راگەیەندراوی کەجەکە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دەقی راگەیەندراوەکەی کەجەکە:
لە 4ی نیساندا، سەرەتا جەژنی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، ژنانی کورد و دۆستانی کورد، لە هەموو گەلانی برا و لە جیهانی دیموکراسی پیرۆز دەکەین. لەگەڵ ئەوەدا ئێمە یادی شەهیدانی 4ی نیسان دەکەینەوە، کە بوونە سیمبولی دڵسۆزی و وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، یادی هاوڕێ مەعسووم کارائۆگلان و مستەفا داگ بە ئومێد و منەتێکی گەورەوە دەکەینەوە.
4ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەرایەتییە، یەکێک لەو رۆژانەیە، کە مانای قوڵی بۆ گەلی کورد و ژنان هەیە. مژدەبەخشی ژیانەوەیە بۆ گەلی کورد. مژدەی ئەوەیە، کە گەلی کورد ئەوەندەی نەمابوو هەبوونی خۆی لە دەست دەدات، بەڵام دووبارە بە هەبوونی خۆی گەیشتەوە. مژدەی ژیانێکی ئازادە، بۆیە گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد 4ی نیسان بە ورە و حەماسەتێکی زۆرەوە پیرۆز دەکەن. ئەوان ئەمە وەک سەرلەنوێ لە دایکبوونەوە دەبینن. وەک ڕۆژی لە دایکبوونی خۆیان، وەک ڕۆژی هەبوونی خۆیان دەیبینن و بەو شێوەیە پیرۆزی دەکەن.
4ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک چالاکییەک بە شێوەیەکی ڕێکخستنکراوانە و جەماوەریانە لە دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەریهەڵدا. یەکەمجار 4ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی لەلایەن ژنانی کورد و بە ئیرادەی ژنانی کورد وەک چالاکییەکی ئیکۆلۆژیک و ژینگەپارێزانە و شاییەکی دیموکراتیک بڕیاری لەسەر درا. پاشان گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان لە 4ی نیسان دا هاتنە دەرەوە و رژانە گۆڕەپانەکان و خاوەندارییان لە ڕێبەرایەتی کرد، هەموو ساڵێک بە ئاهەنگی مەزنەوە پیرۆزیان دەکرد و ئاهەنگیان دەگێڕا و بە تێپەڕبوونی کات بووە رێز و رێچکە. لەم ڕووەشەوە ئاهەنگگێڕان و پیرۆزبایکردنی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی لە 4ی نیساندا بووە بە چالاکیی ژنان. یەکخستن و بە یەکتر گەیاندن و کۆبوونەوەی ژنان و ڕێبەرایەتییە. خۆشەویستی، یادکردنەوە و دڵسۆزیی قووڵی ژنانی کوردە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە هەموو 4ی نیسانێک بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد ڕۆژی کۆبوونەوە و خۆ یەکخستنە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و یەکتر لە ئامێزگرتنە.
گەلی کورد تاوەکو پێش پێکهاتنی ڕێبەرایەتی گەورە، دوژمنان مەحکومی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنیان کردبوون. جەڕجەڕەی جینۆسایدی جەستەیی و کولتووریی تێپەڕاندبوو. سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنێکی گەورەی بەسەردا سەپێنرابوو، تەنها بە سنوورداری لە ڕووی بایەلۆژییەوە مافی ژیان جەستەییان هەبوو. ئەو مافەی ژیان لە چوارچێوەی سنوورە بایۆلۆژییەکاندا، بە مەرجی نکۆڵیکردن لە کولتور و ناسنامەی خۆی پێی دەدرا، واتە بە وڵات و کولتووریشەوە، ناوی کورد لە مێژوو لابرا، بۆیە لە 4 ی نیساندا لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی بۆ کورد، کە ناوەکەشی لە مێژوو لابرابوو، ڕۆژی دەستپێکی چیرۆکی لەدایکبوونی کوردە.
