پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,526
وێنە 106,144
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,537
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مستەفا سەلیم
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مستەفا سەلیم

مستەفا سەلیم
ناو:مستەفا
ناوی باوک: سەلیم
رۆژی کۆچی دوایی: #09-09-2021#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #ڕانیە#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی

$ژیاننامە$
مستەفا سەلیم مە حمود ئەحمەد
لە #01-07-1960# لە شاری ڕانیە لە گەرەکی قولە، لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لەدایک بووە.
بەپێی ئەو دەستنووسانەی خۆی و یاداشتەکانی کە لەبەردەستن باسی لەوە کردوە کە بەرواری لەدایکبوونی دەگەرێتەوە بۆ پایزیی ساڵی 1958، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەوکاتە لەسەر ناسنامە ساڵی 1960 ی بۆ دەنوسرێ.
بەهۆی ئەوەی لە بنەماڵەیەکی جوتیار لەدایک بووە هەر لە منداڵیەوە تێکەڵ بە کاری کشتوکاڵی دەبێت و لە پاڵیشیدا درێژە بە خوێندن دەدات، پێش تەمەنی چونە قوتابخانە دایکی کۆچی دوایی دەکات.
قۆناغەکانی سەرەتای و ناوەندی لە قوتابخانەی ڕانیە تەواو کردوە و قۆناغی 4 و 5 ی ئامادەیشی هەر لە ئامادەیی ڕانیە تەواو کردوە و قۆناغی 6ی ئامادەیی لە کۆیە تەواو دەکات.
لە دوای پەیماننامەی 11ی ئازار و لەبەر بارودۆخی هەڵگیرسانەوەی شۆرش وەکو هەموو بنەماڵەیەکی ئەوکاتەی پێشمەرگە لەو سەردەمەدا توشی ئاوارەی و دەربەدەری بوون، ئەو کاتە باوکی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناوچەکانی خەلەکان و چیای ماکۆک، ئەو لەگەڵ خێزانەکەی دەرۆن بەرەو ناوچەی مەرگە و لەلای خزمەکانی باوکی دەمێننەوە، هەر لەو تەمەنەوە سەرباری هیلاکەتی و کاری زۆر، متمانەی زۆر بەخۆی هەبووە و سەرپەرشتی کردنی خیزانەکەی دەگرێتە ئەستۆ، ئەو کاتە پۆلی دووی ناوەندی بووە بۆ درێژەدان بە خوێندن و کردنی تاقیکردنەوەکانی بڕیار دەدات بڕوات بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات و لەوێشەوە بەرەو پێنجوێن و تەوێڵە بۆ تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی.
لە 13/7/1974 لەگەڵ دوو هاوڕێی دەچن بۆ کرمانشان و دواتریش بەرەو تەوێڵە دەڕۆن و لە (معسکر طلبة)ی تەوێڵە تاقیکردنەوەکانی دەکات، لەوکاتەشدا کە سەرقاڵی تاقیکردنەوەن لە تەوێڵە، فەرماندەی شۆڕش لەو ناوچەیە چەند کارێکیان پیدەکات لەوانەش گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ ئەو شوێنانەی تەوێڵە کە پێویستیان پێبووە دژی فرۆکە.
لە مانگی 10ی 1974 دەگەڕێتەوە سنوری مەرگە بۆ لای خیزانەکەی، دواتر لە کۆتایی مانگی 10 ی هەمان ساڵ بۆ درێژەدان بە خوێندن دەچێت بۆ ئێران، لە شاری سەردەشت دەست بە خوێندنی پۆلی سێی ناوەندی دەکات.
لە ساڵی 1980 -1981، لە کۆلێجی زانست بەشی زەویناسی (جیۆلۆجی) لە زانکۆی بەغدا وەردەگیرێت و دەست دەکات بە خوێندن، سەرباری قورسی ژیانی ئەوکاتەو دۆخی ئابوری بەردەوام دەبێت لە خویندن لە بەشەکەی، لەو کاتەشدا بە نهێنی دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
لەساڵی 1982 بەشداری بەرچاو و کاریگەری دەبێت لە خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی شاری ڕانیە دژی ڕژێمی ئەوکاتە، دواتر بەهۆی بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانەکان فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەردەچێت و ناچار دەبێت بەهۆی ئەم فەرمانەوە لە ساڵی خویندنی 1982-1983 دەست لە خوێندن هەڵگرێت، دواتر لە بەرواری 12/10/1982 لەڕێگای هەندێک لە خزم و هاوڕێیانیەوە پەیوەندی دەکات بە شۆڕش و دەبێت بە پێشمەرگە.
