پەیامی بافڵ تاڵەبانی لە یادی 18 ساڵەی سەلماندنی کوردستانیبوونی کەرکوک لەلایەن مام جەلال
دەقی پەیامەکەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی:
18 ساڵ لەمەوبەر سەرۆک
مام جەلالمام جەلال، یەکەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی، دەستووریی و مێژوویی کوردستانیی بوونی
کەرکوککەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی لە مێژووی عیراقی نوێی پڕ ململانێ و کێشمەکێشی سیاسی دانا و بەپشتبەستن بە بەڵگەو نەخشەی مێژوویی، کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماندووە.
ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە بە (مورافەعە) گەورەکە ناودەبرێت، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد، خاک، زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو.
ئەمڕۆ بەشانازییەوە ئەم یادە بەرز ڕادەگرین و لەبەردەم ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال-دا بەڵێن دەدەین، وەفاداری ئەم خەباتە بەردەوامە بین کە قوربانی بۆ دراوە!
کەرکوک بۆ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی ڕاستەقینەی کەرکوک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەهێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێی ناهێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی هەموو نەتەوە و پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو شارە لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت. ئەمڕۆش لە پاڵ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خەممان خەمی ژیان و ئارامی خەڵکی کەرکوک دەبێت.
کەرکوک و کەرکوکییەکان وەک وتومانە هێڵی سوورە و سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بە خوێن کوردستانی بوونمان دووپاتکردەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
بافڵ
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی
9ی 2ی 2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!