بۆ کورد جارێکی تر لەدایکبوونی دەرفەت بۆ نەورۆزبوونە. بۆ ئەو کۆمەڵگایەی نەورۆزی لە دەست دابوو، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگاتەوە بە نەورۆزی خۆی. بۆ ئەو کۆمەڵگایە، کە ڕۆژی رووناکی خۆی لە دەست دابوو، واتای دووبارە گەیشتنەوەیە بە ڕۆژی رووناکی خۆی. لەم ڕووەشەوە 4ی نیسان، لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی، کۆتایهاتنە بە کۆمەڵکوژیی سەد ساڵە لە دژی کورد.
ئەو سەردەمە، کە بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بووە هۆی دروستبوونی سەردەمێکی نوێ بۆ کوردان. وایکرد گەلی کورد بە ڕەگی مێژوویی خۆی و ئەو ناسنامەیە بگاتەوە، کە لەدەستی دابوو. وایکرد چاوی بۆ ناسنامەی راستەقینەی خۆی و ژیانێکی شکۆدار بکرێتەوە. گەلی کوردی لە نێو گەلانی جیهاندا کردە گەلێکی خاوەن شەرەف و شکۆ، خاوەنی رێز و شکۆ و بەها. گەلەکەمان سەرەڕای ئەو دڕندەییە سەختەی لە دژی ئەنجام دەدرا و کە ئازارە بێ هاوتایەی پێیگەیشتوو و چەشتویەتی، بە قوربانیدان، تاوەکو دێت تێکۆشانی خۆی لەو ڕووەوە بەهێزتر و گەشاوەتر دەکات، چونکە دەزانێت هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگای ڕزگارییە و باوەڕی بەوە هەیە، بۆیە ئەو ئازارە، کە دەیچێژێت دەبێتە هۆی پاراستنیشی، بۆ ئەوەی ئەوە ئەنجام بدات جوانیی تازە و کانی دەستکەوتە نوێکانی شۆڕش بە پێداگرییەوە دەپارێزێت و لەو چوارچێویەدا دەجوڵێتەوە.
ژیانەوەی کورد کە بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بۆ کولتور و باوەڕ و ناسنامەی گەلانی تریشە لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەو ڕاستییە، کە کورد ڕۆژانە دەژین و هەروەها واقیعی مێژوویی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان و ئەوەی ئەم ڕۆحەی کۆکردۆتەوە و ئەم کولتورە سەریهەڵداوە، ڕێبەر ئاپۆیە، کە لە واقیعی کۆمەڵایەتیی مێژوویی گەلەکەماندا ئەم ڕۆح و کولتورەی هەبووە، ئەو ڕۆحی خوشکایەتی و برایەتییەی گەلان لە مێژوودا ژیاون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیندوو بووەتەوە، ئەم وشیاری و هۆشمەندیە ڕۆحی و کولتوورییە کۆمەڵایەتی و مێژووییە، کە ئەمڕۆ بە ڕێبەرایەتی گەلی کورد لە شێوەی نەتەوەیی دیموکراتیدا دروست دەکرێت، ئەو زستانە ڕەشە، کە نەتەوە دەوڵەتیان هێنایە کایەوە و بەرژەوەندیی گەل و کولتور و باوەڕەکان تێکدەشکێنێت و وێرانی دەکات، رێگای نوێ بۆ بەهاری ڕاستیی نوێ بۆ نەورۆزی ڕاستەقینەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە.
گەلەکەمان سەرکەوتوو بوون، کە نەورۆزی 2022 بکەنە نەورۆزی ڕێبەرایەتی. بە بڕیاری خۆی لەسەر ئەو بابەتە، لە گۆڕەپانەکاندا ڕەنگی نەورۆزیان سەلماند، داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان بە دەنگی بەرز بە گوێی هەمواندا دا. پەیامێک، کە گەورەترین ئامانجی گەلی کورد ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە و چیتر ئەوە دواناخرێت و ئەمەش داواکاری سەرەکیی و ئەوەی زۆر بە روونی خستەڕوو. هێرشی پۆلیسی ڕژێمی فاشیست لەکاتی پیرۆزبایکردنی ئاهەنگی نەورۆز بۆ سەر بڵندگۆ و موکبەرەکان نەیتوانی هاواری 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، کە لە لەلایەن ملیۆنەها کەسەوە بە یەک دەنگ دەوترایەوە، بشارێتەوە. نەیدەتوانی هاواری بێ سەرۆک ژیان نابێت سەرکوت بکات.
