پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,280
وێنە 105,574
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,227
ڤیدیۆ 1,300
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
حیکایەتی گۆرانییەکەی نازری و شەجەریان و غەزەلەکەی بەندە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حیکایەتی گۆرانییەکەی نازری و شەجەریان و غەزەلەکەی بەندە

حیکایەتی گۆرانییەکەی نازری و شەجەریان و غەزەلەکەی بەندە
#خالید مەجید فەرەج#
بەهادینی خوڕەم شاهی دەڵێت: (حافز مرۆڤێکی بێ خەوش نەبوو بەڵام تەژی بوو لە مرۆڤایەتی)
لە حافزی شیرازی دەپرسن، کێ شاعیرە؟ دەڵێت: (ئەوەی کە تریفە دەکاتە پیاڵەوە، دواتر بەرزی دەکاتەوە لێوە پەژموردە موقەدەسەکانی پێ تەڕدەکاتەوە) .
لە بارەیەوە گوتراوە: (حافز ئەو شاعیرەیە کە عەشەقەکەی لە زەویەوە بردۆتە ئاسمان)

لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دابوو، بۆ یەکەمجار گوێم لە #شەهرامی نازری# بوو، غەزەلە بەناوبانگەکەی حافزی شیرازی (الا یا ایها الساقی ادر کأسا وناولها) ، هەروەکوو لێی چاوەڕواندەکرا، بە ئاواز و مۆسیقا و دەنگێکی ناوازەوە دەگوت. دواتر زانیم کە شەجەریانی گەورە گۆرانیبێژی فارس، ئەویش هەمان غەزەلی بە ئاوازێکی جیا وتووە. بەراستی وەکوو گوێگر و کەسێک کە کەمێک سەلیقەی چێژ وەرگرتنی لە دەنگ و سەدا و هەڵسەنگاندی بۆ ئاواز و مۆسیقا و ئەدای گۆرانیبێژ هەیە، کارەکەی هەردووکیانم زۆر لا بەرزبوو. دوو ستایلی دەنگی جیاواز، بەڵام سەنگین واتا سوونەتی. بە دوو ئاواز و دوو تامی جیاواز، بۆ یەک غەزەل هەردوکیشان کورد واتەنی ئەوەندە لەبەر دڵانن، هیچ کامیان جێگەی ئەویدیکەت بۆ ناگرێتەوە. هەروەها ئیرەجی بسطامی و گۆرانیبێژی دیکەی فارس گوتویانە.. ئەمەم لە هونەری گۆرانی ڕۆژهەڵاتا تەنیا لە ئێران ی فارس و کوردا دیووە.
ئەگەر نموونەی گۆرانی فاتمۆکێ بە دەنگی محەمەدی ماملێ و حەسەن زیرەکیش بهێنینەوە، دەقیق هەر ئەوە دەسەلمێنێ. کە هیچ گۆرانیبێژکی ئەوان لاسایی دەنگ و ڕەنگ و ئەدای ئەویتر ناکاتەوە.
بە حوکمی ئەوەی کە پێش ئەوەی شاعیر یان نووسەربم، خوێنەرێکی باش، یان قوتابییەکی باشی گەورە نووسەر و لێکۆڵەرەوە دیارەکان بووم، بە لایەنە یان عەرەب واتەنی جەنبە تەرفیهیەکەی ئەو گۆرانیەوە نەوەستام، بەڵکوو کەوتمە بنج و بناوانی ئەوەی بۆ ئەو دوگۆرانیبێژە ناودارە هەمان قەسیدەیان بەهەمان قودسیەتەوە مامەڵە کردووە.
سەرەتا لای زۆربەی خوێنەر وا کەوتۆتەوە ئەو غەزەلە هەمووی شیعری حافزە. بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام وەیان پرسیاری لادرووست کردم ئەوەبوو کە بەیتی یەکەمی عەرەبییە. واتا فارسی نییە. ڕاستە زۆر لە شاعیرانی کلاسیکی کوردیش هەندێک شیعریان بەتێکهەڵکێش هەیە، واتا عەرەبی و کوردی یان فارسی و کوردیان تێکەڵ کردووە. بەڵام هەروەک گۆتە شاعیری گەورەی ئەڵمان دەڵێ: حافز یەکێکە لە کۆڵەکەکانی شیعری جیهانی، بەواتا زۆر باڵادەستە لە شیعردا و بەدڵنیایش ئەگەر وانە بوایە دوای مردنی خۆی دیوانەکەی بۆ بیست و حەوت زمان تەرجەمە نەدەکرا. دەم گووت بڵێی خۆی حەزی کردبێ ئەو بەیتەی یەکەم بە عەرەبی بنووسێ، باشە خۆ زمانی فارسی جوانترین هەست و دەربڕینی بۆ شیعر تێدایە بۆ بە عەرەبی نووسیوویەتی؟. ئەوە وای لێکردم زۆر بگەرێم تاوەکو بینیم ئەوە غەزەلێکی یەزیدی کوڕی مەعاویەیە کە لەبەیتی یەکەمیدا دەڵێت: (انا المسموم ماعندی تریاق ولا ڕاق... ادر کأسا وناولها الا يا أيها الساقي) . کەواتە حافز قەسیدە مولەمەعیەکەی بە نیوەی دووەمی شیعرەکەی یەزید دەست پێدەکا، بەڵام جێگۆڕکێی پێکردووە بەشی یەکەمی بردۆتە دواوە بەشی دووەمی هێناوەتە پێشەوە حافز وادەڵی: (الا يا أيها الساقی ادر کأسا وناولها) . ئەگەر هەڵەنەبم لەم بۆ چونەمدا ڕەنگە لەبەر قافیەکەی بۆ شیعری فارسی وا باشتر بەدەستەوە هاتبێ.
دوای مردنی ڕەخنەی زۆر لێ دەگیرێت، لە بارەی ئەوەی کە دەڵێن: یەزید دەستی بە خوێنی ئیمامی حسێن سوورە، لە کاتێکدا کە خۆی واتا حافز بە تەرجومانی ئەسرار و لسانی غەیب ناو دەبرێ و گەورە شاعیری هەموو زەمانێکی فارسە، چۆن ڕێگەی بەخۆیداوە شیعر لە کافر بخوازێ.

