پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,752
وێنە 106,380
پەرتووک PDF 19,237
فایلی پەیوەندیدار 96,832
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
سامانی کانزایی لە هەرێمی کوردستاندا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دکتۆر بێوار خەنسی*

پوختەیەکی مێژوویی سامانە سرووشتییەکان لە جیهاندا
هەر لە دێرزەمانەوە پیشەی سەرەکیی ئادەمیزاد ڕاو و گەڕان بووە بە دوای ئاودا، ئەو ئامرازانەی کە لە ڕاویشدا بەکاریهێناون هەر لە سرووشتەوە وەریگرتوون، بە گوێرەی پێویستییەکانی ڕۆژانەی خۆی بووە، کۆنترینیشیان بەرد بووە، هەر بۆیە چاخی یەکەم بە چاخی بەردین ناوبراوە. ئەو چاخە نزیکەی 7000 ساڵ بەرکار بووە، لەو ماوەیەدا هەندێ کاڵا لە قوڕ بەرهەم هاتووە، بۆیە دەبینین چەندین کەلوپەل و قاپ و قاچاخی لە قووڕدرووستکراو لەژێر زەویدا دۆزراونەتەوە کە مێژووەکانیان بۆ هەزاران ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە. دواتر قۆناخی دۆزینەوەی کانزای بەدوادا هات، ئەمەش یارمەتیی ئادەمیزادی دا کە پەرە بە کەلوپەل و درووستکردنی چەک بدات کە پێشتر لە چاخی بەردین بە شێوەی سادە و لە بەرد درووستکراو بەکاری دەهێنان. دیارە کانزای ئاسن یەکەمین کانزا بووە کە مرۆڤ پێی ئاشنا بووە، چونکە بە شێوەیەکی پاک و لە شێوەی نەیزەک لە ئاسمانەوە دەکەوتە خوارەوە، دواتر زۆر لە گەلانی کۆن و ئیمپراتۆرییەکان هەندێ کانزای خاویان بەکارهێنا، وەکوو خاوی زێڕ و مس و بەردی جوانیی و ڕەنگکردن.
سامانە سرووشتییەکان
سامانە سرووشتییەکان بریتییە لەو سەرچاوە و دیاردە سرووشتییانەی کە مرۆڤ دەستی تێیاندا نییە، بەڵام لە ژیانیدا پشتی پێیان دەبەستێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەرییان و کاریگەریی بەسەریانەوە هەیە، ئەو سامانە سرووشتییانە بنەمای ماددی پڕۆسە جیاجیاکانی بەرهەمهێنان پێکدەهێنن کە بۆ کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی زۆر گرنگن، تەنانەت لەپێناو چاککردنی ئاستی دارایی و گوزەرانی مرۆڤ.
هەر لە کۆنەوە ئادەمیزاد بەتایبەتیش لە کوردستان کاری لە بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە سرووشتییانەدا کردووە، وردەوردە بۆ دابینکردنی خۆراک و درووستکردنی خانووبەرەو پەرەپێدانی ژیانی سوودی لێ وەرگرتوون. ئەم بەکارهێنانە بە تێپەڕبوونی کات گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە ئەمڕۆ دەیبینین هەر لە تێکدان و بەهەدەردانی ئەو سەرچاوە سرووشتییانە تا دەگاتە پیسکردن و لەناوبردن.
ڕۆڵی جیۆلۆجیا لە بواری بەکانزاکردندا
زەویناسی، یاخود جیۆلۆجیا توانیویەتی دۆخ و شوێنی بوونی ئەو کانزایانە دیاری بکات، بۆ ئەم مەبەستە چەندین بیردۆزی سەبارەت بە سەرهەڵدان و پەیدابوونیان و ڕێگاکانی دۆزینەوەو بەکارهێنانیان داناوە، ئەمەش بووە هۆی کارئاسانی بۆ دۆزینەوەی شوێنەکانی ئەو کانزایانە، هەر ئەمەش یارمەتیی مرۆڤی دا تا بتوانێت ئەوکاتە بەتایبەتیش لەسەردەمی ئیمپراتۆرییە کۆنەکاندا بە کانزای زیاتر ئاشنا بێت، وەک: (زێڕ، مس، نیکل و کڕوم، قوڕقوشم، فۆسفات، کانزاکانی تایبەت بە بیناسازی و بەردەکانی جوانی) .
پۆلێنکردنی سامانە سرووشتییەکان
بەشێوەیەکی گشتی سامانە سرووشتییەکان بۆ سێ گرووپی سەرەکی دابەش دەکرێن:
1. کەرەستەکانی وزە (ماددە پترۆڵییەکان، وەک پترۆلی شل و غازی سرووشتی) و کانزا ڕەقەکانی وزە (خەڵووز، کاربۆن، ماددە کاربۆنییەکان، ماددە زەیتییەکان، بیابانە چەو، یۆرانیۆم، سۆریۆم) .
