پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابی
ناونیشانی پەرتووک: کراسی خۆشبەختیم بۆ نابی
ناوی نووسەر: سارای پایز
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابی
کومێدیای مرۆڤایەتی
ناونیشانی پەرتووک: کۆمێدیای مرۆڤایەتی؛ دوشێس دولانژێ
ناوی نووسەر: ئونورە دو بالزاک
ناوی وەرگێڕ: ھەڵمەت عوسمان و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
کومێدیای مرۆڤایەتی
بەند و نەی
ناونیشانی پەرتووک: بەند و نەی
ناوی نووسەر: فواد عوسمان (Fuad Osman Kalhuri (Fuad))
جۆری وەشان: دیجیتاڵ. [1]
بەند و نەی
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
سۆما ئیکرام عەلی
ناو: سۆما
ناوی باوک: ئیکرام عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
سۆما ئیکرام، یەکێک لە بچووکترین ئەندامەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەڵێت: وەکو باوکم
سۆما ئیکرام عەلی
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
ئامار
بابەت 481,147
وێنە 98,718
پەرتووک PDF 17,779
فایلی پەیوەندیدار 83,607
ڤیدیۆ 1,048
میوانی ئامادە 48
ئەمڕۆ 13,984
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
پەرتووکخانە
زاناترین ئافرەتی دونیا
ژیاننامە
کەرەمێ ئانقۆسی
ژیاننامە
بابا شێخ - خەرتۆ حاجی ئیسماعیل
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
جەبار گەریاوەیی
خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 02
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 02

خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 02
خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم) ی داستان بەرزان 02
#بەیان سەلمان#

دواتر دەڵێت:''من زۆرم چەشنی –با- بۆیە بوێرییم هەیە کە بڵێم: من زۆرم چونکە دەبینم کە –با-کان لە مندا هەڵدەکەن و لە مندا بۆ هەمیشە هێور نابنەوە...'' ئەودیوی (با) شنە و سروەیە کە نەرمی و ئارامییە. تەوژمی هەلکردنی با لەشاعیردا، بەکۆ ئاماژەی پێ دەکات (باکان) ، بۆ سەلمانی توخمێکی نەگۆڕە، کە هەڵدەکەن چیتر هێور نابنەوە. هەڵبژاردنی با هەمان وێنەی تەحەدایە، سەرپێچیکردنە لە نەریتی خواست و خۆزگە کە وێنەی سروە و شنە بە زۆری بەکار دەبرێت بۆ دەربڕینی ناسکیی هەست و سۆز. لە کاتێکدا (با) کان پڕ لە مەترسی و هەڕەشەیە، وەلێ شاعیر خۆی دەداتەبەریان.
لەهەڵبەستی ''من دۆزەخم'' وەها دەست پێ دەکات: ''من خۆمێکی ڕەنج بەخەسارم هەیە...'' ئەم خۆمە تەواو لە خودی خۆی جیاکراوەتەوە. ''خۆمێک'' هەیە لەناواخنی ''من''دا کە بکەرە و هاندەرە بۆ ئەوەی لەویتر خۆی جودا بکاتەوە هەتا ئەو ڕادەییەی ئەویتر لێرەدا دەکاتە ڕووبەڕوو و پاساو بۆ کرداری خۆویستی و خۆشەویستی خۆم کە هەر ئەوە:''... ئاخر بۆیە من خۆمم زۆرزۆر خۆشەوێت، تۆش لەبەر خۆتمە