شاعیری فارس (ئەهلی شیرازی) دەڵێت: شەوێک حافز هاتۆتە خەوم پێم گوتوە: ئەی گەورەی ناوازە بە عیلم و بەخشندەیی، تۆ کە خاوەنی فەزڵ و کەماڵێکی بێ حەددی، چۆن ڕێگەت بە خۆت دا شیعر لە یەزیدی کوڕی معاویە بخوازیت؟ دەڵێ حافز پێی وتم: عەجەب تائێستا ئەو سڕەت پەی پێنەبردووە! چما ماڵی کافر بە موسڵمان حەڵاڵ نییە؟ لەگەڵ ئەوەشدا ئەدیب و شاعیری فارسی بە ناوبانگ کاتبی نیسابوری دەڵێت: ئەو پاساوە قبووڵ نییە، زۆر جێگەی سەر سوڕمانە بۆ ئەم کارەی خواجە حافز، ئەقڵم قەت نایگرێ ئەو چ حیکەمەتێکی لەو شیعرەی یەزیدا هەست پێکردووە، ئاوا بیکا بەیەکەم غەزەل لە یەکەم دیوانیدا. قبوڵمانە کە ماڵی کافر بە موسڵمان حەڵاڵە و هەرواش بووە بۆیە ناتوانین ڕێ لەوە بگرین، بەڵام لە مەقامی حافز دا ئەوە عەیبێکی گەورەیە، شێر کە (حافز) ه پاروو لە دەمی سەگ کە لای ئەو (یەزید) ە وەرگرێتەوە. لە وەڵامی ئەم ڕەخنەیەدا دەڵێن: پارووی دەمی ئەو سەگە، کاتی کە تەرجومانی ئەسرار و لسانی غەیب بە کیمیای هونەر کردی بە دەست پێکی غەزەلە مولەمەعە بێ نەزیرەکەی، بوو بە گەردانەیەکی ئاڵتونی قەشەنگ. دەڵێن ئەوە خەسڵەتی سۆفیانە کاتێک کە کانزایەکی بێ نرخیان دەست دەکەوێ دەیکەن بە مەعدەنێکی شەریف (بەها دار) . دەستی قەدەر وای کرد کە ئەو دەسپێکە عەرەبییە سادە و ڕیتم بەهێزە، غەزەلێکی وا بخولقێنێ، کە لە لاپەڕەکانی مێژووی شیعری نەک هەر ئێرانی بەڵکوو جیهانیشدا بە ئاوی ئاڵتون بنووسرێتەوە.

