پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کەرکووک ساڵی 2004
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وێنەگرانی ژێر قەڵاتی هەولێر ساڵی 1987
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1974
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دیمەنی شەقامی 60 مەتری و مەخموور و ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1996
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,671
وێنە 106,192
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,607
ڤیدیۆ 1,327
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە هاوشاریبوونەوە بۆ شارچییەتی
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە هاوشاریبوونەوە بۆ شارچییەتی

لە هاوشاریبوونەوە بۆ شارچییەتی
$لە هاوشاریبوونەوە بۆ شارچییەتی$
# هیوا حاجی دێلوەیی#
#21-06-2020#
هاوشاریبوون و شارچییەتی دوو جەمسەری ناسنامەن: هاوشاریبوون ناسنامەیەکە کە بنەماکەی خۆشەویستی و شانازی دانیشتووانی شارێکە بۆ شارەکەیان؛ هاوشاریبوون جگە لەوەی ئەڤینە بۆ ژینگە و دانیشتووانی شارێک، لە هەمان کاتدا، دەکرێت ڕەفتار و چالاکیی تاکەکەس و بەکۆمەڵبێ بۆ خزمەتی شار و بەرەوپێشبردنی. لە هەمووی گرنگتر، ناسنامەی هاوشاریبوون خۆی لەسەر بنەمای ڕق و دوژمنکاریی لەئاست شارەکانی دیکە دانامەزرێنێت. بۆ وێنە، دەکرێت من شانازی بە #دهۆک#یبوونی خۆم بکەم، هەوڵی خزمەت و بەرەوپێشچوونی بدەم و بەرگری لە ماف و داواکاریی خەڵکەکەی بکەم، هەوڵبدەم ئاوەدانتربێت، بەبێ ئەوەی خۆشەویستی و خەباتم بۆ ئەم شارە لەسەر حیسابی شار و ناوچەکانی دیکە بێت.
جەمسەری پێچەوانەی ناسنامەی هاوشاریبوون، ناسنامەی شارچییەتییە؛ شارچییەتی شیوازێکە لە بیرکردنەوە و هەستکردن بۆ ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی هەستی ئینتیما بۆ شارێکی دیاریکراو سنووری نێوان خۆیان و ئەوانی دیکە دەکێشن. کەسی شارچی، کوێرانە شارەکەی خۆی خۆشدەوێت؛ کەموکوورتییەکانی نابینێت؛ شێوەژیان و بیرکردنەوەی دانیشتووانی شارەکەی خۆی بە باڵا دەبینێت و لە هەمووی وێرانکەرتر، هەڵگری ڕق و ستێریۆتایپی نەرێنییە بۆ شار و ناوچەکانی دیکە. بەم تێگەیشتنە، شارچییەتی، لە ناوەرۆکدا و بە سرووشت، دیاردەیەکی مەترسیدارە بۆ پێکەوەبوون و ئاشتیی کۆمەڵایەتی. بە مانایەکی دیکە، ڕاستە ناسنامەی هاوشاریبوون لەسەر بنەمای جیاوازی وەستاوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەم ناسنامەیە دەتوانێت لە پەیوەندییەکی هارمۆنیدابێت لەگەڵ ناسنامەکانی دیکەدا. بە پێچەوانەوە، شارچییەتی بریتییە لە پێکدادان و ناتەبایی ناسنامەکان؛ بریتییە لە جوغزکێشانێکی ڕەق لەنێوان ئێمە و ئەواندا.
لە هەلومەرجی دیاریکراودا ڕەنگە ناسنامەی هاوشاریبوون پەرەبستێنێ و خۆی لە ناسنامەی شارچییەتیدا مانیفێست بکات. بە دەربڕینی دیکە، ناسنامەیەکی ئاسایی و بێوەی (Banal) وەکوو هاوشاریبوون، ڕەنگە بەهۆی کۆمەڵێک فاکتەرەوە، شوێنی لەقبێ و بە ناسنامەیەکی شەڕانگێزی (Aggressive) وەکوو شارچییەتی شوێنی پڕببێتەوە. ئەم وەرچەرخانە بەرهەمی کارلێکی کۆمەڵێک فاکتەرە: لەوانە، هەستی بێبەشی و ناعەدالەتی دانیشتووانی شارێک کە پێیانوایە بەهۆی شارەکەیانەوە تووشی بێبەشبوون و هەڵاواردن دەبن.