هەر نەبێت، کەمێک هۆشت بەخۆتەوە بێت، نەفڕێت...'' ئەم ئامۆژگاری نەفڕینە وەک ئامۆژگارییەک هەر بۆ''خۆ''یەتی، واتە سەرەڕای یاخیبوونی، مەترسییەکیشی هەیە لەوەی بکەوێتەخوارێ، چونکو نەفڕیت فەرمانە، دەکاتە: ئەگەر فڕیت دەکەویت! ئەم کۆپلەیە لە بەشەکانی دواتر باشتر ڕوون دەبێتەوە کاتێ دەڵێت:''رەنگە بفڕم و بچمە ناو ئاوێنەکەوە، بیرم کەوتەوە، هەموو فڕینێک هەوڵێکە بۆ کەوتن.'' شاعیر هەمیشە بەدوای فڕینەوەیە، بەڵام وشەی''ئەگەر''ی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی محاڵبوونی دۆخەکەی بخاتەڕوو، هەر بۆیە بەدەرئەنجامێکی فەلسەفییانە کۆتایی پێدەهێنێت کە هەموو فڕینێک هەوڵێکە بۆ کەوتن! ئەمە هەوڵەکانی پێشینانمان وەبیردەهێنێتەوە وەک عەباس بن فەرناس کە لەفەڕینەکەیدا سەرنەکەوت. بەشێوەیەک لەشێوەکان ئەو هەڵوێستەی عەباس بن فەرناس هەوڵێکە بۆ شیعرییەت! شاعیریش لێرەدا فڕین وەک ئەودیوی ئازادی بەکار بردووە. ئازادی هەمیشە مەترسیەکە، بۆ دەربازبوون پێویستە خۆت لە مەترسی بدەیت. بەکارهێنانی ئاوێنە وەک دیوێکی محاڵە بۆ تیشکدانەوەی بیرۆکەی فڕین و ئازادی، کە بەوشەی ئەگەر ئەو خواستی ئازادییە دەردەبڕێت.
تەرخانکردنی زەمینەی شیعری لەلای شاعیرانی تر وەک هەور، ئەستێرە و خۆر هەڵبین... بۆ خۆیشی''بەڵام بۆ خۆم کێشەم لەگەڵ هەور و ئەستێرە و خۆردا هەبوو، بۆیە لە شیعری خۆمدا، ئەوان و زۆر شتی دیکەم ئەتککردن، تاکو بڕۆن و جارێکی دیکە ڕوویان نەبێت بێن و بڕەوێنەوە و بربیسکێنەوە و بکوژێنەوە هەڵبێن و پاشان ئاوابن.'' وشەی ئەتککردن جۆرە توندییەکە بۆ وەستانەوە دژی ئەوەی دووبارە دەبێتەوە. هەڵاتنی خۆر و ئەستێرە... ئەم وێنەی بێزارییە کە شاعیر هەراسان دەکات، دیسان بە ڕەتکردنەوەی ڕیتمی خۆدووبارەکردنەوەی ڕۆژانەیە، کە ئەو لێیان ڕادەمێنیت؛ وەک خۆرهەڵهاتن و شەوداهاتن کە بێگومان ئەستێرەکان نوێنەری شەون. دواتر هەمان ئەو وێنەیە لە دووبارەبوونەوەی بەیانی، نیوەڕۆ، ئێوارە... بەناو یەکدا دەچن و لەبازنەیەکی بەتاڵدا دەخولێنەوە. بێگومان ئەوە هەستی شاعیرە کە دووبارەبوونەوەیان بۆ ئەو، لە هەمان کاتدا مایەیی بێزاری و دڵەڕاوەکەیە. ئەم دڵەڕاوکەیە لە نەزانینی گریمانەی داهاتووە، لەوەی ئاخۆ ''من''ی شاعیر چی بەسەردێت؟!.
شاعیر کە دەنووسێت هۆشی بەخۆی و بەدەوروبەری هەیە. تێگەیشتووە لەوەی خۆی پڕە لە کەموکووڕی، بەڵام ڕەتی هەموو بیروڕای ئەوانی تریش دەکاتەوە. بەرنگاریی هەموو جۆرە خۆشییەکیش دەبێتەوە کە تاکەکان هۆشیان بە هیچ نەبێت:''ئێوە دەڵێن: کە من چەوتم لار و وێڵ و گێل و خێلم، بۆ ئاگاداریتان من خۆشم ئەوانە دەزانم، کەواتە لێگەڕێن کۆیکەمەوە، ئەم قاپ و قاچاخی خەونە، ئەم نون و بوون و کەونە، بەڵکوو ئێوە فریا بکەون ئەو خەڵکە چیتر هەڵە نەکەن لار نەوەستن سەلار سەنگین ڕەنگین بە ڕێیبکەن ژیانێکی خۆش- بەڵام بەبێهۆش...
