پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
یەکێتی لە بەردەم بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییدا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتی لە بەردەم بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییدا

یەکێتی لە بەردەم بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییدا
$یەکێتی لە بەردەم بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییدا$
#عارف قوربانی#
لە مێژووی کۆن و هاوچەرخی گەلی کورددا هیچ هێزێک بە ئەندازەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێوان ساڵانی 1976 تاوەکو 1991 داستانی پڕ لە قارەمانێتی و گیانفیدایی تۆمارنەکردووە. داهێنانەکانی شێوازی خەباتی پارتیزانی و شەڕی دەستەویەخەی ناودێهات، بۆسەنانەوە بۆ لەشکری داگیرکەر لەسەر زەوی و شەڕی فڕۆکە و کۆپتەر لە ئاسمان، چالاکی ناو شار و لووتکەی چیاکان، بە ‌دەست و بازووی فیداکارانی ڕێی خەبات لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# تۆمارکراون.
بە ئەندازەی هەموو ئەو داستانە نموونەییانەی لە خەباتی چەکداریی و لە شاخ خوڵقێندراون، لەنێو دیوارە تەنگ و ژوورە داخراوەکانی زینداندا، کوڕ و کچە جەربەزەکانی سەر بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە لەنێو یەکێتی ئەفسانەی گەورەتریان تۆمارکردووە. لە ‌یەکەم دەستەی خاڵە شیهاب و هاوڕێکانییەوە تاوەکو وەستا ئەنوەری هەڵەبجە و تا شەهید مەلا عەلی و ملازم جوامێر و سەتان نموونەی دیکە، بەرەنگاربوونەوەیان لە ‌بەرانبەر جەور و ستەم، بەگژداچوونەوەی جەلاد و قامچی و لێکۆڵەر و دادوەرە ستەمکارەکاندا لە ‌هۆڵی دادگە مێژووییەکە مەگەر هەر مرۆڤە یاخییەکانی یەکێتی بە خوێن و بە هەڵوێستەکانیان تۆماریان کردبێت. سروودی کەم ژیان و کەڵ ژیان، دوایین درووشمی سەتان گەنجی پەروەردەی ئەو ڕێبازە بووە کە بەرەو مردن دەچوون. شیعرە وەک خۆی نەمرەکەی مەلا عەلی کە لەژووری سێدارەدا نووسیویەتی:
(مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بە سەت ژین
ژینێک سەرم بۆ دوژمن ببێ‌ بە ‌پەرژین
سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینن
بەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزین)
لە نموونەی کام گەل و نەتەوەدا جوامێری وا هەڵکەوتوون کە مردنی پەتی سێدارە بەسەربەرزی ببینێت لەبەر ئەوەی پێڵاوەکەی لە ئاستی سەری دوژمنەکەی بەرزترە. ئەم قۆناخەی خەباتی یەکێتی لەنێو زیندانەکاندا هی ئەوەیە نەتەوەیەکی لەسەر بینا بکرێت. ئەگەر خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی بەهۆی شەڕی براکوژی و ڕەفتاری نابەرپرسیارانەی هەندێک لە بەرپرسەکانی شۆڕشەوە کەوتبێتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام هیچ کەس ناتوانێ‌ لە گەورەیی هەڵوێست و پتەوی بیروباوەڕی ئەو نەمرانەی بەر پەتی سێدارە کەمبکاتەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەگەر لە ڕۆژگاری شکست و شەوەزەنگی مەینەتی گەلەکەشماندا نەبووایەتە مەشخەڵی شۆڕش و هیوای هەستانەوە، ئەگەر بە تەنیا بە تەقاندنی یەک فیشەکیش بەشداریی شۆڕشی نەکردایا، هەر داستانەکانی ناو زیندانی بەس بوو بۆ ئەوەی بۆ هەتاهەتایە شانازی بەخۆیەوە بکات کە بۆ ڕزگاری میللەتەکەی موعجیزەی خوڵقاندووە.
