Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📝 لە یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان حزبی گەل و نیشتمان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

لە یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان حزبی گەل و نیشتمان
واجاریکی دیکە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا یادیکی پڕشکۆ و شانازی کە لە دایکبونی حزبە تێکوشەرە کە مانە حزبی شیوعی کوردستان، دەکەینەوە. ئەوەتا لە کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵدا تەمەنی تێکۆشانی شیوعییەکانی کوردستان و عێراق دەگاتە هەشتاو شەش ساڵ، کە کاروانێکی پڕ قوربانی و گیانفیدایی لە پێناوی بەرژەوەندی و داوا رەواکانی گەل و نیشتمان بووە. لەم کاروانەدا هەزارەها تێکۆشەری لێهاتوو و بەتاوانا و کارامە لە بوارە جۆراجۆرەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، بەرژەوەندی نیشتمان و چینی کرێکار و تەواوی زەحمەتکێشانی گەلیان لە سەروو بەرژەوەندی خۆیانەوە دانا، و لە ئاستی ئەو بەڵێنەدا بوون کە بە جەماوەریان دابوو لەو ڕوانگەیەوە کە حزبیەکەیان حزبی تێکۆشانی نیشتمانی و چینایەتییە، و وەک پێداویستییەکی بابەتی و له پيناو بەرژەوەندی کرێکاران و جوتیاران و هه ژاران و ڕەنجدەرانی بیروبازو لە دایک بووە، و لە پێناوی نیشتمانیکی ئازاد و گەلێکی بەختیاردا خەبات دەکات، و رێگای عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانی و سۆشیالزمی وەک هەڵبژاردەیەکی مێژووی دەستنیشان کردوە، و لە بواری کار و کردەوەی و تیۆریدا مارکسیزم و شوناسی نیشتمانی کوردستانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی چینە زەحمەتکێشەکان، و داکۆکی لە ئازادییەکانی مرۆڤ و مافی ژنان و دیموکراسیی، ڕێبازی سەرەکی تێکۆشان بووە، و هەردەم لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی واقیعی گۆڕاوی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و جیهان بنەمای داڕشتنی بەرنامە و ئەرکەکانی بووە.
بە پشتبەستن بەم بنەمایانەی باس کران، شیوعییەکانی کوردستان و عێراق لە سەردەمی حوکمی پاشایەتییوە تا ئێستا پێشڕەوی تێکۆشان بوون لە تێکڕای چالاکییە جەماوەرییە جۆراوجۆرەکان و لە مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی جوتیاران و شۆڕشەکانی گەلی کوردستان و عێڕاق و ئەم تێکۆشانەشی بە خوێنی گەشی سەرکردە و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی بووە و شەهیدبوونی فهدی سەرکردە و سلام عادیل و جەمال حەیدەری گەواهی ئەم ڕاستییەن.
ئەمرۆ لە ساڵرۆژی دامەزراندی حزبی شیوعی کوردستاندا کە هاوکاتە لە گەڵ ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق دووپاتی پەیامی یەکریزی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە بەردی بناغەی مسۆگەرکردنی تێکوشانە لە پێناوی مافی چارەنوس بۆ گەلی کوردستان و دیموکراسی بۆ عێراق، و لەو ڕوانگەیەوە حزبمان پشتگیری داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی ئۆکتۆبەری 2019 دەکات کە بە داخەوە تا ئێستا دەستەی حوکمران لە عێراقدا فەرامۆشی کردوە.
ئەمڕو شیوعی و دۆست و لایەنگرانیان لە هەلومەرجێکدا یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبەکەیان دەکەنەوە کە سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە چاوگی ململانێی و ناکۆکی، و گۆڕەپانی سیاسی عێراقیش بۆتە بەشێک لە ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کە بە پێچەوانەی بەرژەوەندی گەلەکەمان شکاوەتەوە، و لە هەمان کاتدا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا فشارێکی گەورەی بەسەر خەڵکی کوردستان کردوە و بۆتە هۆی پەکخستنی رێڕەوی ئابوری و جۆڵەی بەرهەمهێنان، لە کاتیکدا کە موچەی سەرجەم فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دابین نەکراوە، و ئەمەش لە تەک کۆرونا بێزاری و دڵەڕاوکێی لای جەماوەر درووست کردووە، بەتایبەتی کە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا کەم دەبێتەوە و مەترسی قەیرانی ئابوری جیهانی وەک قەیرانی جیهانی ساڵی 2008 لە ئارادایە.
هاوکات لەگەڵ تێکڕای ئەم ڕەوشەدا ململانی نا ڕەوایانەی نێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بەردەوامی هەیە و هەندێ جار بە شێوازی ململانێی نێوان دەزگا ئەمنییەکان دەردەکەوێت بە عەقلیەتی بەردەوامی لە سەر ڕێبازی زۆنی زەرد و سەوز، و جاری واش هەیە مەترسی سەنگەر لەیەکتر گرتن و پێکدادانی لێدەردەکەوێت، جگە لە شەڕی ڕاگەیاندن، کە تێکڕای ئەم ڕەوشە بێزاری و دڵگرانی لای جەماوەری گەلی کوردستان، درووست کردوە.