2. کەرەستە کانزاییەکان: ئاسنینەکان وەک ( ئاسن، مەنگەنیز، تیتانیۆم، کرۆمیۆم، نیکل، کۆبالت...تاد) ، نائاسنینەکان وەک: (مس، قوڕقوشم، زەنک، تۆتیا، زرنیخ، ..تاد) ، کانزا گرانبەهاکان: ( پلاتین، زێڕ، زیو) .
3. کەرەستە ناکانزاییەکان: وەکوو ( فۆسفات، گۆگرد، خوێ، پۆتاسیۆم، باریۆم، کوارتز، خۆڵ، بەردەکانی وەک ( کرنیت، سەربنتین) و بەردە گرانبەهاکان ( زوممەرد، پیرۆزە. تاد)
بەکارهێنانی کانزا خاوەکان لە کوردستان
مرۆڤی کۆن لە دێرزەمانەوە لە زۆر شوێنی کوردستاندا ژیاوە، بەتایبەتیش لە ئەشکەوتە سرووشتییەکانی وەک ئەشکەوتی شانەدەر و بێستون و هەزارمێرد، مرۆڤی ئەو کاتە ئاگری بۆ خۆگەرمکردنەوەو ڕووناکی و چێشت لێنان و خۆپاراستن لە ئاژەڵی دڕندە بەکارهێناوە، دواتر قۆناخی جێگیربوونی سەرەتایی بەدواداهات کە ئەو کاتە مرۆڤ هەر پشتی بە ڕاو و کشتوکاڵی سەرەتایی و بەخێوکردنی ئاژەڵ دەبەست لە گوندی ( چەرمۆ) . ڕۆشنبیریی ئەو کاتەی مرۆڤ بریتی بوو لە شارەزایی وەرگرتن لە گۆڕانکارییەکانی سرووشت و سوودوەرگرتن لە درووستکردنی کەلوپەلی سەرەتایی ئاسان و پەرەپێدانی ئەو ئامرازانەی کە پێویستی پێیان بووە.
گرنگترین کانەبەردە کۆنەکان لە کوردستان
شوێنەوارو کانەکانی سامانە سرووشتییەکان لە کوردستان بریتیین لە کانەبەردی درووستکردنی ئاشە ئاوییەکان (کانەبەردی گارە) ، نەوتی خاو و قیر و خەڵووزی بەردین و خوێ، دەرهێنانی ئاسنەخاو لە چیاکانی کوردستان کە بە شێوەیەکی گشتی لە درووستکردنی ئامێرەکانی کشتوکاڵی و چەک بەکارهێنراون. پاشماوەی ئەو ئاسنەخاوانەو دۆزینەوەی ئامێرو کەرەستەکان کە لەو خاوانە درووستکراون لە چەندین شوێنەواری کوردستان بوونیان هەیە (تەل جۆمەل و قەزای شێخان) کە مێژووی هەندێکیان بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، وێڕای هەندێ کانی بەردەهەسان لە (چیای زاوا) ی پارێزگای دهۆک بۆ درووستکردنی ئامراز و کەلوپەلی تیژ لە بەردەهەسان، هەروەها بۆ درووستکردنی پەیکەرو مۆرو شکاری جوانیی بەکارهێنراوە، زۆر لەو کەلوپەلە کۆنانەی کە لە بەردەهەسان درووستکراون، لە ئێستادا لە موزەخانە شوێنەوارییەکانی کوردستان دانراون، دەیان نموونەش هەن دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی سامانە سرووشتییەکان لە کوردستاندا کە لێرەدا بواری باسکردنیان نییە.
قۆناخی داهاتووی بەکارهێنانی کانزاکان لە کوردستاندا
بەم دواییە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوەتنامەیەکی ئاراستەی کۆمپانیا بیانییەکانی بواری بەکانزاکردن کردووە بۆ وەبەرهێنانی کانزاکان لە کوردستان، حەوت بلۆکی دۆزینەوەشیان بۆ دەستنیشان کراوە، تاکو گەڕان و کنەی بۆ بکەن و کانزا خاوەکان دەربهێنن وەکوو (ئاسن، نیکل، مس، کڕوم، قوڕقوشم، زەنک، زیو و تاد) ، ئەو حەوت بلۆکەش دەکەونە سەر سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئێران بە درێژایی زیاتر لە 500 کیلۆمەتر.
