راگەیەندراوی کەجەکە بۆ نەورۆزی 2022
دەقی راگەیەندراوەکەی کەجەکە:
ئێمە هەموو شەهیدانی نەورۆز کە رۆژی ئێستا و بەرخودانی گەلی کورد نەورۆزیان گەیاندووەتە ئەمڕۆ، لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئاڵکان، راهشان دەمیرەڵ، رۆناهی و بێریڤانەکان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنەوە. ئێمە نەورۆزی رێبەر ئاپۆ، تەواوی هاوڕێیانی زیندانەکان، گەریلا و گەلی خۆمان پیرۆز دەکەین. سوێند دەخۆین کە تێکۆشانی هەڵوەشاندنەوە و رووخاندنی فاشیزم و ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ کە ئێمە بە نەورۆزەوە دەستیپێبکەین، بە سەرکەوتن بینەخشێنین. نەورۆزی ئازادکردنی رێبەرایەتی زۆر گەشاوە و بەرچاو دەبێت، لەسەر ئه و بنەمایە ساڵی 50هەمینی رێبەرایەتی و
پەکەکەپەکەکە، وەک ساڵێکی گەورەی تێکۆشان لە مێژوودا جێی خۆی دەکاتەوە.
نەورۆز بۆ کوردان تەنیا جەژن و نە تەنیا بەرخودان و تێکۆشانە. نەورۆز راستییەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی، ناسنامەی گەلی کوردەوە، کە سەرجەم بەها نەتەوەییەکان بەدەورەوە کۆدەبنەوە. نەورۆز و کورد وەک یەکیان لێهاتووە. نەورۆزێک کز بێت، کزبوونی کوردایەتیە، نەورۆز گەش، دەبێتە هۆی گەشانەوەی کوردایەتی. رێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەر لە سەرەتاوە ئه و بەهایەیان داوەتە نەورۆز، زیندووکردنەوە و بەهێزکردنی نەورۆز وەک زیندووکردنەوەی کوردان و بەهێزکردنی کوردانیان بینیوە. لەبەر ئەوەش ژیاندنەوە و بەهێزکردنی نەورۆزیان وەک ئامانج و ئەرکی سەرەکی خۆیان بینیوە.
بزوتنەوەی ئاپۆیی لە نەورۆزدا هاتووەتە سەر گۆڕەپانی مێژوو و هێشتاش لە پێشی پێشەوە واتایەکی گەورەی داوەتە نەورۆز. بەرخودانی نەورۆز بە بڵێسەی نەورۆز گەشاوەتەوە، شەهیدانی نەورۆز سەرهەڵدانیان لەگەڵ خۆیان هێنا، لەگەڵ هەموو نەورۆزێک گەلی کورد سەرلەنوێ خۆی بونیاتناوەتەوە. شۆڕشی گەورەی دیموکراتیک، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، کولتوری، شۆڕشی ژیانەوە لە نەورۆزەکاندا دروستبوون. زەکیە ئاڵکان، راهشان، رۆناهی و بێریڤان بوونە بوونە هەوێنی وڵاتپارێزی و ئازایەتی راستی کۆمەڵگای نوێی کورد. هەموو ئه و راستییانە گەلی کوردیان کردووە بە گەلی سەرهەڵدان و نەورۆز. گەلی کورد بە بەهای دەوڵەمەند و جوانی رازاوەتەوە و بووەتە گەلی نەورۆزی نەبەزیو. گەلی کورد ماوەی 50 ساڵە بە گیانی نەورۆز خۆڕاگری دکات و بە تێکۆشان بووتە پێشەنگی سەدەی 20 بۆ ئەوەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد و دیموکراتیک بکات. گەلی کورد کە بووەتە نەورۆز، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکاتە نەورۆز.
ئێمە بە جۆش و خرۆش و هیوایەکی گەورەوە پێشوازی لە نەورۆزی 2022 دەکەین. بە بەهای گەورە کە تێکۆشانی رێبەرایەتی کە پێیناوەتە ساڵی 50 هەمین و بە ئیرادەی تێکۆشان، ئێمە ئامانجی ئەوەمان هەیە کە لە ساڵی 50 هەمیندا، رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد بکەین. ئێمە دەڵێین، ئیتر بە بێ رێبەرایەتی هەرگیز نابێت! ئێمە بە قەرزێکی قورس لەسەر خۆمانی دەبینین کە رێبەرایەتی خۆمان کە خزمەتی گەورەی بە گەلەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی کردووە، ئازاد بکەین. کاتی ئەوە هاتووە کە ئێمە ئه و قەرزە بدەینەوە و شایستەی رێبەرایەتی بین. دەستەبەرکردنی ئازادی و دیموکراسی، بە خاوەنداری لە رێبەرایەتی و ئازادکردنی جەستەیی رێبەرایەتییە. لەبەر ئەوەی گەلەکەمان و دۆستانمان بە باشی به و راستیە دەزانن، نەورۆزی 2022 وەک نەورۆزی ئازادکردنی رێبەرایەتی پیرۆز دەکەن.
