سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای جێبەجێکردنی رێنماییەکان دەکات
دوا بەدوای پرێس کۆنفرانسی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ بۆ رێکخستنی کاری رۆژنامەنووسان و دەزگەکانی میدیایی، ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسان ئەم رێنماییانە بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسان و دەزگەکانی میدیایی بڵاودەکاتەوە:
1- رۆژنامەنووسان ئازادن لە راییکردنی بەرپرسیارێتی خۆیان، هاوکات پێویستە پابەندی تەواوی رێنمایی و بڕیارەکانی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بن.
2- پێویستە هەموو کەناڵ و دەزگەیەکی میدیایی لیستی ناوی کارمەند و ئەو رۆژنامەنووسانەی (لە کاردان)، بداتە تیمەکانی رۆژنامەنووسی خۆی بۆ ئەوەی رێگری لە هاتووچۆکردنیان نەکرێت، هاوکات لیستی ئەم ناوانە بۆ سەندیکا لە رێگەی ئیمێلی سەندیکاوە بنێردرێت، یاخود پەیوەندی بکەن بە یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەن و لیژنەی داکۆکی، کە لە خوارەوە ژمارەی تەلەفۆنیان نووسراوە.
3- مەرج نییە هەموو ئەندامێکی سەندیکای رۆژنامەنووسان لە ئەرک دابێت، بۆیە سەندیکا داوا لە سەرجەم رۆژنامەنووسان دەکات، پابەندی رێنماییەکانی فەرمی بن، ئاسانکاری هاتووچۆی رۆژنامەنووسان تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە لە کاری رۆژانە دان، بۆ بازگەکانیش پێویستە هەر رۆژنامەنووسێک و تیمێکی رۆژنامەنووسی (پێناسی سەندیکا ئەگەر ئەندام بوو لەگەڵ پێناس یان باجی کەناڵە میدیاییەکەی و هەروەها نووسراوی فەرمی کەناڵەکەی کە بسەلمێنێت لە کار دایە) بەیەکەوە پێبێت و ئامادە بێت.
4- پێویستە دەزگەکانی میدیایی بە ئۆتۆمبیلی دەزگاکەی هاتووچۆ بە رۆژنامەنووسانی بکات، واتە ئۆتۆمبێلی شەخصی بەکار نەهێنرێت.
5- بۆ بەدواداچوون و زانیاری تکایە پەیوەندی بە سکرتاریەتی ئەنجوومەن و لیژنەی داکۆکییەوە بکەن:
- ئازاد حەمەدەمین: نەقیبی رۆژنامەنووسان 07504458197
- ئەنوەر حسێن: جێگری نەقیب 07701535029
- هەندرێن ئەحمەد: سکرتێری ئەنجوومەن 07504472264
- ئەکەد موراد: ئەندامی ئەنجوومەن 07504513423
- خۆشناڤ جەمیل: ئەندامی ئەنجوومەن 07504509838
- نەزاکەت حسین: سەرۆکی لیژنەی داکۆکی 07701550604
ئیمێلی سەندیکا: info@kurdjs.com
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
04-04-202004-04-2020