پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
درزی تەفسیر
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$درزی تەفسیر$
نووسینی: #وەلید عومەر#
مارکس لە تێزی یانزەی خۆیدا کە دەڵێت (فەیلەسوفان تا ئێستا بەشێوەی جیاجیا جیهانیان تەفسیرکردووە، بەڵام مەسەلەکە گۆڕینیەتی)، لانی کەم پێنج مەبەست دەگەیەنێت:
1) فەلسەفە، جیهانی وەک ئۆبێکتێک وەرگرتبوو کە دەبێت بناسرێت و زیادەیەکی شڵەژێنەری نەخاتەسەر.
2) پێشتر هەوڵدراوە (ئەوەی هەیە) بخوێنرێتەوە، نەک (ئەوەی دەبێت ببێت).
3) جیهان، کۆمەڵایەتی و مێژوویی بکرێتەوە(بکرێت بە دونیای کۆمەڵایەتی و...)، چونکە ئەم دوو ڕەهەندە خۆیان بەزات هەڵگری گۆڕانن.
4) تەفسیر بەتەنیا ڕزگاریی پێ نیە، چونکە دۆزینەوەی ڕیشەی ستەم بەبێ گۆڕینی ڕیشەکە گیرخواردنە لە بازنەیەکی داخراودا.
5) تەفسیر خۆی بۆخۆی بەس نیە، جگە لە فەیلەسوف پێویست بە بکەرێکی کۆمەڵایەتیی گۆڕانکار دەکات دونیا بگۆڕێت.
بەڵام لەم تێزەدا وشە(چەمک)ێکی وەک جیهان(دونیا)، جێی سەرنجدانە بۆ کۆمەڵگای ئێمە، چونکە ئێمە هێشتا دونیامان وەک کۆیەکی یەکانگیر، تەفسیرنەکردووە. ئەو تەفسیرانەی هەن و ڕەقهەڵاتوون، بەرەنجامی ڕیزێک کڵێشەی کۆنی میتافیزیکی و ڕیزێک وردەدرووشمی تازەن کە ناچنە پەیوەندییەکی دوولایەنە و دیالەکتیکییەوە لەگەڵ یەکتردا. بە مانایەکی تایبەت، تەفسیر(لێکدانەوە) بۆ ئێمە، خۆی سەرەتایەکە بۆ گۆڕان. ئێمە تووشی ئەو هەڵاوسانە تەفسیرییە نەهاتووین کە لە خۆراوا ڕوویدا و پاشان ڕیزێک تێز لەبارەی گۆڕانکارییەوە بەرهەمبێنێت. لە خۆراوا هەمیشە دووانەی تەفسیر و گۆڕان پێکەوە کاردەکەن، ئیدی ئەم پەیوەندییە چەند گرژ و فراوان دەبێتەوە پرسێکی ترە. تەفسیر خۆی لەو ڕووەوە ڕێژەیەک ڕۆڵی گۆڕانکاری دەگرێتە ئەستۆ بۆ ئێمە کە نەخشەیەکی زەینیی نوێ پێشکەشدەکات، ئەو ئاسۆ کۆنە وێراندەکات کە ناچاربووین لێی بڕوانین، چونکە بەبێ کردنەوەی ئاسۆی نوێ ئەگەری گۆڕانکارییش تا ئاستی نەبوون لاوازە. تەفسیر، بەتایبەت گەر کۆمەڵایەتی ببێتەوە و کار لەسەر ناوەرۆکی دەزگاکانمان بکات، ئەوا خۆی ترپەیەک لە گۆڕان جێدەهێڵێت. تەفسیر خۆی لەخۆیدا ناوی جۆرێک لە ئارەزووکردنەوەی جیهانە کە ورددەکرێتەوە و پێناسەش دەکرێتەوە. دونیا لەپاش تەفسیری چڕوپرەوە، چیدی پەیکەرێکی چەقیو نیە، بەڵکوو دەکرێت بە تۆڕێک کۆپەیوەندیی زیندوو کە هەمیشە و هەردەم دەتوانین ئارەزووی بکەینەوە و بیشیگۆڕین. تەفسیر