی پێشەوەن و ژیانی خۆیان لەپێناو سەلامەتی ئێمەدا، دەخەنە مەترسییەوە.
ئاشکرایە هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی تری دنیا، رووبەڕووی هەڕەشەیەکی چاوەڕواننەکراو بووەوە کە ئەویش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێش زۆربەی وڵاتانی دنیادا بوو بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و دەرکردنی رێنمایی تەندروستی. ئەوەبوو هەر زوو بودجەیەکی فریاگوزاریمان تەرخان کرد و هەنگاوی پێویستمان نا بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک: راگرتنی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان، کەمکردن و تەنانەت راگرتنی دەوامی دامودەزگاکان و سنووردارکردنی هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان و نەهێشتنی گردبوونەوەی گشتی و ئەنجامدانی پشکنینی پلەکانی گەرمای لەش لە فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان. دوای دیراسەکردنی دۆخەکەش، بڕیارماندا هاتووچۆی نێوخۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وهەروەها لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقیش رابگیرێت تەنیا بۆ حالەتی زۆر پێویست نەبێت. ئێستاش لە قۆناغێکداین کە پێویستە هاتووچۆی ناو خودی شار و شارۆچکەکانیش سنووردار بکرێت.
هاووڵاتییانی بەڕێز
ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستن و سەلامەتی ئێوەی خۆشەویست. ئەو رێکارانەی دەگیرێنەبەریش هەمووی لە پێناو سەلامەتی ئێوەیە. بەتایبەتی قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە پێناو ئەوەیە کەمترین پەیوەندی هەبێت و ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن بۆ ئەوەی کەسانی تر تووش نەبن.
ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر ئێوە، ئێوەش بەرپرسیارن بەرامبەر بە خۆتان و کەسوکار و ناسیاو و هاووڵاتییانی تر. بۆیە ئەگەر هەموومان بە حکومەت و هاووڵاتییانەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هاوکاری یەکتر بین و رێنماییەکان جێبەجێبکەین، دەتوانین رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە بکەین و چەند زووتریش ئەوە بکەین، زووتر دەتوانین ژیان ئاسایی بکەینەوە.
ئەم پەتایە کە هەرێمی کوردستان و زیاتر لە سەد وڵاتی دنیای گرتووەتەوە، زیانی گیانیی هەبووە. تا ئێستا لە هەرێم 28 هاووڵاتی تووشبوو هەیە و یەک کەسیش گیانی لە دەستداوە. لێرەدا سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ نەخۆشەکان دەخوازم.
بەداخەوە دەبێ بڵێین کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی ئەم بارودۆخە لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر بەدیار دەکەوێت. بەڵام سەرەڕای ئەمەش هەر یەکێک لە ئێمە دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەری لە رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەدا هەبێت. بۆیە داواتان لێدەکەم پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەردەوام دەستەکانتان بشۆن و هاتووچۆ و تێکەڵاوبوونی نێوانتان زۆر سنووردار بکەن و هەتا بۆتان دەکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە. هەرکاتێکیش هەستتان بە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کرد پەیوەندی بە هیڵی گەرمی 122 بکەن بۆ ئەوەی هاوکاری و رێنمایی پێویستتان پێشکەش بکەن.
هاووڵاتیانی بەڕێز
هەڕەشەکانی ڤایرۆسەکە بۆ سەر ژیانی خەڵک و هەروەها لێکەوتەکانی بۆ سەر بارودۆخی ئابووریمان زۆر جیددی و سەختن. بەڵام ئێوە ئاگادارن کە لە رابردوودا هەڕەشەی زۆر مەترسیدارترمان رووبەرووبووەتەوە، بۆ نموونە بەدەیان جار رووبەڕووی ستەم و دیکتاتۆری و تیرۆر وەستاوین و سەرکەوتووش بووین. بۆیە دڵنیام ئەمجارەش بە هاوکاریکردنی یەکتر و لە بەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان، دەتوانین یەکگرتووانە ئەو دۆخە سەختەش تێپەڕێنین.
لێرەدا داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و خاوەن موڵکەکان دەکەم کە رەچاوی ئەم بارودۆخە و گوزەرانی دوکاندارە کرێچییەکان بکەن بۆ ئەوەی هەردوولا بەهاوبەشی تەحەمولی زیانەکان بکەن و ئەرکی کرێچییەکان سووک بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابووری هەرێمی کوردستان. ئێمە هەموو هەوڵ و تواناکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکانیش دەکەم، لەم ئەرکەدا هاوکار و پشتیوانمان بن.
لە رۆژانی داهاتووشدا دەزگاکانی حکومەت قۆناخ بە قۆناخ لە هەنگاو و رێکارەکانی پێویست بۆ رووبەڕووبەنەوەی ئەو دۆخە ئاگادارتان دەکەنەوە.