لێرەدا دەبێت جیاوازی بکرێت لەنێوان 1) بێبەشیی ڕاستەقینە، واتە ئەو ڕاستییەی کە شارێک یان ناوچەیەک بە مەبەست، یان تەنانەت بێ مەبەستیش، لەلایەن حکومەتەوە پشتگوێدەخرێت. 2) بێبەشی وێناکراو کە خۆی لە هەستی دانیشتووانی شار و ناوچەیەکدا دەبینێتەوە سەبارەت بە بێبەشیی خۆیان، لەکاتێکدا مەرج نییە لەڕاستیدا پشتگوێخرابن. ئەوجا بێبەشی (راستەقینەبێ یان وێناکراو)، ئاکامەکەی هەمان شتە: برەودان بە هەستی شارچییەتی. بێگومان، ڕەفتاری نوخبەی سیاسی/ ڕۆشنبیر لەو نێوەندەدا ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێت لە تیۆریزەکردن و بەرهەمهێنانی وتاری بێبەشی و گەشەی ناسنامەی شارچییەتیدا.
خۆ ئەگەر شارێک یان ناوچەیەک پشتگوێخرابێت و دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرابێت، بێگومان ڕەفتاری نوخبەی سیاسی/ ڕۆشنبیر بۆ داکۆکی لەو شار و ناوچەیە دەبێتە تێکۆشانێکی ڕەوا و ناتوانین لە چوارچێوەی پێناسەی شارچییەتیدا تەماشای بکەین. فاکتەرێکی دیکەی گرنگ، مێژوو و پەیوەندیی شار و بەشە جیاوازەکانی وڵاتە لە ڕابردوودا. مێژوو هەمیشە زەخیرەیەکی ئامادەیە و دەکرێت بخرێتەگەڕ لە پەرەپێدانی پەیوەندیی باش یان لە زیندووکردنەوەی نیگەرانی و سەختییەکانی ڕابردوو.
لێرەشدا، دیسان نوخبەی سیاسی/ ڕۆشنبیر دەوری هەستیار دەگێڕن، چونکە هەموو کەس ناچێت مێژوو لە پەڕتووکەکان و لە لێکۆڵینەوەی زانستی و ڕەخنەییدا بخوێنێتەوە. لە زۆربەی بارەکاندا، مێژوو بۆ ئێمە لە چوارچێوەی ئەوەی بە زارەکی پێماندەوترێت و بۆمان دەگێڕدرێتەوە، دەمێنێتەوە و ئێمەش باوەڕی پێدەکەین.
تەوژمی شارچییەتی
شارچییەتی لە کوردستان ئەوەندی پڕۆژەیەکی سیاسی و نوخبەییە، ئەوەندە بنەمای کۆمەڵگەیی نییە. ڕاستە شەڕی ناوخۆ هەرێمی کوردستانی لە باری سیاسی و ئیداری دابەشکرد، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی زۆرینەی خەڵکی ئاسایی #سلێمانی# خۆیان بە دوژمنی خەڵکی #هەولێر# یان دهۆک بزانن. بە هەمان شێوە زۆرینەی خەڵکی ئاسایی هەولێر و دهۆک خۆیان بە نەیاری خەڵکی سلێمانی و #گەرمیان# نازانن. ڕەنگە ئەستەمبێ هیچ گەڕەک و بلۆکێکی شاری هەولێر بدۆزییەوە، ئەگەر چەند خێزانێکی بە ڕەسەن خەڵکی سلێمانی لێ نەژییەت. ڕەنگە بە ڕێژەیەکی کەمتریش ئەمە بۆ سلێمانی و دهۆک ڕاستبێت.