جۆرێک لە خودئاگاییە، خۆت و دونیاکەت دەکەیت بە بابەتی ناسین و ناسینەوە، ناسینیش پرسێکی نەگۆڕ نییە بۆیە لانی کەم درزێک دەخاتە شتە ناسێنراوەکەوە. ئەم درزەی تەفسیر، خۆی ناوێکی ترە بۆ گۆڕان- ئیدی گۆڕان لە بینینەوە بۆ ناسین و دەستکاری. بەڵام بەر لەوە، تەفسیر خۆی ڕۆڵێکی گرنگتری بۆ ئێمە هەیە کە گۆڕانی دونیا نییە بەڵکوو درووستکردنی دونیا خۆیەتی. ئێمە سەرەتا پێویستە دونیا وەک پێدراوێکی ڕەمزی و کۆمەڵایەتیی چالاک درووستبکەین ئینجا بیر لە گۆڕینی بکەینەوە. تەفسیر بۆ ئێمە ڕۆڵی بنیاتنان دەگێڕێت، بنیاتنانی دونیایەک کە بەپێی پێویست نیمانە تا بیر لە گۆڕین و وێرانکردنی بکەینەوە.درزی تەفسیر سەرەتایەکە بۆ بیرکردنەوە لە نەبوونی دونیا خۆی:
بۆیە گەر کەمێک ڕیشەییتر بڕۆین ئەوا کێشەی دونیای خۆمان بەر لە هەموو شت ئەوەیە کە پێناسەیەکی زۆر ڕوونی بۆ چەمکی (دونیا) خۆی نیە. وشەکە زۆرجار بۆ هەریەکە لە کۆمەڵگا، گوتار، هەژموون، سیستەم، دۆخ و هتد بەکاردێت. بەڵام ئەم بەدیلانەشی زۆر ڕوون نین و پێناسەکانیان لە زەینی گشتینەدا ناڕوونە. ڕەنگە لەقووڵاییدا هۆکارەکە ئەوە بێت کە بە مانایەک لە ماناکان (دونیا)ی ئێمە خۆی بەتەواوی شکڵی نەگرتووە. (دونیا)ی ئێمە، خۆی ئێستا تێکەولێکەیەکە لە زۆر توخم و ڕەهەند. شوێنی کۆمەڵگاکە خۆی لە (دونیا)ی گڵۆباڵ و گەردوونییشدا هەر ڕوون نیە. مەسعود محەمەد دەیوت کورد تووشی نەزیف و لەبەرچوونی ئابووری هاتووە، بەڵام لەڕاستییدا دەتوانین لەوە زیاتریش بچینەپێشەوە و بڵێین کورد دونیایەکی ڕوونی نییە و لە هەموو لایەکەوە لەبەری دەڕوات و نەزیفدەکات. مەبەستم چوارچێوەیەکی ڕەمزیی یەکانگیر و مێژوویەکی یەکانگیری ئەوتۆمان نییە کە ڕیزبەندیی زەمەنی و کێشەسازیی فیکری و خۆناسینی سوبێکتیڤانەی تیا بێت، و شتەکان دێن و هەروا دەڕۆن. کایەکان بەتەواوی نەبوونەتە کایە، کێشەکانیش بەر لەوەی زمان بگرن و سەربکێشن بۆ هۆشیاییەکی کارای کۆمەڵایەتی، دەپوکێنەوە. (دونیا) خۆی چەمکێکە لە فیکری هاوچەرخدا زۆر تیۆریزەکراوە، کە لە هەمووشیدا تەقریبەن جۆرێک لە بزووتن و دینامیکبوون هەیە. بۆنموونە، چەمکی دونیا(جیهان) لای گادامێر بەستراوەتەوە بە هەبوونی زمانێکەوە، بە پراکتیکێکی گوتارمەندەوە. خۆمان وەک مرۆڤ زمانمان هەیە، بەڵام ئاخۆ تا چەند دەتوانین باسی پراکتیکی گوتارمەند بکەین؟ پراکتیکی گوتارمەند لێرەدا بەسادەیی واتە هەر کردەیەک کە لەپێناوی گۆڕانکارییدا دەدرێت، گەرەکە بشبێتە گوتار و توانای خۆناسینی هەبێت و بکەرێکی زۆریش لە دەوری کۆببنەوە و زمانیش لەو ئاستە بەراییە تێپەڕێت کە تەنیا بۆ جیاکردنەوە لە حەیوان بەکاردێت. بۆنموونە لای خۆمان مەعریفەی ژنانە و پیاوانەش دێت و گۆدەکرێت و باسدەکرێت، بەڵام ئەو هێزەی نییە ببێتە پراکتیکێکی گوتارمەند. لەپڕ هەر چالاکییەکی مێژوویی تووشی هەڵبڕزکانێکی ناوەکی دەبێت و بیردەچێتەوە و بەر نەزیفێکی هەمەلایەنە دەکەوێت. هەبوونی (دونیا)، واتە هەبوونی گوتاری ڕوون و درێژەدان بە گوتارەکە و سەرەنجامیش جێکردنەوەی گوتارەکە لە نەستی کۆمەڵگادا(چونکە گوتار تا نەبێتە بەشێک لەو ناخودئاگایە، ئەوا لە ئاگاییشدا زۆر ئیشناکات). هەر گوتار و پراکتیکێک نەگاتە ناو نەستی کۆمەڵایەتی، ئەوا لە ئاستی سەرتوێژ و دەستەبژێردا بچوکدەبێتەوە و ئاوادەبێت. پەیوەندیی نوخبە و کۆمەڵگا لای ئێمە خۆی پەیوەندییەکی ئۆرگانی نەبووە، واتە کارلێکێکی جەوهەری لەنێوانیاندا نەبووە، بۆیە هەر شتێک چەندیش وەک گوتار حۆی دەرخستبێت، نەبووەتە پراکتیکێکی ڕیشەداری گوتارمەند. جار هەیە لای ئێمە وشەگەلی قورستری وەک پارادایم یش بۆ زۆر پرس بەکاردێت، کە دیسان جێی گومانە. چونکە پاراهەمیشە لە سادەترین پێناسەیدا ئاماژەیە بۆ مۆدێل و دونیابینییەکی نوێی فیکری تێیدا پێناسەمان بۆ هەموو شتێک بگۆڕێت. بەڵام لای ئێمە هێشتا پێناسەی مرۆڤ خۆی بەتەواوی مێژوویی و گوتارمەند نەبووەتەوە، شیتەڵنەکراوە، لە پاشماوە ڕەقە میتافیزیکییەکانی دانەماڵراوە، بۆیە قسەکردن لە پاراهەمیشە و گوتارو دونیا و هتد، جێی کێشەیە. لای ئێمە زۆرجار دەسپێک و پاشەکشە هاوکاتن، گەشە و چەقین هاوکاتن، کێشە و کۆتایی کێشەش زۆر دوور نین لە یەکترەوە. ئەمە وادەکات ناچاربین بە پارێزەوە بیر لە چەمکی (دونیا) بکەینەوە- دونیا وەک گشتێکی کەمتازۆر یەکانگیر کە بەشەکانی لە پەیوەندییدا بن بە یەکترەوە. ئێمە هێشتا بەپێی مەعریفەی سەرزەمینێکی تر باسی دونیای خۆمان دەکەین، مەبەستم ئەوە نییە نەمانتوانیوە شت بڵێین، بەڵکوو (دونیا) خۆی وەک پڕۆسەیەکی چالاک لەدایکنەبووە کە خودئاگاییەکی یەکانگیری تیا درووست ببێت. (دونیا) پتر پڕۆسەیەکە مرۆڤەکانی ناوی دەگەنە خودئاگایی و خۆناسین و لەوەش زیاتر دەست لە نەستی کۆمەڵگا وەردەدەن. (دونیا) ڕیشەیەکی نەستەکیی هەیە و لەسەر بنەمای کۆمەڵێک ڕێسای شاراوەش کاردەکات کە پێویستی بە بیرکردنەوەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕیشانە بناسرێنەوە و دەسکاری بکرێن. گوتار لە بەکارهێنانە کوردییەکەیدا لای خۆمان، و لە پەیوەندییشدا بە پرسی جێندەرییەوە، لە ئاستێکی بەراییدایە. بۆنموونە، گوتاری جێندەری ناچارە لەو داکۆکییە سەرەتاییەدا بمێنێتەوە کە داکۆکی لە مانەوەی ژن بکات وەک مرۆڤ. ئەمە دەلالەتە لەوەی گوتار خۆیشی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی مادیی سەرەتایی تا بەر بە پرسێکی مادیی وەک کوشتن بگرێت. گەرنا گوتار خۆی دەبێت ئاڵۆزتر بڕوات و دەست لە هەموو پێناسە و پۆڵێن و نۆرمەکان وەربدات و بیرکردنەوە و زاراوەی تایبەت بە خۆی بەرهەمبێنێت. لێرەدا گوناهەکە تەنیا لەسەر ئێمە نییە وەک کۆمەڵگایەک کە لە زۆر ڕووەوە پێڕەوکەیە، بەڵکوو تەعبیرە لەوەش کە دەمێکە دونیایەکی بەرینی مۆدێرن درووستبووە و ئێمە بوارمان نەبووە (دونیا)ی خۆمان بەتەواوی درووستبکەین. هەر لە سیاسەتەوە بۆ کەلتور و پرسە زەینییەکان، لە جۆرێک (بێ دونیایی)دا دەژین. باسی شتانێک دەکرێت، بەڵام شتانێکی بنچینەییتر نەڕسکاوە تا ئەو شتانەی دواتر ماناوەربگرن و گەشەی سرووشتیی خۆیان ببڕن و بنج دابکوتن. زۆرجار دێڕەشیعری شاعیرێکی کورد لە سەدساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا، جووڵەیەکی ڕیشەیی تێنەگەڕاوە و چەشنی کڵێشەیەک ڕەقهەڵاتووە. چونکە خاوەنی (دونیا و گوتار و پاراهەمیشە و هتد) نەبووین تا ئەو دێڕانە گەشەبکەن و بکەونەجووڵە. ئەو جووڵەیەی هەبووە، جووڵە نەبووە لەبەرانبەر ڕەگەزێکی تری وەک نەگۆڕاندا، بۆیە وەک وەهمی جووڵە ماوەتەوە و لە هەموو بوارەکانیشدا هەر خەریکین وا خۆمان دەنوێنین (دونیا)مان هەیە. گەر سەردەمانێک وترابێت دەبێت ژن بچێتە بەر خوێندن، بەڵام پاش چوونە بەر خوێندنیش هەر ناتوانین دیدێکی ڕیشەیی گۆڕاومان بۆ ژن هەبێت. ئەمە واتە جووڵەکە تاکسەرە و بێ ڕەپت بێت بەو کۆڵەکە ڕەقانەوە کە لەبنەوە حوکمی ژیانمان دەکەن. لە خۆراوا چەمکی مێژوو ئەودەم درووستبوو، کە هەردوو ڕەگەزی جووڵە و ناجووڵە(نەگۆڕان) چوونە کارلێکەوە و کاریگەرییان لەسەر یەکتر دانا. بۆیە کاتێک باسی چەندین شەپۆلی فیکری یان سیاسی یاخود فیمینیستی دەکرێت، ئەوا باس لە چەمکی (دونیا)ش دەکرێت کە لەناوەوە گۆڕانی بەسەردا دێت و سنوورە ناوەکییەکانی دەجووڵێن. گۆڕان گەر وێرانکردنی دونیایەکیش بێت، ئەوا پێویستدەکات پێشوەخت ئەو دونیا بیرلێکراوە و یەکانگیرەت هەبێت کە گۆڕانی کردبێتە زەروورەت.