ئەم غەزەلەی حافز بەو دەسپێکە عەرەبییەوە بۆ زمانی تورکی و عەرەبی و تاجیک و ئەفغانییش تەرجەمە کراوە و بە ئاواز و ئەدای و سەمای عیرفانییەوە وتویانە. من هەموویانم گوێ لێگرتووە هیچیان وەکوو دەنگخۆشانی ئێران هەقی خۆیان نەداوەتێ، خۆ ئەگەر حافز لەژیانا بوایە دڵنیام دەیگوت هەر بەدەنگ و سەدا و ئاواز و مۆسیقای ئێران حەزدەکەم گوێم لێبێت.
بە ڕای بەندە ئەم غەزەلەی حافز بووە بە ناونیشانی دیوانەکەی چونکە، لە لاپەڕەی یەکەمدا دانراوە. شیعری حافز، جگە لە جوانی بەلاغەت، زمان پاراوییەکی زۆر بەرزی پێوە دەبینرێت. لە شیعرەکانیدا هێمای تایبەت بە واتای عیرفانی تیا هەست پێدەکرێت، واتا زاهیرەکەی زۆر جیاوازە لەواتا باتینە عیرفانییە قوڵەکەی. دەڵێن ماڵێک نییە لە ئێران دیوانی حافیزی تێدانەبێت. ڕەنگە هەر لە خۆشەویستی غەزەلەکانی حافزەوە بێت وای کردبێ غەزەل لەئەدەبی فارسیدا پلەیەکی باڵای هەبێ، غەزەل غەرزەێک وەیان قاڵبێکی شیعری جیاوازە لە قەسیدە لە ڕووی بابەت و ژمارەی بەیتەکانیدا، غەزەل لای ئەوان یان غەزەل بەواتا زاهیریەکەی، یان تەسەوفە (عیرفانییە) . بەڵام قەسیدە ئەپەرێتەوە بۆ مەدح و هەجو هەتا بابەتی فەلسەفیش. شیعر ناسان دەڵێن: حافز شیعری فارسی گەیاندە پلەیەک کە هیچ کەسێکی دیکە نەپێش و نەدوای ئەو نەیتوانیوە ئەوەبکات. شیعری ئەو زەمینیە لە هەمان کاتیشدا ئاسمانیشە زەمینیە چون باس لە مەسەلە ئینسانییە هەست پێکراوەکان دەکا، ئاسمانییە چونکە دەیەوێ مرۆڤ لە حاڵەتە زەمینیە واقیعیەکەیەوە بەرز بکاتەوە بۆ ئاسمانە بەرینەکان. ڕەنگە یەکێک بپرسێت بۆچی شیعرەکانی حافز زۆر سانا دێت بەدەستەوە بۆ گۆرانی؟ دەڵێن: ئەو هەموو قورئانی لەبەر کردووە و توانیویەتی بە چواردە ڕیوایەتی (تیلاوەی) جۆراوجۆر بیان خوێنێتەوە، کەواتە ئەوە وای کردووە کە فێری مەقامە مۆسیقییەکان بەباشی ببێت، واتا شارەزای تەواوی ڕیتم بووە کە شێکی بنەرەتیە لە مۆسیقادا. نازناوی حافزیشی هەر لەبەر ئەوە وەرگرتووە کە لەتەمەنێکی کەمدا قورئانی لەبەرکردووە.