پڕۆفیسۆر و پزیشک و خاوەنکار و مامۆستای بە ڕەسەن خەڵکی سلێمانی، بە ڕێژەی بەربڵاو لە دامودەزگا و بازاڕی کار لە هەولێردا چالاکن و تاوەکووئەو جێیەی ئێمە ئاگاداربین تووشی هەڵاواردنێکی زۆر زەق نابنەوە لەسەر بنەمای ئەوەی بە ڕەسەن خەڵکی هەولێر نین. بێگومان بەو پێیەی هەولێر لە باری سیاسی و ئابوورییەوە ڕۆڵیکی سێنتراڵ دەبینێت، ڕەنگە واقیعی نەبێت چاوەڕوانبین هەمان ئاستی تێکەڵیی کۆمەڵایەتی و جیاوازی لە دهۆک و سلێمانی ببینین. لە باری مێژووییشدا، دیسان نموونەیەکی ئەوتۆی پەیوندیی دوژمنکارانەمان لەنێوان شارەکاندا نییە. تەنانەت لێکدابڕانی نێوخۆیی بزووتنەوەی سیاسیی کوردیش لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا تاڕاددەیەکی یەکجار گەورە لە سنووری ململانێیەکی نوخبەیی مایەوە و پەرەی نەسەند بۆ ململانێیەکی ناوچەیی بەرفراوان.
لەگەڵ ئەوەشدا دونیا شامی شەریف نیە؛ بێگومان، لەسەر ئاستی مایکرۆ، هەمیشە ڕێژەیەک لە خەڵک هەن کە لە جوغزی بەرتەسکی ناوچەییدا بیردەکەنەوە و پێیانوایە شار تەنیا موڵکی خەڵکی ئەسڵی شارە؛ بیگانەکان دەبێت بڕۆن؛ پلە و پۆست دەبێت بۆ خەڵکی ڕەسەنی شاربێت و هەتا دوایی. بابەتەکە، تاوەکووئەو شوێنەی کە لە ئاستێکی بەرتەسکدا دەمێنێتەوە، کێشەیەکی ئەوتۆ درووستناکات؛ بەڵام کاتێک شارچییەتی دەبێتە پڕۆژەیەکی سیاسی و نوخبەیەکی دەسەڵاتدار لە پشتی پەردەوە دەبێتە بزوێنەری، لەوێدا مەترسییە ڕاستەقینەکان دەستپێدەکەن. شارچییەتی چ وەکوو ناسنامە و چ وەکوو وتاریش لە کوردستان چیتر بابەتێکی شاراوە نییە. ڕووخسارەکانی شارچییەتی زۆرن: وێناکردنی خەڵکی شارێک بە لە یاسادەرچوو و ئاژاوەگێڕ، یان بە پێچەوانەوە، نیشاندانی خەڵکی شارێک بە ئازا و بەهەڵوێست و دانیشتووانی شارێکی دیکە بە سەرکز و بێهەڵوێست؛ دڵخۆشبوون (تەنانەت ئەگەر ناڕاستەوخۆشبێ) بە نالەباریی دۆخی شارێک یان ناوچەیەک نموونەی هەناسەی شارچییەتی سیاسین. ڕەنگە ئێستا ناسنامەی شارچییەتی زیاتر لە سنوورێکی دیاریکراوی سیاسیدا چڕبوبێتەوە، بەڵام بە تێپەڕینی کات ڕەنگە تەشەنە بکات و وردەوردە ببێتە ناسنامەی باو و باڵادەست.
بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات، حکومەتداری (Governance) دەوری هەرە گرنگ دەبینێت؛ لەپێش هەر شتێکی دیکە، هەبوونی بنەمایەکی ڕوون بۆ دابەشکردنی سەروەت و سامانی وڵات لە هەر شتێکی دیکە گرنگترە. دابەشکردنی بودجەی وڵات بە تەنیا لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگا و ناوچەیەک ڕەنگە بنەماییەکی زۆر باش نەبێت. پێویستە لەگەڵ حیسابکردن بۆ ژمارەی دانیشتووان، ڕادەی وێرانی و پێویستییە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکان ڕەچاوبکرێت. هاوشان لەگەڵ ئەوەدا، دەبێت میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بۆ یارمەتیدانی هاونیشتمانی لە تێگەیشتن لە ژمارە و داتاکان. هەرچەندە دەگونجێت ژمارە و داتاکانیش بەسیاسی بکرێن، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەکرێت ڕێگەیەک هەبێت بۆ ئەوەی تاڕاددەیەک ژمارە و داتای متمانەپێکراومان هەبێت. لەم دواییانەدا، ئەکتەرە سیاسییەکان (تەنانەت ئەکتەرەکانی ناو حکومەت خۆی) ، هەریەکەو داتایەکی جیاوازی سەبارەت بە قەرز و بودجەی پارێزگاکان و بڕی پارەی خەرجکراو بۆ هەر پارێزگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە. دۆخیکی لەو چەشنە سەرلێشێواوییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیی ئاسایی بەرهەمدێنێت، بۆیە، لە کۆتاییدا، دانیشتوویەکی سلێمانی یان دهۆک یان #پێنجوێن#، نازانێت ئایا ئەوە حکومەتی هەرێمە نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات یان حکومەت و ئەکتەرە خۆجێییەکانن کە ناکاران و، بە هۆکاری جیاواز، ناتوانن کەڵک لە سەرچاوەکانی بەردەستیان وەربگرن.
پەیوەندیدار بەوە، پرسی گەشەپێدانی هاوسەنگ لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەکان زۆر گرنگە. هەڵەن ئەوانەی بە درووستکردنی جادە و بینای سەرنجراکێش لە هەولێر شایی دەگێڕن (هەرچەندە تێبینیمان لەسەر ئەو بابەتەش هەیە) و بە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاهەنگ. گەشەی نایەکسان لەنێوان بەشەکانی وڵات زۆر مەترسیدارە لەڕووی سیاسی، ئەوە جگە لەوەی لەڕووی ئەخلاقیشەوە قێزەونە. بێگومان لەو نێوەندەدا، فۆرمی حکومەت و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەنێوان ئاستەکانی حکومەت، گرنگە. سیستەمی نامەرکەزی ئەگەر بە وریاییەوە دیزاین بکرێت و بخرێتە خزمەتی حوکمڕانیی کارا، دەکرێت بایەخی خۆی هەبێ، نەک هەر لە گەیاندنی خزمەتگوزاری خێراتر بە هاونیشتمانیان، بەڵکوو لە دابەشکردنی بەرپرسیارێتی لە ئاستە جیاوازەکانی حکومەتدا؛ هەرچۆنێکبێ، بابەتێکی لەم چەشنە، بێگومان پێویستی بە دیراسە و لێکدانەوەی ئاکامە دوورمەوداکان هەیە.
پرەنسیپی سەرەکی، بە هەر حاڵ، دەبێت ئەوەبێت کە هەر گۆڕانێک لە سیستەمی بەڕێوەبردن، پێویستە لەسەر بنەمای کاراکردنی حکومەت و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیی دانیشتووانی هەرێم بێت و ڕێگربێت لە لێکدورکەوتنەوەی زیاتر و فرە حکومەتی لە بەرگی تاک حکومەتیدا. [1]
ئەم بابەتە 314 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 21-06-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-06-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 31-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 314 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
ئینجانە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کەرکووک ساڵی 2004
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وێنەگرانی ژێر قەڵاتی هەولێر ساڵی 1987
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1974
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دیمەنی شەقامی 60 مەتری و مەخموور و ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1996
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,671
وێنە 106,192
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,607
ڤیدیۆ 1,327
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
ئینجانە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.968 چرکە!