خۆ خستنە بەرابەر بەنێوەندی گەمەی: ئێوە/ خۆم، شاعیر خۆی دەکاتە خانەیەک و ئەوانی دی لەخانەیەکی دیکە. ئامانجی ئەم جۆرە شیعرە بەرگریکردنە لەدۆزێک، وەستانەویە دژی هاوبەشکردن، لەگەڵ ئەوانەی کە لە ڕاستیدا گوێی لێ ناگرن، گوێی پێ نادەن، بایەخی پێنادەن... بەڵام داواشیان لێ دەکات هاوبەشی تووڕەیی ئەو بن وەک مرۆڤێک. بۆ پێکاندنی مەبەستەکەیشی، ئەو پرۆسانەی بەکاریهێناون بریتین لە: بانگەوازکردنی خوێنەر، بواری وشەسازیی و فەرهەنگیی، چەمکی توندوتیژی، دادپەروەری، بۆچوون، دووبارەکردنەوەی وشەی سەر کۆپلەکان، دژییەکەکان. تەوەری مێژوویی، سیاسی، ئایینی، کۆمەڵایەتی، هتد.

جیهان لەسەر شانی قورسە
شاعیر دەڵێت: ''منتان وەک شەیتان دێتە پێشچاو؟ ئێوە هەرگیز بیرتان لە پیاوێک کردۆتەوە لە بۆشاییدا؟ ئەو پیاوە، دەڵێم کە ڕۆژانە خەریکە خۆی دەکێشێت، هەمان ئەو پیاوە نووسین فریای ناکەوێت، جیهان لەسەر شانی قورسە، ڕۆژەکان بۆ ئەو بارێکن کە ناتوانێت بیانگوێزێتەوە بۆ داهاتوو...'' ئەم وێنەی بەراوردکردنە بە فیگەری شەیتان، بێگومان لە وێناکردنی ئەوانی ترەوە بۆ ''ئەو'' لە بازنەیەکی بەتاڵدا دەسوڕێتەوە. وشەی خۆی دەکێشێت (consumer) بۆ نیشاندانی توندوتیژیی نەمانی هێز و وزەیەتی. ''پێشتر ویستم بڵێم: بەستەڵەکە ئەم جیهانە، چونکە هەرچی شتەکانی هەیە پێشترت بڕیاریان لێدراوە، جوان باش خۆش خراپ ناشیرین ناخۆش، ئەی من کارم چییە؟'' لێرەدا دێینەوە سەر تەواویی یاخیبوون و ڕەتکردنەوەی هەموو وێنەیەک و بیرۆکەیەک، کە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە. ئەم بڕیارە بە ''کۆ'' وەرگیراوە، هەموان کۆکن لەسەر ئەوەی مانگ جوانە، ڕۆژ کرانەوەیە... بۆیە ئەو دەپرسێت کە ئێوە پێشتر هەموو بڕیاڕێکتان دەرکردووە چی بۆ ''من''ی شاعیر دەمێنێتەوە تاکو قسەی لەسەر بکەم و بەو شێوەییەی ''خۆم'' دەمەوێت قسەی لێ دەکەم، نەک بەو جۆرەی ئێوە پەسەندی دەکەن.
بێهودەیی لەم کوپلانەدا: ''خەون نەخۆشییە کوشندەکە- من خەونەکانم وەک دڵۆپەی ئاو، لە شاخێکی بەرزەوە بۆ سەر ڕووی گابەردێک دەتکێنە سەر گیانم، و لەسەرخۆ چاڵی دەکەن، کونی دەکەن، وردی دەکەن، ئەم گیانە هەرزان و تاڵانە...'' دەچنە تەک بێزاری و دڵەڕاوکە. جەستەی شاعیر وەک فیزیکی نییە لێرە، چونکو وشەی، گیانم بەکار دەبات، کە لایەنی ڕۆحییش دەگرێتەوە، هیچ بەهایەکی لەلای نەماوە. بەڵام، ئەم بەهایە هەمیشە گەمەیەکە، بەمبەستەوە ئەوپەڕ و ئەمپەڕی پێ دەکات. ئەم جێگۆڕکێیە بۆ قووڵکردنەوەی هەستی تەنیاییە کە ''من، خۆم'' لە دنیای ئەوانی تر ناگونجێم. ئەم وسیتێکی ئازدانەیە بۆ مانەوە لەبەرەی نەفرەتلێکراوەکان! پاشان هەست دەکەین کێشەیەکی گەورە لە ئارادایە، وەک ئاکامی نەهامەتیەکانی، سەبارەت بەخۆشەویستی، ''من ئەگەر هێزی خۆپیشاندانم هەبێت، یەکەمجار لەدژی خۆم ڕادەپەڕم، بەهەموو توانام، بەرانبەر خۆم دەوەستم و هاوار دەکەم: بڕوخێ دڵ... بڕوخێ دڵ... بڕوخێ دڵ...'' ئەم دروشمی یاخیبوونە مەجازیە لە دژی دڵ، بێگومان ئەودیوی دەکاتە هەرچیم بەسەرهاتووە هەتا ئێستا بەهۆی دڵە، بەهۆی خۆشەویستییە، وەلێ لەبەر ئەوەی هێزم نەماوە، بەرگریشم لەدەستداوە. کەوابێت خۆپێشاندانیش ڕوو نادات!.

لەبنەڕەتدا گەمەیەکی زمانەوانییە
شیعرەکەی بەوە کۆتایی پێ دەهێنێت کە، ''پاش چەند ساڵێک، ڕۆژێک ئەو قسانەی سەرەوەم بیر دەکەونەوە، زۆر پێکەنینم بەخۆم دێت، چونکە بۆم دەردەکەوێت، شتەکە چ گاڵتەجاڕییەک بوو! بەڵام ئەوەی باشە، ئەوکاتە من بۆ هەمیشە خەوتووم. شەوتان شاد/ ژیانتان شاد.'' لێرەدا قفڵکردنی بابەتەکەی بەتەواویی لەسەر وشەی خەوتنە نەک ئەوەی بەدوایدا دێت؛ کە جۆرێک لە سڵکردنەوەی تێدایە بەرانبەر بە بەکارهێنانی وشەی مردن، چونکە دەەربڕینی ڕستەیەکی پەنهان لەم چەشنە: '' (بۆ هەمیشە) خەوتووم'' دوولای تێدایە، هەمیشە/ خەوتن، کە هەردووکیان پشتگیری لە واتای مردن دەکەن. هەرچی بەدوایشیدا دێت: ''شەوتان شاد/ ژیانتان شاد'' تەنیا ڕستەیەکی پێشهاتە و پێش وەختە، کە لە هەنووکەوە بۆ داهاتووی ''خۆم'' لە مردنیدا ئاشکرای دەکات، وەک بزانێت کە ئاکامی ئەوەی دەیچێژێت هەر بەم شێوەیە کۆتایی پێدێت. بەڵام، گشتی لەبنەڕەتدا گەمەیەکی زمانەوانی شیعرییەتە، کە شاعیر بۆ پێکانی مەبەستەکانی دەبوو لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی قفڵکردنی شیعرەکەی بەو شێوەیە دەربڕینەکانی ''خۆم'' بخاتەڕوو. تەنانەت کە لەسەرەتایشەوە پێداگریی لەسەر ناوی ڕاستی خۆی دەکات: ''مەترسی داستان بەرزان'' ئەوەش هەر گەمەیەکە لە بەکارهێنانی ڕاستی بۆ خزمەتی داهێنانی دەقێکی شیعریەت و خەیاڵیی.[1]
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 17-11-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
1.من ئۆرژیناڵم
ژیاننامە
1.بەیان سەلمان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.17-11-2022
[زۆرتر...]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-11-2022 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
زاناترین ئافرەتی دونیا
نووسەر: محەمەد عەبد ولرەحمان لەتيف
چاپی چوارەم 2008
سلێمانی
زاناترین ئافرەتی دونیا
کەرەمێ ئانقۆسی
ڕۆشنبیر، نووسەر، گۆڕانیبێژ و ڕۆژنامەنووس و ئاوازدانەری گۆرانی لێخن برانۆ لێخن، کەرەمێ ئانقۆسی ئێوارەی 01-10-2019 لە تبلیسی تەختوبای گورجستان کۆچی دوای کرد.