زۆر جار دەڵێم شیعر گووتن و شاعیری بە کەڵەکەکردنی دیوان لەسەر یەکتری نییە. دیوانەکەی حافز دەوروبەری سەد و پەنجا لاپەڕەیە، بە بچوکترین دیوانی شیعری فارسی، دادەنرێ، بەڵام بەهادارترینیانە. بۆ سەلماندنی ئەم بۆچونەم جارێکی تر دێمەوە سەر (اعجاب) ی گەورە شاعیری ئەڵمان گۆتە بە خواجا حافز کە دەڵێت: (حافز ترۆپکی ئیعجازە لە ئەدەبی خۆرهەڵاتدا، خوێندنەوەی شیعرەکانی هەموو حاڵی منی گۆڕی هەرکەسێک ئەو هاوڕێ ئاسمانیە یەک جار بناسێت، هەرگیز ناتوانێت وازی لێبهێنێت) .
دەڵێن: لەشەست ساڵیی تەمەنیدا، ڕێبازێکی نوێی سۆفیزمی داهێناوە. بازنەیەکی کێشاوە خۆی لە ناوەڕاستیدا چل ڕۆژ بێ نان و ئاو خەوتن دانیشتووە. ئەو دەڵی بەو خەڵوتە گەیشتمە ئاگایی کەونی. دوای تەواوبوونی چل ڕۆژەکە دەگات بە حاجی زەینی عەتاری کۆنە هاورێی ئەو پێکێک شەرابی دەداتێ. حافز دەڵیت: گەر دەتەوێ لە واتای شەراب بگەیت دەبێ چل ڕۆژ و چل شەو تەنیا دانیشتبیت (لە خەڵوەتدا بوبیت) .

کاتێک تەیمور لەنگ وەکوو فاتیحێک دەچێتە شیرازەوە، سۆراخی حافز دەکات. دەڵێن زۆر حەزی لە شیعرەکانی بووە، کاتێک حافز دێنن بۆ لای بەیتێک شیعری خۆی وەبیر دێنێتەوە کە چۆن تیادا سەمەرقەند و بوخارا دەدات لە تۆڵەی خاڵی لا ڕومەتی تورک (کچێکی شیرازی جوان بووە) . تەیمور دەڵێت: من یەک لەسەر چواری دنیام لەبەر خاتری ئەوە داگیر کردووە کە لە خزمەتی بوخارا و سەمەر قەندی مندا بن، تۆش هەروا ئاسان بەخشیوتە بە خاڵێک!. حافز دەڵێت: قوربان ئەوە یەکێکە لە هەرە ئاکارە خراپەکانی بەندە، کە ئەگەر دەستم وابڵاو نەبوایە حاڵم بەم حاڵە نەدەگەیشت. واتا دەست کوورت نەدەبووم. دەڵێن: تەیموری لەنگ پێکەنیوە و لێی خۆش بووە و پاداشتی کردووە.
ڕیوایەتەکان دەڵێن: وەرگێڕانی حافز، بەرەو سۆفیزم دەگەرێتەوە بۆ ئەو خۆشەویستییە یەکلایەنییەی کە بۆ شاخ نەبات (کچێکی جوانی شیرازی بووە کاتێک حافز شاگردی نانەوا دەبێت و کاری گەیاندنی نان دەبێت بۆ ماڵە دەوڵەمەندەکان لە یەکێک لەو ماڵانە دەیبینێ و عەشقی دەبێت) . ئەو دەیەوێ ئەو جوانیە بەخۆشەویستی پارسەنگ بداتەوە، بەڵام دواتر دەزانێ کە تای جوانییەکەی شاخ نەبات لەتای خۆشەویستیتەکەی ئەو گەلێک قوورس ترە. بۆیە پەنا بۆ ڕێبازە سۆفیزمەکان دەبا بۆ ئەوەی ئەو هاوسەنگیە پێک بێنێت. دەڵێن: زۆربەی غەزەلەکانی حافز لە چوارچێوەیەکی سۆفیانەدایە باس لە (شاخ نەبات) دەکات.
ئەمەیش ئەو بیرۆکە ئەزەلییە دەسەلمێنێت کە خۆشەویستی یەک لایەنە یان نەگەیشتوو بە ئەنجام لەبەر کۆسپ و تەگەرەی قوورس داهێنان بەتایبەتی لە شیعردا دەخولقێنێ. کچێک دێت بۆ لای حافز ولێی دەپرسێت: دەلیلی مەعریفەت بە خودا چییە؟ دەڵێن: حافز ساتێک بێ دەنگ دەبێ و دواتر دەڵێ: ئازیزەکەم ئەوانەن کە چەقۆیان لە دەستی خۆیان خستۆتە خوارەوە (فڕێداوە) ، واتا: عارف بە خودا ئەو کەسەیە کە ئەو چەقۆ بێ دڵەی لە ڕوی خۆی و ڕووی خەڵکی تردا فڕێداوە. لێرەدا جیاوازی سۆفی و توندڕەومان بۆ دەر دەکەوێت یەکەمیان بێ چەکە، دووەمیان چەکدار.