دوو لەو بلۆکانە دەکەونە پارێزگای دهۆک کە بریتین لە بلۆکی زاخۆ و ئامێدی، دوو بلۆکی دیکەش لە هەولێرن و سێ بلۆکیش دەکەونە پارێزگای سلێمانی، زانیاریی گشتیش دەربارەی تایبەتمەندیی جیۆلۆجیی پەیوەست بە کانزاکانی هەر یەک لەو بلۆکانەش بڵاوکراونەتەوە.
دەستپێشخەرییەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەنگاوێکی گرنکە لە بواری وەبەرهێنانی سەرچاوە کانزاییەکان بە مەبەستی پەرەپێدانی ئابووریی هەرێم و ڕەنگدانەوەی ئەرێنییانە بۆ سەر گشت کایەکانی ژیان لە کوردستاندا.
دیارترین پێوانەکانی پەرەپێدانی سەرچاوە کانزاییەکان لە هەرێمی کوردستاندا
1. پێویستە سەرچاوە سرووشتییەکان زۆر بە وریاییەوە ئیدارە بکرێن و ڕۆڵی حکومەتی هەرێمیش لەو بوارەدا دیاری بکرێت، وەک ئەو دروشمە ئەڵمانییەی کە دەڵێت: (لەسەر دەوڵەت پێویستە بەپێی توانا دەستێوەردان کەم بکاتەوە و بە پێی پێویستیش دەستێوەردان زیاد بکات)
2. بتوانرێت هاوسەنگییەک لەنێوان هێزی سەرمایەو هێزی کار لە کوردستان بهێنرێتە ئاراوە.
3. چۆنێتیی خۆپاراستن لە مەترسیی ئابووری لە بواری بەکانزاکردن، هەروەها بتوانرێت ئاشتیی کۆمەڵایەتی بهێنرێتەدی.
4. بەڕێوەبردنی سەرچاوە کانزاییەکان بە شێوەیەک بێت کە سوودو خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان مسۆگەر بکرێن.
دیارترین پێوانەکانی نەخشەکێشانی سیاسەتی بەکانزاکردن
1. پڕۆژەکانی بەکانزاکردن چەندین سەرکێشیی گەورەی دارایی لەگەڵدا دەبێت، هەر لە توێژینەوەی جیۆلۆجی تا دەگاتە دەرهێنانی کەرەستە خاوەکان کە بۆ قۆناخی درووستکردن و بەبازاڕکردن ئامادەدەکرێت.
2. شارەزابوونی تەواوو چاک دەربارەی کەرەستە خاوەکان و سامانە کانزاییەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن، تاکو چاکترینیان هەڵبژێردرێت کە بەکەڵکی بەکارهێنانی ئابووری بێت بەپێی ئەولەویاتێکی دیاریکراو.
3. بەکانزاکردن یەکێکە لەو پیشەسازییانەی کە ناتوانرێت لە هیچ سەرچاوەیەکی جیهانییەوە شارەزایی تەواوی دەربارە بگوازرێتەوە، چونکە هیچ هەلومەرجێکی وەک یەک بوونی نییە، یان خەسڵەتە سرووشتی و کیمیایی و ژینگەییەکان لە هیچ ماددەیەکی خاودا وەکوو یەک نین، هەر کانێک دۆخێکی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەمەش پێویستیی بە پەرەپێدانی شارەزایی خۆماڵی و سوودوەرگرتن هەیە لە پەرەپێدانی زانستی و پراکتیکی لە تەکنەلۆجیاو کەلوپەلەکانی بەکانزاکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو ماددە خاوانە.
4. بەکارهێنانی ڕێکوپێکی سەرچاوە کانزاییەکان و بەهەدەرنەدانیان، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئاستی کاریگەریی چالاکیی بەکانزاکردن بۆ سەر پیسبوونی ژینگە.
5. ڕوونکردنەوەی پەیوەندیی لەنێوان تێکڕایی گەشەی ئابووری و یەدەگی ئەو کانزا خاوانەی کە لە ئێستادا، هەروەها لە ئاییندەدا دەستەبەردەکرێن.
لەمپەر و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆژەی وەبەرهێنانی کانزاکان لە هەرێمی کوردستاندا
هەندێ فاکتەری سرووشتی و یاسایی و ئەمنی و پراکتیکی هەن کە پێویستە کار بۆ چارەسەرکردن و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بکرێت لە هەموو بوارەکانی پەیوەست بە دەرهێنانی کانزاکان لەو حەوت بلۆکەی دۆزینەوەدا بەر لە واژۆکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان (وەک دەستەبەرییەک لە دووبارەنەبوونەوەی هەندێ هەڵە لە بواری نەوت و غاز و کاریگەرییان بۆ سەر کایەکانی ژیان لە هەرێمدا) ، دیارە گرێبەستەکانی نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکان بەر لە دامەزراندنی دامەزراوە دەستوورییەکانی بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت واژۆکراون.
