پەیامی حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان لەبارەی زیانەکانی دەزگای کوردستان 24 بەه...
دەقی پەیامەکەی حزبی زەحمەت کێشانی کورستان:
بەرێزان بەڕێوەبەر و کارمەندان و تەواوی ستافی کەناڵی کوردستان24، بەناوی هاوڕێیانمان لە مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوخەمی هاوپیشە و هاورێیانمانین لە کەناڵە بەرێزەکەتان بەهۆی ئەو پەلامارەی شەوی رابردووی شاری
هەولێرهەولێر، کە زیانی زۆری بە دامەزراوەی بەرێزتان گەیاندووە.
هیوامان لەشساغی و بەردەوامیتانە و خواستی ئێمە سەلامەتی هاوپیشەکانمانە لە هەموو دامەزراوەی راگەیاندن و میدیاکارانی کوردستان.
بەهیوای دووبارەنەبوونەوەی رووداو و دەستدرێژی لەم جۆرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و راگەیاندنەکانی کوردستان.
مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
13/3/2022
[1]