بۆیە کاتێک خەباتی چەکداری بە ‌ئاکام دەگات و یەکێتی دەبێتە حیزبی فەرمانڕەوا، بەهۆی ئەو سەروەرییەی لە مێژوودا بەهۆی قارەمانەکانی نێو زیندانەوە بۆی تۆمارکراوە، بەرپرسیارێتیی یەکێتی زۆر زیاتر دەبێت لە ‌هەر هێز و دەسەڵاتێکی دیکە، تا ڕێگە لەوە بگرێت سەپاندنی دەسەڵات و ململانێی نەیارەکانی و تەنانەت ڕەفتاری بەرانبەر بە دوژمنەکانیشی لە قوربانییەوە نەیکات بە جەلاد. حیزبێک کە خاوەن سەتان نموونەی داستانی نێو زیندان بێت، نابێت هیچ کات لە حوکمڕانیدا ئەو مێژووە ڕەشەی دوژمنانی تۆمار بکاتەوە.
ئێستا زۆرێک لەو قارەمانانەی ڕۆژگارێک لە زیندانەکانی بەعسدا زیندان بوون و لە ژیاندا ماون، یادەوەریی خۆیان و هەڵوێستی هاوڕێ‌ شەهیدەکانیان بۆ مێژوو دەنووسنەوە. هەرچەندە ئەم یاداشت و یادەوەرییانە ڕۆژژمێر و سەرگوزشتەی کەسەکانن، بەڵام دەبنە بەشێک لە مێژووی پڕ سەروەری بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش، هەروەک دەبنە مێژوویەکی ڕەش و قێزەونیش بۆ دەسەڵاتدارێتیی بەعس و سەدام و تەنانەت بۆ دەوڵەتی ئێراقیش.
لە دادگەی باڵای تاوانەکانی ئێراقیشدا بینیمان کاتێک ئەم کەیسانە ڕووبەڕووی سەدام و دارو دەستەکەی دەکرانەوە کە لە زیندانەکانی ئەمن و ئیستیخبارات و دەزگا هەواڵگرییەکان بەچی شێوازێکی دڕندانە مامەڵە لەگەڵ زیندانییەکان کراون، بووتڵ و دار تێبڕین و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنان و پیاوان بۆ ناچارکردنیان و ئیعتراف پێکردنیان، سەدام واخۆی نیشاندا تووشی شۆک بوو بە بیستنی ئەو ڕەفتارانە، بەڵام هیچ کام لە پاکانەکانی بەوەی (ئەو ئاگاداری ئەو ڕەفتارانە نەبووە و دەشێت ڕەفتاری کەسی دەسەڵاتدارێک یان بەرپرسێکی ئەو دەزگایانە بووبێت) ڕووی ڕەشی دەسەڵاتە ستەمکارەکەی سپی نەکردەوە، لە مێژوویشدا لەسەر خۆی و دەسەڵات و حیزبەکەی و دەوڵەتەکەی تۆمارکران.
ئێستا بەهۆی ئەو کێشە و گیروگرفتانەی لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەریان هەڵداوە، قسەوباسێکی زۆر لەنێو خەڵک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستاو دەستیان پێدەکرێت، باس لە تاوانی جۆراوجۆری زیندانیکردن و ڕفاندن و سەرانەوەرگرتن لە دەوڵەمەند و سەرمایەداران دەکەن کە لەلایەن دەزگا جیاجیاکانی یەکێتی و بەرپرسەکانیانەوە ئەنجام دراون. لەوانەش زیاتر دەگوترێت لە دەستبرن بۆ ناموس و شکاندنی کەرامەتی خەڵک بەهۆی ململانێ‌ و ناکۆکیی سیاسی یاخود وەک کارتی گوشار و ناچارکردنیان بۆ هەر بڕیار و بەرژەوەندییەک کە ئەنجامدەری تاوان مەبەستی بووە.
ئەوەی لەنێو خەڵکدا دەگوترێت لەو تاوانانە زیاترن کە ملازم موحسین بەهۆیانەوە بووەتە ڕەمزی ستەمکاری لە یادەوەریی خەڵکی #سلێمانی#دا. ئەم قسەوباسانە ئەگەر ڕاستبن یان درۆ، ئەگەر ئێستا ساخ نەکرێنەوە دەبنە لاپەڕەی زۆر قێزەون بە مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە‌. هەر کەسێک لە هەر ڕۆژگارێکدا یەکێتی بووبێت ئەگەر ئێستا یەکێتیش نەبێت بە بیستنی ئەو قسەوباسانە ویژدانی ئازار دەچێژێت کە بە و جۆرە باس لە یەکێتی بکرێت.