1. ئەو حەوت شوێنانەی دۆزینەوە دەکەونە سەر تەواوی سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە تورکیا ( 377 کیلۆمەتر) و نزیکەی125 کیلۆمەتر لەگەڵ ئێراندا، ئەو ناوچەیەش لە ڕووی جیۆلۆجییەوە بەشێکی سەرەکیی پێکدەهێنێت کە بریتییە لە پێکهاتەیەکی جیۆلۆجی و جیۆمۆرفۆجی و بەرزی و نزمیی دژوار، هاوکات ئاوو هەوایەکی ساردی هەیە لە وەرزی زستاندا کە بە ئاسانی ناتوانرێت کاری تێدا بکرێت.
2. زۆربەی ئەو حەوت شوێنانە خەڵکیان تێدا ناژی بەهۆی بارودۆخی ئەمنی ( تۆپبارانی گوندەکان لەلایەن هێزەکانی ئێران و تورکیاوە) ، بەتایبەتیش لەم ماوەیەی دواییدا، کە لە ئێستادا نزیکەی 650 گوند لە دانیشتووانەکەیان چۆڵکراون لەبەر نەبوونی بنەماکانی نیشتەجێبوون و گوزەران و گواستنەوەو هاتوچۆ و بەگشتیش هۆکارەکانی ژیانی گوندنشینان.
3. تا ئێستا یاسای بەکانزاکردن و کانەکان یان یاسای کانزاکان بوونی نییە، تاکو بکرێتە بنەما لە دیاریکردنی چوارچێوەی کارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان لە بواری پشکنین و کنە و دۆزینەوە و دەرهێنان و پیشەسازیی کانزایی لە کوردستان. شایانی باسە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەر لە 4 ساڵ (پڕۆژەی یاسای کانزاکان) ی پێشکەش پەرلەمانی کوردستان کردبوو، بەڵام ڕەزامەندیی لەسەر نەدرا.
4. نەبوونی یاسای کانزاکان لە کوردستان لە ڕووی دەستوورییەوە دەبێتە تەگەرە لە بەردەم دامەزراندنی کۆمپانیای کوردستان بۆ کانزاکان کە ڕاستەوخۆ لە ڕووی دەستوورییەوە دەبێتە بەرپرس لە پڕۆسەکانی چالاکیی بەکانزاکردن لە هەرێمی کوردستاندا، بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لە بواری کەرتی بەکانزاکردندا.
5. نەبوونی زانیاریی وردی زانستی و پراکتیکی دەربارەی جۆرو شوێن و سوودی ئابووری و قەبارەکانی یەدەگی کانزا خاوەکان، سەرەڕای کەمیی شارەزایی و نەبوونی پسپۆڕ لە بواری بەکانزاکردن لە کوردستاندا.
چارەسەرو پێشنیارەکان:
1. دەرکردنی یاسای کانزاکان و دامەزراندنی (کۆمپانیای کوردستان بۆ کانزاکان) پێش هەر گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لە بواری وەبەرهێنانی کانزاکان لەو حەوت بلۆکەی کوردستاندا.
2. پەسندکردنی کۆمپانیا ئێرانی و تورکییەکان کە لەم بوارەدا کاربکەن بە مەرجێک ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ناوچەکانی سەر سنووری هەرێم لەگەڵ ئەو دوو دەوڵەتەدا بگێڕنەوە، بەتایبەتیش لە چوارچێوەی سنووری ئەو حەوت بلۆکەدا.
3. دامەزراندنی پەیمانگە، یان زانکۆی سامانە سرووشتییەکان لە کوردستان بە مەبەستی پێگەیاندنی سەرکردە و شارەزایان و فەراهەمکردنی زانیاریی زانستی و پراکتیکی لەسەر کانزاکان لە کوردستان و بەتایبەتیش هەر لەو حەوت شوێنەدا.
4. بە پەسند دەزانرێت کە گرنگیی بە سامانەکانی دیکەی سرووشتی بدرێت لە هەرێمی کوردستان (بەرد، خوێ) چونکە ئەمە لەگەڵ هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکدەگرێتەوە تایبەت بە هەمەجۆرکردنی سەرچاوە و ڕێژگەکانی ئابووریی هەرێم لەڕێی بایەخدان بە پیشەسازی، لەوانەش سامانە سرووشتییەکان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزارو توانای مرۆیی و بەڕێوەبردنێکی درووست و ساغڵەم.

* ڕاوێژکاری وزە لە ئاژانسی پاراستنی کوردستان.[1]
ئەم بابەتە 690 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | /www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-07-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 690 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
شانەدەر Z

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,752
وێنە 106,380
پەرتووک PDF 19,237
فایلی پەیوەندیدار 96,832
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
شانەدەر Z

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!