لە ژیانی پیشمەرگایەتی دا لە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەهۆی کارامەیی و لیهاتووی و چالاکیەوە توانیویەتی پلە و بەرپرسیارەتیەکانی ئەوکاتە بە سەرکەوتووی ببرێت و تا پلەی سەرتیپ لە ڕیزەکانی پیشمەرگە دەروات.
لەماوەی پێشمەرگایەتی دا بەشداری چەندین شەر و چالاکی و داستانی دژی ڕژێمی بەعس کردوە لەوانەش داستانی قەیوان-ماوەت و داستانی ڕزگاری و هتد..
هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ چەند هاوڕییەکی بەشداری خولێکی سەربازی ئەکادیمی دەکەن لە وڵاتی ئێران.
دوای پرۆسەی ئەنفالەکان و لە سالانی 1990-1992 لەلایەن سەرکردایەتی ئەوکاتەی شۆرش دەنێردرێتە دەرەوەی ولات و ماوەی دوو ساڵ لە وڵاتی سوید دەژیات و سەردانی چەندین وڵاتی تر دەکات زیاتر خۆی بەکاری ڕۆژنامەوانیەوە سەرقاڵ دەکات.
دواتر لەبەر بارودۆخی ئەوکاتەی دوای ڕاپەڕین و لەسەر داوای خێزانەکەی و هاوڕێیانی دەگەڕێتەوە کوردستان و ساڵی 1993 وەکو بەرپرسی کۆمیتەی بیتوێنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستبەکار دەبێت.
لە ساڵی 1994 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ (ئاواز عەزیز سدیق) کچی (عەزیز بەگ) پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری ناوچەکە پیکدەهێنێت.
لە ساڵی 1995 لەگەڵ ئەوەی خۆی زیاتر ئارەزووی مانەوە لە کاری حزبی و ڕێکخراوەیدا دەکات بەڵام لەسەر پیشنیاری هاوڕێیان و مەکتەبی سیاسی ئەوکاتەی ی.ن.ک ئەرکی قائیمقامی ڕانیە وەردەگرێت.
لە 14/4/1995 فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەردەچێت و لە 22/4/1995 وەکو قائیمقامی ڕانیە دەستبەکار دەبێت، سەرباری خراپی دۆخی ئابوری هەرێم و حکومەتی هەرێم و ململانێ سیاسیەکانی ئەوکاتە، توانیویەتی بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و ڕێک کارەکانی هاوڵاتیانی دەڤەرەکە بەڕێوەبەرێت و خزمەتی شارەکە بکات.
لەدوای پێشکەش کردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوە لە 13/9/1998 دەست لە ئەرکی قائیمقامی ڕانیە دەکێشێتەوە و دەستدەکاتەوە بە کاری حزبی و ڕێکخراوەیی، وەکو کارگێڕی مەڵبەندی 8ی ڕاپەڕین دەستبەکار دەبێت و دوای ماوەیەک دەبێت بە جێگری لێپرسراوی مەڵبەند، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادی عیراق وەکو سەرپەرشتیاری کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەیەکی کەرکووک دادەنرێت.
لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق بریار دەدات دەست بکاتەوە بەخوێندن و لە بەشی مێژووی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی کۆیە وەردەگیرێت و توانی بروانامەی بەکالۆریۆس لە مێژوو بە پلەی سێهەم بەدەست بێنێت.
لەدوای وازهێنانی وەکو جیگری لێپرسراوی مەڵبەند، دەبێت بە ئەندامی مەکتەبی چاودێری (ی.ن.ک) بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت و دواتر دەست لەکاری ڕێکخراوەیی هەڵدەگرێت لە ڕیزەکانی (ی.ن.ک).
لەسەرەتاکانی دروستبوونی کۆمپانیای وشە لەگەڵ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا کاردەکات و دواتر دەبێت بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ دروستبوونی بزوتنەوەکە بە سەرپەرشتیاری مەکۆی ڕانیە دەستنیشان دەکرێت و ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لەڕووی جەماوەریەوە بۆ بزوتنەوەکە لە ناوچەکانی بیتوێن و پشدەر بە گشتی، لەگەڵ ڕێکخستنی هەیکەلی ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت بە باژێروانی مەکۆی گۆڕان لە ڕانیە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەکە، لە هەریەکە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرپەرشتی جەماوەری گۆڕانخوازی کردوە لە ناوچەکە و پێگەی بەهێز و کاریگەریان هەبوە.