نەورۆز هەروەها لەسەر بناغەی ئازادی ژنان، بوونەتە ئه و رۆژانەی کە دیموکراتیکبوونی کوردیان پێکهێناوە. ژنانی کورد لە نەورۆزەکاندا لە بەرەکانی پێشەوەدا جێیان گرتووە و راستی نوێی گەلی کوردیان بونیاتناوە. لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورددا، بە بەهای نەورۆزە. ئەگەر 8ی ئادارەکان ژن بە گیانێکی گەورەی تێکۆشانەوە و بە ئیرادەی تێکۆشانەوە جوڵاونەتەوە، رۆڵەکەیان زیاتر کە ژنانی کورد لە نەورۆزەکاندا بە شێوەیەکی چالاک و پێشەنگ لە نەورۆزەکاندا بەشداری لە ژیانی ئازاد و دیموکراتیک دەکەن. له و رووەوە 8ی ئادار مزگێنی ئەوەیە کە نەورۆز چۆن دەبێت. رابوونی ژنان لە 8ی ئاداری 2022، دەریدەخات کە نەورۆزی ئازادکردنی رێبەرایەتی لە ساڵی 2022 زۆر بە بەهێزی تێدەپەڕێت. ژنان لە پێناو ئازادی رێبەرایەتی، کە لە تێکۆشانی ئازادی ئەواندا خاوەنی رۆڵێکی گەورەیە، لە نەورۆزی 2022شدا ئەوان لە بەرەکانی هەرە پێشەوەدابن. به و جۆرە وابکەن کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی قوڵتر و بەرفراوانتر دەبێت.
لە نەورۆزی 2022دا هەڵمەتی کات کاتی ئازادیە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. هەم بەرنامە، هەم پلان و هەم راستی رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و ئازادکردنی رێبەرایەتی لەم نەورۆزەدا دادەنرێت. له و رووەشەوە زۆر گرنگە کە نەورۆز بە شێوەیەکی بەربڵاو و چالاک پیرۆز بکرێت. نەورۆزی 2022 لە هەر گوند، گەڕەک، شارۆچکە و شارەکان پێویستە بە شێوەیەکی چالاک و بەربڵاو پێرۆز بکرێت. پیرۆزباییەکان دەبێت بە هەندێک رۆژی دیاریکراو و ناوەندی سنووردار نەکرێن و لە هەفتەی قارەمانێتیدا بەربڵاوتر بن. نەورۆزی جەژنی تەواوی گەل و کۆمەڵگایە، رۆژی تێکۆشانە، لەبەر ئەوەش کورد و دۆستانیان ئه و رۆژە لە هەر ناوچەیەک کە تیایدان پێویستە پیرۆزی بکەن. نابێت هیچ کوردێک هەبێت کە لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز نەکردبێت. لەبەر ئەوەی رۆژی نەتەوەییە، ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە.
سەردەمی نەورۆزی هاوچەرخ کە بەر لە 50 ساڵ دەستیپێکردووە، زۆر دەستکەوتی بۆ گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێناوە، لە ساڵی 50 هەمینی پارتی و رێبەرایەتیدا، دەبێت مرۆڤ بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە نەورۆزدا بکات، کە نەورۆز سەرەداوی ئه و بەها و دەستکەوتانەیە و دەبێت ساڵی 50هەمین بکەنە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم، ئازادکردنی رێبەری ئاپۆ و گەلی کورد.
له و چوارچێوەدا ئێمە داوا لە تەواوی گەنجان، ژنانی کورد، تەمەنیان چی دەبێت با ببێت داوا لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان دەکەین، لە هەر شوێنێک هەن بیکەن بە گۆڕەپانی نەورۆز، بەره و گۆڕەپانی نەورۆز بکەونەڕێ، لە نەورۆزی ئازادکردنی رێبەرایەتی، لە کوردستان، تورکیا و رۆژهەلاتی ناوەڕاست سەردەمی نوێی ئازادی و دیموکراسی دروست بکەن.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!