گەلی کورد لەگەڵ دۆستانی خۆی لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزی 2022 زۆر پەیامیان راگەیاند. بەڵام لەم نەورۆزە بێ هاوتایەدا، گرنگترین پەیام کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دران ئەوە بوو کە بە یەک دەنگ داواکرا کە گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ دەستبەجێ هەڵبگیرێت و لە رووی جەستەییەوە رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت. گەلەکەمان دەیەوێت ئیتر رێبەر ئاپۆ لە ناو خۆیاندا ببینن. دەیانەوێت رێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا ببینن. دەیانەوێت نەورۆزەکەیان لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا پیرۆز بکەن و پێداگری تێکۆشان کە ئەوە لە رووی کردەوەوە دەستەبەر بکات، ئه و خواست و ئیرادەیە هاتوەتە ئاراوە. دەبێت دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەروەها ئۆپۆزسیۆنی فەرمی تورکیا ئه و داواکارییەی گەلەکەمان کە لە رووی یاساییشەوە ئیتر بواری بۆ رەخساوە، بە باشی بیبینن و بە دروستی بیخوێننەوە.
نەدەوڵەتی تورکی داگیرکەر، نە حکومەتی فاشیست نە ئۆپۆزسیۆنی فەرمیش ناتوانن چاویان بەسەر ئه و راستیەدا بنوقێنن. ناتوانن زیاتر خۆیان له و راستیە بدزنەوە. لەبەر ئەوەی تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت و رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، هیچ کێشەیەکی مێژوویی و رۆژانە کە وەک دێوەزمە لەبەردەم تورکیادان، چارەسەر نابن.
وێڕای هەموو ئاستەنگەکانیش، ئێمە سڵاو لە هەڵوێستی پێداگرانە و خۆڕاگرانەی گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دەکەین. لەپێشەوە ئێمە هەڵوێستی گەلەکەمان لە باکور کە ستەم و زۆرداری فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان لەسەر، ئه و هەڵوێستە بە ئیرادە و بێهاوتایەی گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو ئه و شوێنانەی تێیدا دەژین، ئه و هەڵوێستە بێ هاوتایەیان کە لە نەورۆزدا نیشانیاندا پیرۆز دەکەین. گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان، لەم نەورۆزەدا گورزێکی مێژووییان لە رژژێم و سیاسەتی پاکتاوکەری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست وەشاند. رژێمی فاشیستی پاکتاوکاریان تووشی پەشۆکان و شڵەژان کرد.
گەلی کورد، به و هەڵوێستە پڕ جۆش و بە بڕیارەی کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز نیشانیدا، لەکاتی ساڵیادی لەدایکبوونی 4 ی نیسان و دواتریش، تەواوی ساڵی 50 هەمینی رێبەرایەتی دەگەیەنێتە هێزێکی گەورەی رێکخراوەیی و ئاستی چالاکیەکی باڵا. ئێمە وەک بزوتنەوە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەر ئاپۆ و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی، لە چەق و ناوەندی هەموو خەباتەکەماندا جێگیر دەکەین و خەباتەکەمان بە دید و روانینی نەورۆزی 50هەمینی رێبەرایەتیەوە دەبێت. له و چوارچێوەدا ئێمە داوا لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان، دۆستانی بەنرخ، هەروەها داوا لە ژنان و گەنجانی کوردستان دەکەین، بەمەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەر ئاپۆ و ئازادی جەستەیی گوڕ بە تێکۆشان بدەن، کاری رێکخستن بەهێزتر بکەن و چالاکیەکانیان زیاتر پڕکاریگەر بکەن و داوا لەهەمووان دەکەین له و شوێنانەی لێی دەژین دار بنێژن.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!