پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شانەدەر z
05-05-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینگلیزینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
بە (سودۆکو) مێشکت چالاکتر بکە!
04-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
وتارێکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە وەسفی هەژار موکریانی
04-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,712
وێنە 106,321
پەرتووک PDF 19,218
فایلی پەیوەندیدار 96,803
ڤیدیۆ 1,358
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
محەمەد موکری
ژیاننامە
شێخ غەریبی باساک
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دو...
کەسایەتی بابەشێخی سەیادی
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەسایەتی بابەشێخی سەیادی

کەسایەتی بابەشێخی سەیادی
ناونیشانی بابەت: کەسایەتی بابەشێخی سەیادی
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

بابەشێخی سەیادی؛ سەرۆک وەزیرانی کۆماری کوردستان
“ژیان و بە سەرهاتی حاجی بابەشێخی سەیادی؛ سەرۆک وەزیرانی کۆماری کوردستان” مێژووی هەر گەلێک بەشێکی بریتییە لە پێناسەی فکرو ئەندێشەی کەسایەتێکانی، خوێندنەوە و لێکدانەوەی مێژووی فکرو دەووری ئەو کەسایەتییانە، چرای دۆزینەوەی ڕێبازی تازەن، یەکێک لەو کەسایەتییانە لە زۆربەی ڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسێکانی سەردەمی خۆیدا دەوورو کاریگەریی بەرچاوی هەبووە حاجی بابەشێخە، ئەو تەواوی تەمەنی لەپێناو خزمەت بە خەڵکی وڵاتەکەی تێپەڕ کردو تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو. ڕەنگە زۆر کەس وەک “سەرەک وەزیرانی کۆماری میللی کوردستان”ناوی حاجی بابەشێخیان بیستبێ‌، بەڵام ئەوە تەنیا ساڵێکە لە چالاکی سیاسی ئەو گەورە پیاگە، “حاجی بابەشێخ”لە سەردەمی خوێندنی و لە هەڕەتی لاویدا داخڵی حیزبە ڕۆشنبیرو نوێ‌ خوازەکانی ئەو کاتی دونیای ئیسلام بووە وەک حزبەکانی ئیتحاد و تەرەقی و ئیتحادی ئیسلام، دواتر بە سەرۆکی حیزبی ناوبراو هەڵبژیردرا. لە تەمەن سی ساڵی بەرەو ژوور، تا کۆتایی تەمەنی لەلایەن کۆمەڵگەی کوردەوارییەوە ڕێزێکی تایبەتی لێگیراوە.
=KTML_Bold=ژیان و بە سەرهاتی خانەوادەکەی:=KTML_End=
حاجی بابە شێخ کوڕی “سەید عەبدولکەریم کوڕی شێخ عەبدولرەحمانە”، بابی لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی هەڵەبجە لە دایکبووە، باپیری خەلیفەی شێخ عەبدولرەحمانی تاڵەبانی بووە. لە دەوورانی ژیانیدا “سەید عەبدولکەریمی زەنبیل” کەسایەتێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی بووە، ڕۆڵی ئاشتەوایی لە چەندین ئاریشەی کۆمەڵایەتیدا گێڕاوە، سەید عەبدولکەریم ساڵی 1912 لە گوندی جەمیان فەوتی کردووە، دواتر تەرمەکەی دەبەنەوە زەنبیل و لە پای خانەقای زەنبیل ئەسپەردەی خاک دەکرێت.
“حاجی بابە شێخ” ساڵی 1883لە گوندی جەمیان لە دایکبووە، ئەو گوندە سەر بە گەورەدێی تورجانە لەنێوان شارەکانی (بۆکان و سەقز) . بابە شێخ بە دوازدە پشت دەچێتەوە سەر زاناو خواناسی پایە بەرز سەید ئەبوبەکری موسنیفی چۆڕی. لە ڕێگای ژن و ژنخوازییەوە لەتەک شێخانی نەقشبەندیدا خزمایەتیان هەبووە، بە تایبەت “شێخ عوسمانی سیراجەدین” خاڵۆی بووە. لەنێوان پێنج براو سێ‌ خۆیشک حاجی بابەشێخ منداڵی دووەمیان بووە.