کەرەمێ ئانقۆسی
بابا شێخ - خەرتۆ حاجی ئیسماعیل
(خەرتۆ حاجی ئیسماعیل) ناسراو بە (باباشێخ) نەوەی (شێخ فەخرەدین کوڕی عودەی) ە، لەدایکبووی (1933) ی شارۆچکەی شێخان، سەرۆکی جڤاتی ڕۆحانی ئێزیدییەکان و سەرپەرشتیاری پەرستگای (لالش) ، هەندێکجار بە (باوکی ڕۆحانی ئێزیدیەکان) ی کوردستان وئێراق و جیهان گۆدەکرا.
کاژمێر 7:40 دەقیقەی ئێوارەی (01-10-2020) ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی وەستانی هەردوو (گورچیلە) ی لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد، چەند ڕۆژێک پێشتر لە نەخۆشخانەکانی شاری دهۆک چارەسەری بۆ دەکرا و لەگەڵ تێکچوونی ڕەوشی تەندرووستی گەیەنرایە نەخۆشخ
بابا شێخ - خەرتۆ حاجی ئیسماعیل
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، دایکی ژینا ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە و بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیە
ژینا ئەمینی
جەبار گەریاوەیی
ناو: جەبار
نازناو: گەریاوەیی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 30-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
مامۆستا و وەرزشەوانێکی چالاکی شاخەوانی بووە، لە ڕێکەوتی 30-09-2022 لە قەڵا سنجی لە بناری چیای سەفینبە جەڵدە کۆچی دوای کردووە، لە زۆربەی چالاکییەکانی شاخەوانی بەشداری کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویست و پڕ ئەزموون بووە، ئەندامی گرووپی شاخەوان شەمامک بووە.
[1]
جەبار گەریاوەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابی
ناونیشانی پەرتووک: کراسی خۆشبەختیم بۆ نابی
ناوی نووسەر: سارای پایز
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابی
کومێدیای مرۆڤایەتی
ناونیشانی پەرتووک: کۆمێدیای مرۆڤایەتی؛ دوشێس دولانژێ
ناوی نووسەر: ئونورە دو بالزاک
ناوی وەرگێڕ: ھەڵمەت عوسمان و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
کومێدیای مرۆڤایەتی
بەند و نەی
ناونیشانی پەرتووک: بەند و نەی
ناوی نووسەر: فواد عوسمان (Fuad Osman Kalhuri (Fuad))
جۆری وەشان: دیجیتاڵ. [1]
بەند و نەی
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
سۆما ئیکرام عەلی
ناو: سۆما
ناوی باوک: ئیکرام عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
سۆما ئیکرام، یەکێک لە بچووکترین ئەندامەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەڵێت: وەکو باوکم
سۆما ئیکرام عەلی
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
ئامار
بابەت 481,147
وێنە 98,718
پەرتووک PDF 17,779
فایلی پەیوەندیدار 83,607
ڤیدیۆ 1,048
میوانی ئامادە 48
ئەمڕۆ 13,984
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.719 چرکە!