مستەفا سەلیم لەناو هاوڕێ و هەڤاڵانی پێشمەرگایەتی و هاوڕێانی کاری مەدەنی و ڕیکخراوەیی بەوە ناسراو بوو کەسێکی دڵسۆز بوو، هەمیشە بە دڵسۆزی و لەخۆبردووی کاروبارەکانی کردووە، هێمن و لەسەرخۆ بوو، گوێگر و قسەکەرێکی باش بوو، خۆراگر بوو بەرامبەر ناخۆشی وململانێکان و گەشبینانە مامەلەی کردوە، هەمیشە پاڵپشتی گەنجان بووە کاری کردووە بۆ هێنانە پیشەوەی گەنجان لە کاروباری ڕێکخراوەیی و میری، لە و ئەرک و بەرپرسیارەتیانەی هەیبووە کەسێکی پاک و لەخۆبردوو بوو، لەهەرشوێنێک و کاتێک بووبێت دژی گەندەڵی و ناعەدالەتیبووە، کەسایەتیەکی سادە و خاکی بوو، لەهەر پلەو پۆستێکدا بووبێت بە باشی بەکاری هێناوە هەرگیز چاوی نەبڕیوەتە مافی خەلک و پەنای بۆ داگیرکاری نەبردووە.
کەسێکی نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەر بوو، بە ڕۆحیەتێکی کوردانە لەهەر کات و جێگایەک پێویست بووبێت لەخۆبردوانە کاری کردووە و تێکۆشاوە بۆ پاراستنی بەرژەوندی و مافەکانی گەلەکەمان.
جگە لەکاری سیاسی و پێشمەرگایەتی، کەسێکی ڕۆشنبیر و خوێنەرێکی باش بووە خاوەنی کتێبخانەیەکی دەوڵەمەندە و تا ڕادەیەکی باش شارەزای زمان و ئەدەب و مێژووی کورد بووە.
لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە، کەسایەتیەکی کاریگەری ناوچەکە وکەسێکی کۆمەڵایەتی بوو، لەخەڵکەوە نزیک بوو، کەسێکی سادە و تێکەڵاو و خزمدۆست بوو، لەگەڵ هاوڕێ و هەڤاڵانیدا بەوەفا و دڵسۆزو بەئەمەک بوو، هەر ئەمەشبوو وایکردبوو لەناو خەڵکدا کەسایەتیەکی باش و خۆشەویست بێت.
خاوەنی 4 منداڵە، کوڕێک و سێ کچ بەناوەکانی (ڕامیار، ڕەز، ناز، ساز)، لەڕووی خێزانیەوە پەوەندیەکی زۆر باش و پتەوی لەگەڵ منداڵەکانی و هاوسەرەکەی هەبووە هاوڕێیانە مامەلەی کردووە، سەرباری سەرقاڵی و هیلاکی و کەمی کات بەهۆی کاروباری حیزبی و حکومیەوە خێزانەکەی زۆر بەلاوە گرنگ بووە و لەهەموو بارودۆخەکانی ناو خێزانەکەی وەکو کۆڵەکەیەکی پتەو وابووە، بایەخی زۆری داوە بە خوێندن و ئاستی ڕۆشنبیری منداڵەکانی.
لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەریەک لە (پ.د.ک) و (ی.ن.ک) بۆ پێکهێنانی کابینەکە، دوای ئەوەی پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت بە بزوتنەوەی گۆڕان، داوای لیدەکرێت ئەم ئەرکە وەربگرێت، لە 9/3/2021 وەکو بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار دەبێت.
لەماوەی کارکردنیدا دڵسۆزانە و بێ گوێدانە جیاوازی بیر و ڕای حیزبی کارەکانی دەکات، لەو ماوە کەمەی کارکردنیدا چەندین کاری گرنگ دەکات و یەکێک لەوانەش سەرپەرشتی لیژنەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی ناوخۆ دەکات کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ کاری بۆ نەکرابوو و دواخرابوو، بێ گویدانە دۆخی تەندروستی ئەم کارە گرنگە جێبەجی دەکات و کارەکان تەواو دەکات.
لەرۆژی 4/8/2021 بەهۆی سستی لەکارکردنی سییەکانی نەخۆشدەکەوێت و لە شەوی 9/9/2021 لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی دەکات. [1]
ئەم بابەتە 1,104 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-09-2021
پلەی پارتایەتی: ئەندام
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: ڤایرۆسی کۆڕۆنا
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 15-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,104 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.140 KB 15-03-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,526
وێنە 106,144
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,537
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!