لە کاتێکدا حزبمان داوا لە جەماوەری گەلەکەمان دەکات کە پابەندی ڕێنماییە تەندرووستییەکان بن، و دەستخۆشی لە دەزگاکانی تەندرووستی و پۆلیس و ئاسایش و تێکڕای ئەو کەس و ناوەندانە دەکات کە وەک سەربازی وون بۆ پاراستنی تەندرووستی گشتی و زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاردەکەن، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم بە ئەرکەکانی سەرشانی خۆی هەڵبستێت و دابینی پێداویستی تەندرووستی و بژێوی جەماوەر و موچە بکات، و زەمینەی لەبار بۆ هەماهەنگی خەڵک و حکومەت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە تەندرووستییە درووست بێت.
حزبمان لەو قەناعەتەدایە کە مرۆڤایەتی بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر ئەم قەیرانە تەندرووستییە تێدەپەرێنێت، بەڵام بوونی ئەم قەیرانە و لێکەوتەکانی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی ئەوە دەردەخات کە ناکرێ تەندرووستی مرۆڤایەتی بە عەقلیەتی و میکانیزمەکانی ئابوری بازاڕ و قازانجی کۆمپانیا سەرمایەدارەکان، مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
لە هەمان کاتدا نابی تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە تەندرووستییە، ئەرکە سەرەکییەکانمان لە کوردستاندا لە بیر بباتەوە کە لە ڕوانگەی حزبمانەوە وەک حزبێکی ئۆپۆزیسونی چەپی دیموکراسی خۆی لە ئەرکی پاراستنی ئازادییەکان و مافی ژنان و گرتنەبەری چاکسازی هەمەلایەن و ڕاستەقینە و پیادەکردنی شەفافیەت لە خستنەڕووی داهات و خەرجی بەتایبەتی لە بواری نەوت و گاز و داهاتی گمرگی وێستگە سنوورییەکان و نەهێشتنی گەندەڵی و کۆتایهێنان بە دیاردەی دوو ئیدارەیی بەتایبەتی لە بواری هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و بنیاتنانی دامەزراوەکان و دانانی دەستورێکی دیموکراتی عەلمانی لە کوردستان، دەبینێتەوە، و هاوکات لە گەڵ دانانی سیاسەتێکی ئابوری نوێ بە پێچەوانەی مەرجەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بەتایبەتکردنی ڕەها و ئابوری بەرخۆر. هەروەها پێویستەحکومەت ئەرکەکانی خۆی لە بواری خوێندن و تەندرووستی وخزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و کەمکردنەوی باج ببینێت، و پەرلەمان یاسای کار و بیمەی کۆمەڵایەتی و یاسای بیمەێ تەندرووستی و یاسای وەبەرهێنانی بیانی هەموار بکات، وشەفافیەت لە بوارە جۆراجۆرەکانی سیاسەتی نەوت وگاز مسۆگەر بکرێت.
لە سەر ئاستی سیاسەتی دەرەکیدا حزبمان جەخت لەسەر سیاسەتێکی دەرەکی سەربەخۆ ویەکگرتووی کوردستان دەکاتەوە لەسەر بنەمای بریاری نیشتمانی سەربەخۆیی کوردستانی دوور لە جەمسەرگیری، و هەر ئەم سیاسەتەش لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان ولە سەرئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان رێگا لە ناکۆکی لاوەکی و شەری ناوخۆیی دەگرێت.
لە ساڵرۆژی لە دایکبوونی حزبمان سڵاوی رێز و وەفاداری خۆمان بۆ خێزانی شەهیدانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق، و خێزانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی بزوتنەوەی دیموکراتی عێراق رادەگەیەنین، وبەلێنی بەردەوامبونی تێکۆشانی حزیمان دووپات دەکەینەوە، و بە هەمان شێوە سڵاوی تێکۆشان وهاوسەنگەری خۆمان بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان داکۆکیکەری خاکی کوردستان، دەنێرین.
هەشتاو شەشەمین ساڵرۆژی لە دایکبوونی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق بەرز و بەرێز بێت.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
کۆتایی ئاداری 2020
جێگای ئاماژەیە 31/ئازاری 1934 حزبی شیوعی عێراق دامەزراوە و لە ساڵی 1993-ش حزبی شیوعی کوردستان دامەزرا، دواتر بڕیاردرا 31/ئازار وەک ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان دەستنیشان بکرێت.
31-03-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حزبی شیوعی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-03-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-03-2020
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی عێڕاق
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 15 2020 9:45AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 15 2020 9:19PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 15 2020 9:45AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 267 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,634 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574