پێزانینی لقی سلێمانی بۆ رۆژنامەنووسان و زۆربەی کەناڵەکان
پێزانینی لقی
سلێمانیسلێمانی بۆ رۆژنامەنووسان و زۆربەی کەناڵەکان
سڵاو..
ئێستا ناتوانین وەک پێشتر لە کۆڕو کۆبوونەوەکانی ژیانماندا بەشدار ببین، بەڵام خۆشبەختانە لە رێگەی هەواڵ و گەیاندنی زانیاریەکانی هەواڵنێرو پەیامنێرو کەناڵەکانی میدیاوە لەیەکتر دانەبڕاوین و ئاگامان لەهەموو رووداوەکانی شارو هەرێمو ناوچەکەو دنیا هەیە..
هاوکات کەناڵەکانی میدیاو میدیاکاران رۆڵی پڕ بایەخی خۆیان گێڕاو دەگێڕن، لە وشیارکردنەوەو گەیاندنی هەرە پێویسترین خۆپارێزیەکانی ژیانی هاووڵاتیان، کە رێنماییە تەندروستی و ئەمنیەکانن، بەهۆیانەوە ناوچەکەمان (سوپاس بۆخوا) تا ئێستا کارەساتبار نەبوە..
جێگای خۆیەتی رۆڵی ئەو رۆژنامەنووسە ئازایانەو کەناڵەکانیان (بینراو بیستراو خوێنراو ئەلکترۆنی و سمارت میدیاکان) بەرز بنرخێنین و پێیان بڵێین سوپاس بۆ ئازایەتی و دڵسۆزیتان..
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەستخۆشی لە سەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی و پۆلیس وئاسایش وپۆلیسی هاتۆچۆو خۆبەخشەکان وکارمەندانی دابەشکردنی ئاوو کارەباو ژینگەپارێزان و سەرجەم هاووڵاتیان دەکات، کە هەرکەسەو رۆڵی گرنگی بۆ مانەوەی ژیان گێڕا، ئەویش پابەندبوونی هەموومان بە رێنماییەکان بوو..
داواکارین لەهاووڵاتیان بەردەوام بن لە خۆپاراستن وپابەندبونیان بەڕێنماییەکان، کەناڵەکانی راگەیاندن ئێستا رۆڵی ئاگادارکەرو رێنماییدەرو رێنیشاندەرتانن، ئێستا میدیاکانمان لە رێگای ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی خۆپاراستن وبڵاوکردنەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەرک و رۆڵی مێژووی خۆیان دەگێڕن..
ئێوەش بە پابەندبوونتان دەتوانین ناوچەکەمان لەم کارەساتە جیهانیە بپارێزین..
هەربژین بە سەلامەتی و تەندروستی باشەوە..
خودايه سلێمانی و کوردستان و جیهانمان بپارێزە.....
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
18-03-202018-03-2020