لەبەرئەوەی بەشێک لەم قسانە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا کراون، بەدڵنیاییەوە ڕۆژگارێک دێت لە یاداشت و بیرەوەریی بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوانەدا دەنووسرێنەوە. هەروەها ئەگەر ڕاستبن قوربانییەکان ڕۆژگارێک دێت ئەم ڕەفتارانە بۆ مێژوو لەسەر یەکێتی تۆمار دەکەن. ئەگەر ناڕاستیش بن و بەشێک بێت لە ئامرازی ململانێی ئەم قۆناخەی نێو یەکێتی، لەبەرئەوەی زۆرێک لەو هەژمار و و پەیج و ماڵپەڕانەی ئەو شتانە بڵاودەکەنەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، خەڵک دەزانن لە نزیک جەمسەرەکانی ململانێی ناو یەکێتییەوەن و میدیای سێبەری یەکێتین، بۆیە بەدڵنیاییەوە هەر دەنووسرێنەوە و خەڵکانێک سبەی دەیکەنە پەڕتووک و وەک مێژوویەکی ڕەش دەچێتە نێو لاپەڕەکانی مێژووەوە.
لەنێو هەموو ئەو شتانەی باس دەکرێت، لە هەموویان قێزەونتر ئەوەیە کە دەگوترێت دەست بۆ ناموسی خەڵک براوە وەک کارتی گوشار، یان دەستدرێژیکراوەتە سەر کەسانێک و تۆمارکراوە وەک ڕێگەیەک بۆ ناچارکردنیان بۆ ئەنجامدانی کارێک. هەر کەسێک یەکێتیی خۆش بووێت نابێت قبووڵی بکات ئەم قسانە ببنە بەشێک لە ‌مێژووی پڕ شکۆی یەکێتی.
بۆیە پێویستە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حیزب ئەمە ساخ بکەنەوە، ئایا ئەو حاڵەتانەی باس دەکرێن ڕاستن یان نا؟ ئەگەر ڕاستە دەبێتە لە هەر ئاستێک ئاگاداری ئەو ڕەفتارانە بوون و بەرپرس بوونە لە ئەنجامدانی، ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. ئەگەر ناڕاستیشن دەبێت ناڕاستییان بسەلمێندرێت بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە لە دژی یەکێتی نەیباتە مێژووەوە.
تازە یەکێتی ناتوانێ‌ بگەڕێتەوە بۆ پێش هەڵدانەوەی ئەو لاپەڕانە، ئەو قسە و باسانە بوونەتە بنێشتە خۆشەی سەر زاری هاووڵاتییان، بۆیە پێویستە یەکێتی دەرگەیەک بۆ سەلماندنی ڕاستییەکان بکاتەوە، لە ئاستی باڵای حیزبەکە لیژنەیەک پێکبهێنێت و داوا لە خەڵک بکات لە هەر قۆناخێکدا ئۆرگان و بەرپرسی یەکێتی هەر جۆرە ستەم و زووڵمێکی لەو جۆرەیان لە هەرکەسێک کردووە بتوانێت بە نهێنی سکاڵا لای ئەو لیژنەیە تۆمار بکات. ئەگەر هەر ڕەفتارێک و بڕیارێکی کەسی لە ئۆرگان و دەزگاکانی یەکێتی سەرچاوەی ستەم بووبێت، بۆ کەسانێک کە بوونە قوربانیی تاوانێکی لەو جۆرە، دەبێت یەکێتی سڵ نەکاتەوە لەوەی ڕەوانەی دادگەی بکات و پەرێزی خۆی پاکبکاتەوە لەو تاوانانەی ئەنجام دراون. دەرئەنجامەکانی هەرچییەک بن لەو سزایەی مێژوو کەمترە کە بۆ یەکێتی تۆماری دەکات. [1]
ئەم بابەتە 395 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 08-08-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-08-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 22-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 395 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شای بازان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شای بازان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!