پێش کۆتایی هێنان دەمەوێ بگەرێمەوە سەر ناونیشانی باسەکە و غەزەلە بەناوبانگەکەی حافز کە نزیکەی حەوت سەدە دوای خۆی کراوە بە گۆرانی. و بەم بۆنەیەوە دەمەوێ وەڵامی ئەو بۆچونە بدەمەوە کە دەڵێت شیعری گۆرانی و شیعری ئاسایی جیاوازن، بەندە هەموو کاتێک مکوڕی لەسەر ئەوە کردووە کە جوانترین شیعر دەبنە گۆرانی و مەرج نییە لە بنەڕەتیشەوە بۆ گۆرانی نووسرابن، دەلیلی قسەکەشم لەم مەقامەدا ئەو غەزەلەی حافزە کەسەدان ساڵە نووسراوە. نموونەی تریش زۆرن لە شیعری کلاسیکی عەرەبی و کوردی بەڵام ئەو نموونەیەی حافز بەجوانترین وەڵام دێتە دەست بۆ ئەو تەرحە بۆچونە.

الا يا ايها الساقی ادر کاسا و ناولها
که عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکله
به بوی نافه ای کاخر صبا زان طره بگشايد
زتاب جعد مشکينش که خون افتاد در دلها
مرا در منزل جانان چه امن عيش چون هر دم
جرس فرياد می دارد که بربنديد محملها
به می سجاده ڕنگين کن گرت پير مغان گويد
که سالک بی خبر نبود زراه و ڕسم منزلها
شب تاريک و بيم موج و گردابی چنين هايل
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلها
همه کارم زخود کامی به بدنامی کشيد آخر
نهان کی ماند آن ڕازی کزاو سازند محفلها
حضوری گرهمی خواهی از او غايب مشو حافظ
متی ما تلق من تهوی دع الدنيا و اهملها