=KTML_Bold=خوێندن:=KTML_End=
حاجی بابەشێخ دەوورانی منداڵی لە گوندی جەمیان تێپەڕاندووە، بەڵام بۆ خوێندن ڕوو لە خانەقای زەنبیل دەکات، ئەو خانەقایە “سەید عەبدوکەریم”ی بابی بناغە دانەری بووە، لەوێ‌ لە کن؛ مەلا عەبدوڵڵا ی شیلاناوی قورئان، سەرف، نەحو و، زمانی فارسی دەخوێنێت. دواتر ڕوو لە گوندی تورجان دەکات و لای ئیبن و (القزڵجی) بەشێک لە زانستە دینێکان و ئەدەبیاتی عەرەبی دەخوێنێت، ئەمجا ڕوو لە گوندی سەردار ئابادی ناوچەی بۆکان دەکات و لای مەلا سالح مەنتیق، ئاداب و بەلاغە دەخوێنێ‌، بەڵام بۆ خوێندنی بیرکاری، ئەستێرەناسی، فیقە و ئسوڵ‌ دۆڵ‌ پێچ دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ زەنیل، لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ لای خاڵۆی “شێخ حسامەدین” لە تەوێڵە، ئەویش لە کن “ئەسعەد ئەفەندی” مودەڕیسی فێرگەی خانەقا دایدەمەزرێنێت، لە خانەقاو بۆ ماوەی دوو ساڵ‌ وانەکانی حیکمەت، کەلام، تەفسیر و فیقهە دەخوێنی، لە کۆتاییدا هەردوو ئیجازەی ئایینی و عیرفانی بە دەست دێنێت. لەوسەروبەندەدا تێکەڵ بە سیاسەت دەبێت و لەتەک حیزبی “ئیتحادی ئیسلامی” ئاشنا دەبێت و بەرپرسیاریتی حیزب لە ئەستۆ دەگرێت، هاوکات لەو ماوەیەدا داخل بە حیزبی ئیتحاد و تەرەقی عوسمانێکانیش بووە.
=KTML_Bold=چالاکی سیاسی:=KTML_End=
“حاجی بابەشێخ” لەو کاتەوەی پەڕیوەی وڵاتی ئێراق بووە لەنێوان ساڵانی “1904 1906″ دەست و پەنجەی لەتەک سیاسەتدا نەرم کردووە، هۆکارەکەشی ئەوە بووە، ئەو دەم والی بەغدا لە ئەستەنبوڵەوە دیاریدەکرا، هەر لە ئەستەنبوڵەوە دوو ڕێکخراو بە ناوەکانی” جەمعیەتی ئیتحادی ئیسلام و جەمعیەتی ئیتحاد و تەرەقی” سەریان هەڵدا، چالاکی سیاسی خۆیان لە وڵاتی ئێراق پەرەپێدابوو، حاجی بابەشێخ ئەندامی حیزبی ئیتحاد و تەرەقی بووە، چونکە حیزبی ناوبراو خوازیاری کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سوڵتانی عوسمانی بوو، دوای سێ‌ ساڵ توانیویانە سوڵتان عەبدولحەمید لە دەسەڵات دوور بخەنەوە، حیزبی ئیتحادی ئیسلامی ساڵی 1890 بە مەبەستی لێکدابڕانی فیرقە ئیسلامێکان، هاوکات یەکێتی و یەک دەنگی لە دونیای ئیسلامدا درووستکرا، کەسایەتێکانی وەک سەید جەمالە دینی ئەفغانی، عەبدولڕەحمان الکواکبی ئەندام و بەڕێوەبەری بوون، ئەفسوس لە “ئێران” نە حەوزەی قوم نە حکومەتی قاجار پشتوانیان لێ نەکرد، بەڵام چەند کەسایەتییەکی وەک میرزا کوچک خانی جەنگەڵ‌، سەید حەسەنی مودەڕیس و میرزا تاهیری بوونە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە، ساڵی 1914کاتێک جەنگی جیهانی یەکەم هەڵایسا لە 17 ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ‌ دەوڵەتی عوسمانی بڕیایدا بچێتە پاڵ ئەڵمانیا، پێشترو لە ساڵی 1890 سوارەی عوسمانیان پێکهێنابوو لەو کاتەدا بەگژ ئەرمەنێکاندا کران، لە باشووری کوردستانیش شێخ مەحمودیان ڕەوانەی شوعێبە کرد بە هیوای ئەوەی بەر بە ئینگلیز بگرێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆیان بۆ جەنگ دژ بە ڕووسەکان ئامادەکردبوو. کۆمەڵگەی کوردەواری ئەودەم لە دوو دەستەی شێخ و عەشیرەتەکان پێکهاتبوو لایەنگرانیان لە عوسمانێکان کرد. عوسمانێکان لە هەمووان زیاتر حاجی بابەشێخیان دەناسی و پێشتریش ئاگاداری کار و چالاکێکانی بوون، گشت ئەو هێزە مادی و مەعنەوییە هۆکاربوون “حاجی بابەشێخ” بە ڕەئیسی موجاهیدین هەڵبژێردرێ‌، وەک لە پەڕتووکی “ژیاننامەی شێخ حوسامەدین” دا هاتووە، لە شەڕی میاندواودا سەرکردەی شەڕەکانی کردووە، دواتر لە نووسراوێکدا لەلایەن سوڵتانی عوسمانیوە ڕێزی لێ‌ دەگیرێت.
=KTML_Bold=کەسایەتی زانستی و پێگەی مەعنەوەی حاجی بابەشێخ:=KTML_End=
تەنیا لە بواری سیاسی کۆمەڵایەتییدا ناسراو و نێو بە دەر نەبووە، لە زۆربەی گیروگرفت و گۆڕانکارە کۆمەڵایەتێکانی ناوچەکەدا ڕوویان لێ‌ ناوە و هاوکاریان لێ‌ ویستووە، تەنانەت لە بواری زانستی ئایینیشدا لە ڕیزی زانایانی خاوەن فەتوا هەژمارکراوە، هەروەسا چەندین پەڕتووکی نووسیووە وەک:
1. تەنقیدی هەیئەتی جەدید لە ئەستێرە ناسیدا. حاجی بابەشێح ئەم کتاوەی لە ساڵی 1950 دا نووسیووە، وەڵامی ئەستیڕەناس کیپلروفە لاماریۆندا داوەتەوە و ڕەخنە لە بۆچونەکانی دەگرێت، بابەتەکانی پەڕتووکە باس لە وەرزەکانە ساڵ، کوورتی و درێژی شە و و ڕۆژ و شێوەی هەڵسوڕانی زەوی بە دەوری زەویدا دەکات. بۆ چاپی پەڕتووکەکەش نامەی بۆ سەرەک وەزیرانی ئەوکات “عەلی مەنسوور” نووسیووە، لە وەڵامدا گوتوویانە بەهۆی نەمانی ئیعتبار بۆ پەڕتووکی غەیری دەرسی لە چاپی پەڕتووکەکە مەعزورین.
2. نامیلکەیەک لەسەر داهێنانی “قاعیدەی تەعیدول ئیعداد” بۆ حەلی مەسئەلی جەوهەرە لە بواری ڕیازیاتدا.
3. نامیلەکەیەک لە زانستی حروف و تەوافق وموڕەبەعی کەبیر.