دونیا زۆرجار ئاماژەیە بۆ گەردوون یان جیهانە سرووشتییە دەرەکییەکە، بەڵام لە فیکری ڕەخنەیی مۆدێرندا دونیا بەبێ ڕەمزیبوونەوە و کۆمەڵایەتیبونەوە و مێژووییبوونەوە مانای نییە و تەنانەت هی مرۆڤیش نیە. کورد دەمێکە دەڵێت دونیای بێوەفا، کاروان سەرەڕای... کە ڕیشەیەکی سادە و ڕاستەوخۆ و کلاسیکی دونیایە. دونیایە لەو مانایەیدا کە لە ژیانێکی سرووشتی و ناکۆمەڵایەتییەوە نزیکە کە جەستەی مرۆڤ هەڵدەوەرێنێت و کەسی تیا نامێنێتەوە بژی. ئەم دیدە بۆ دونیا بەس نیە، چونکە بایی پێویست لێکنەدراوەتەوە و لە بن هەژموونی زمان و تیۆردا ماندوونەکراوە تاکو شوێنی مرۆڤی تیا دەستنیشانبکرێت. دونیا چەمکێکی تەواو ئۆبێکتیڤ و دەرەکی نیە، بەڵکوو نشینگەیەکی ناوەکی-دەرەکییە کە بە تانوپۆی مرۆڤدا ڕۆچووە و جیاناکرێتەوە. دونیا هەر گەردوونێکی فیزیکی نیە، بەڵکوو گەردوونێکی ڕەمزی و کۆمەڵایەتی و مێژووییشە بۆ مرۆڤ کە بە سنوورێک لەو گەردوونە فیزیکی و سرووشتییە جیادەبێتەوە و ئەویش دەگۆڕێتە سەر دیاردەی ناو گەردوونە ڕەمزییەکە. ژیان چیدی پیربوونێکی بایۆلۆژی نییە بەتەنیا، بەڵکوو حسێبکردنە لەسەر هەموو ترپەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕەمزییش کە بە پێوەری بایۆلۆژی ناپێورێت. لە بن تەفسیردا ئەو کرچییانەی دونیا دەپاڵێورێت کە هەروا وێڵکراوە. ملکەچکردنی ئەم کرچییەی دونیا بۆ تەفسیر و ڕاڤە، خۆی گۆڕینی دونیایە لە دیاردەیەکی ناقۆڵاوە بۆ دیاردەیەکی نەرمتر و مامەڵەپێکراوتر. لێرەوە کەلتورگەلی خۆراوایی خاوەنی (دونیا و دونیابینی)یشە، بۆیە بۆنموونە هەم فیمینیزم تا کۆتاسنوور ڕاکێشراوە و پڕۆسەکە دانەخراوە: بۆنموونە، لەوێ لەپاڵ پێناسەکردنەوەی بەردەوامی کێشەی ژندا، باسی ئەو ناهاوسەنگییە ڕیشەییانەش دەکرێت کە بونیادیین و لەنێوان ژن و پیاودا هەن. بۆنموونە، ژنەبیرمەند ئەلێنکا زوپانچیچ لە کۆتاپەڕتووکەکانیدا باسی ئەوە دەکات چۆن مێژووی ژنکوشتن، تەنیا بەهۆی پیاوسالارییەوە نیە، بەڵکوو بەهۆی ئەو خلیسکانە جێندەری و ڕەگەزییەشەوەیە کە هەریەکە لەم دوو ڕەگەزە دەرهەق بە ئەویتر ئەزموونیدەکات. گەر لە کوردستان شتی لەم جۆرە بورووژێنرێت، یەکسەر دەچێتە خزمەتی پیاوسالارییەوە، چونکە ئێمە کێشەی ژنمان تا کۆتایی نەبردووە و خاوەنی ئەو دونیابینییە هزرییە مێژووییە نین. بە مانایەکی تر، کێشەکان لەناو (دونیا)دا گەشەدەکەن و دەبنە دو%
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پلاتفۆڕمی دابڕان - 18-05-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 06-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!