بێینەوە سەر غەزەلەکەی بەندە و چی وای لێکردم بینووسم؟
لە بەدواچونەکەماندا بۆ چۆنییەتی درووستبوونی ئەو غەزەلەی حافز و پاش سەدان ساڵ لە مەرگی خۆی، و پرسی ئایا بۆچی وا لە ئێرانەوە پەریوەتەوە بۆ خاکی عەرەب و تورک تاجیک و ئەفغانستان وەکوو دەق و وەکوو گۆرانییش. بۆم دەرکەوت کە سەرەڕای جوانی و قوڵی دەقەکە کە لەدنیادا دوو کەس نابینی موتەفیق نەبن لەسەری، ئەوان ئەو دەقەیان وەکوو کۆڵەکەیەک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی غەزەلی عیرفانی سەیر کردووە. بەندە وای بۆ دەچێ لەبەر کاریگەریی تەسەوف لە سەرانسەری ئێران و مۆسیقای پیرۆزی ئەهلی هەق لە #کوردستان# (#هەورامان# و #کرماشان#) وای کردووە مۆسیقا و گۆرانی لای ئەوان تەنیا بۆ کات بەسەربردن نەبێ، بەڵکوو ڕەگەزێکی کلتوری (سەقافیش) بێت. ڕاستە ئەوە ئاکارێکی تایبەت بە کلتوری ئێرانە، بەڵام لای هەموو ئەوگەلانەی کە ڕێبازەکانی سۆفیگەریان تێدا بڵاوە هەست پێدەکرێ. بۆیە هەموویان ئاوازی سەنگینیان بەگوێرەی سەنگینی واتاکانی شیعرەکە بۆ داناوە و لەلایەن گۆرانیبێژی سەنگینیشەوە ئیجراکراوە. ئەوان واتا گەلانی غەیری ئێران شیعرەکەی حافزیان وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی خۆیان، ناهەقیشیان نییە چوونکە دەقەکە تابڵێی بەرزە. بەڵام بەڕای بەندە شیعر هەر بە زمانی خۆی شیعرە، تەرجەمە عەرەبییەکەیم خوێندۆتەوە ڕاستە وەکوو سەنعەت جوانیان کردووە، بەڵام قەت تامی ئەسڵیەکەی مەولانا حافز نادات.
هەوڵمدا هەر بەو میکانیزمەی حافز کە نیوەی دووەمی بەیتی یەکەمی شیعرەکەی یەزیدی کوڕی معاویەی خواستوە، منیش هەروا بکەم. بەڵام ئیتر دوای ئەوە شیعری خۆم بێ، نەک تەرجەمەی شیعرەکەی حافز. بەوهیوایەی ئێمەی کوردیش نەقشێکمان لەو فەرشەجوانەدا هەبێ کە دەکاتە فەرهەنگی خۆرهەڵات. ئەوەی بەندە کردوویەتی قافیەکەی گەڕاندۆتەوە سەر ئەسڵی شیعرەکەی یەزید نەک وەکوو ئەوەی حافز، کە جێگۆڕکێی بە وشەکان کردووە. ڕەنگە ئاوازدانەرێکی کورد ڕۆژێک ئاوڕ لەم غەزەلە کوردییە بداتەوە، تاوەکوو ئێمەش وەکوو کورد بیسەلمێنین کە هێشتا هونەرەکەمان مەبەستم مۆسیقا و گۆرانیوە، سەنگینی و ڕەسەنایەتی خۆی لەدەست نەداوە. کەی ئەو کارە دەکرێ مخابن نازانم، دەبوو وەکوو شاعیرێک کە چەندین شیعری بوونەتە گۆرانی بمزانیبا بەڵام ئاسمانی هونەری ئێستامان (هیوادارم هەڵەبم) ، ئەوندەی هەوری پێوە نەماوە ئەو ئومێدە وشک هەڵاتووەمان بگەرێنێتەوە سەردەمانی مەزرا ڕەنگین و پاراوەکەی جاران کە بولبولانی وەکوو (حەسەن زیرەک، مەزهەری خالقی، ماملێ و عەلی مەردان) و هەتا دوایی ناوە جوانەکان لێیان دەخوێند.

غەزەلەکەی بەندە:

ادر کأسا وناولها الا یا ایها الساقی
ڕۆحم لەسەر عیشقێک دانا نەعیشق گەیی نە ڕۆح باقی
دڵم مەستە لە دەنگی تۆ سەرم گەرمی زیکری تۆیە
خەڵکی شادن لە بەزمی مەی تەنیا ئەمن غەمم باقی
کانیاوێکە ڕێگەی عەشق وەلێ دەریایە ئایندەی
زۆر بوون ڕێبواری ئەورێیە هەموو فەوتان نەما تاقی
دەست لە دڵم بنێی ساقی دەڵێی خەرابەی هیجرانە
پیاڵە پڕکە و لەدەستمی نێ پەژموردە بووم لەفیراقی
چ حەشرێکە ئەو نەوایە سەدای فیراقی عاشقانە
دەخالەتم هێنا ئەمشەو هەم خۆت موتریب وهەم ساقی
کاروانی عەشق بەکوێ دەگا دوانەفەسی عومرم پێدا
نەرۆح لە کاروان دەگەڕێ و نە دەسرەوێ لە مەراقی
[1]
ئەم بابەتە 1,217 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-11-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 23-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,217 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.193 KB 23-05-2022 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
کالۆ
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,280
وێنە 105,574
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,227
ڤیدیۆ 1,300
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
کالۆ
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!