سوپاس بۆ پشتیوانیی و خۆڕاگریتان.
هیوادارین هەمووتان سەلامەت و پارێزراو بن و کوردستانیش بەهێزتر و ئاوەدانتر بێت.
14-03-202014-03-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-03-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەسرور بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-03-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 14 2020 8:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2020 8:06PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2020 8:06PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,167 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کەوتنە خوارەوە لە تۆ
  📖 دەبێ ئاگام لەخۆم بێت
  📖 چەمکی سەروەری و مەسەلە...
  📖 شارستانیەت و ئاکام و ئ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-05-2022
  🗓️ 20-05-2022
  🗓️ 19-05-2022
  🗓️ 18-05-2022
  🗓️ 17-05-2022
  🗓️ 16-05-2022
  🗓️ 15-05-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قالە مەڕە
قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بەقالە مەڕە هونەرمەندی شمشاڵ ژەن، ساڵی 1920 لە گوندی کولیجە لەنێوان بۆکان و مەهاباد لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. چەپ گەردی گردوون وای لێکردووەکەباوکی نەبینێ و دایکیشی لەتەمەنی 6 ساڵانیدا کۆچی دوایی بکا. هەر وەک خۆی دەڵێ تەواوی ژیانی بەنارەحەتی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە. ساڵی 1945-1946 پەیوەندی بەکۆمارەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لەگەڵ نەمران هەژار و هێمن دا هەبووە. لەدوای لەسێدارەدرانی قازی محەمەدی سەرۆک کۆمار، قاچاغ دەبێ و هانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، ی
قالە مەڕە
عوسمان چێوار
هونەرمەند عوسمان محەمەد ئەحمەد، کە بە عوسمان چێوار ناوبانگی دەرکرد، ساڵی 1946 لە گەڕەکی (سەرکارێز)ی شاری سلێمانی لەدایک بووە و ساڵی 1969 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
ماوەی چەند ساڵێک لەناوچەکانی چۆمان و شارباژێڕ و قەرەداخ و هەڵەبجە و سلێمانی مامۆستایی کردووە. ئەم هونەرمەندە رۆشنبیرە هەر زوو بەشداری کردووە لە چالاکییە سیاسی و پێشمەرگایەتیەکاندا و ماوەیەک لەناو پێشمەرگەدا رابەر سیاسی بووە. ساڵی 1974 پەیوندی کردووە بە شۆڕشەوە و لەئیزگەی دەنگی کوردستاندا خزمەتی کردووە. ساڵی 1975 لێپرسراوێتی
عوسمان چێوار
شازاد سائیب
ساڵی 1946 لە شاری سلێمانی لەدایکبووەو هەر لەمنداڵیەوە لەسەر نیشتمانپەروەری پەروەردە بووەو گۆشکراوە.
لە قۆناغی ناوەندییەوە تێکەڵاوی کاروانی کوردایەتی بووەو لە ریزی بزاڤی قوتابیاندا کاری کردووە، ساڵی 1968 کۆلیژی مافی لەبەغدا تەواو کردووەو دەستی بەپارێزەری کردووە، لەم پێناوەشدا دیفاعی لەزۆرلێکراوان کردووە، لەپاڵ کارەکەی خۆیدا درێژەیداوە بەخەباتی سیاسی، هەروەک لە ساڵی (1969-1970) سەرنووسەری گۆڤاری رزگاری بووە.
ساڵانی (1970-1975) کاکە شازاد بەدڵسۆزی و لەخۆبردنەوە لە ریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کور
شازاد سائیب
عەلی توانا
لە ساڵی 1943 لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. چیرۆکنووس و یەک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سلێمانی بووە، لە سەرەتای هەفتاکانی سەدەی 20ەوە تێکەڵی کاری شانۆ و نواندن بووە. رۆژی 21-05-2019 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی لەسەر تەختەی شانۆی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانییەوە بەڕێکرا بەرە و گۆڕستان.
عەلی توانا
فازیل قەفتان
د. فازیڵ قەفتان
بنەماڵەی قەفتان یەکێک لەبنەماڵە دیارو ناسراوەکانی شاری سلێمانین، لەم بنەماڵەیەدا چەندین کەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و زانستی هەڵکەوتوون، کە هەریەکەیان لەبواری خۆیدا خزمەتی بەگەل و نیشتمان کردووە.
محەمەد عەزیز قەفتان بەسەرقافڵە و پێشەنگی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ، ئەو لەبواری چاپ و چاپەمەنی خزمەتێکی زۆری کردووە، ساڵی 1957 چاپخانەی (کامەران)ی لەشاری سلێمانی دامەزراند(کەساڵی 1970 ناوەکەی گۆڕا بۆ چاپخانەی کامەرانی). لەرێی ئەو چاپخانەیەوە زیاتر لەنیو سەدە خزمەت بەپیت و
فازیل قەفتان


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)