4. پەراوێز لەسەر پەڕتووکی توحفەی ئیبنوالحەجەر و …هتد، بە گشتی هەشت پەڕتووکی نووسیووە.
بە پێچەوانە گەلەک لە وڵاتانی بسڵمان، دوو سەد ساڵێک بەر لە ئێستا شێخانی تەریقەت لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا ناسراو و ناوبەدەر بوون نەک مەلاکان، بەدەگمەن مەلایەک خاوەن کەسایەتیکی مەعنەوی بووبێت، شایەد لێرە و لەوێش تاک و تەرا مەلایەک هەڵکەوتبێت بەهۆی بنەماڵەیەکی عەشیرەتی یان موڵکدارییەوە.
“حاجی بابەشێخ” زۆر جار دەوڵەت و میللەت دەستە و دامێنی دەبوون بۆ ناوبژیوانی عەشیرەت و بنەماڵەکان، هۆکارەکەشی بریتی بوو لە:
1.شارەزایی لە بواری دین و مەزهەب.
2.سیاسەتوانی و شارەزایی مامەڵە لەتەک چین وتوێژەکانی خەڵک.
3. بوێری ونەترسان.
4. یەک ڕووی بێ‌ غەرەزی.
لە بابەت ئومەتی ئیسلام وموسڵمانەوە؛ ئەو کات لەژێر کاریگەریی سەید جەمالەدین، محەمەد عەبدە و ڕەشید ڕەزادا بووە، بیروباوەڕی ئەو ڕۆژگارەیان جەخت کردنەوە بووە لەسەر یەک ڕیزی و یەکێتی موسڵمانان، بە لادا خستنی ناکۆکی ناتەبایی نێوانیان. ئەوکات پێچەوانەی مەلا خەلیلی کۆڕومەڕ فەتوای دەکرد و وتی: بە لە بەرکردنی شەڵوارو کڵاوی عەجەم کەس کافر نابێت، هەروەها دانیشتن لەتەک “ئایەتوڵڵا مەردۆخی” لە مەر دەست کێشانەوەی لە نووسینی پەڕتووکێک لە دژیاتیکردنی مەزهەبی شیعە. هاوکات ناردنی سەید عەبدالعەزیزی کوڕە گەورەی بۆ قوم و دانیشتن و گتووبێژی لەتەک ئایەتوواللە بروجێردی سەبارەت بە بێڕێزی مەزهەبی شیعە بە ئەهلی تەسەنوون. ئەو هەڵوێستانەش دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە کۆچی دوایی بابەشێخ بە چەند ساڵێک.
=KTML_Bold=جێگاو پێگەی حاجی بابەشێح لە دەورانی ڕەزا شادا:=KTML_End=
لە ساڵەکانی کۆتایی دەسەڵاتی قاجارەکان و هاتنە سەرکاری ڕەزاشا، دەسەڵاتی ناوەند بە سەر ناوچە سنووری و دوورە دەستەکاندا کزو لاوازبووە، دەرئەنجامی ئەو کارە سەرهەڵدان و بەهێز بوونی دەسەڵاتی عەشیرەتی و خێلەکان بووە، سەرباری ئەو ناکۆکیانە شا دەستی بە چەندین گۆڕانکاری ئابووری، کۆمەڵایەتی وسیاسی کرد، بەمکارانە گەرەکی بوو ئێران لە کۆمەڵگەیەکی سونەتییەوە بگۆڕێت بۆ کرمەڵگایەکی مۆدێرن، تان وپۆی کۆمەڵگەی ئەو سەردەمەی کوردستان لەسەر دوو لایەن ساغ دەبووەوە، دەسەڵاتدارە ناوچەییەکان کە سەرەک هۆزەکان بوون، دەسەڵاتدارە مەعنەوێکان زانا ئایینی وعیرفانێکان بوون. “حاجی بابە شێخ” وەک کەسایەتییەکی دیار لە کوردستاندا زۆر زوو لەلایەن حکوومەتی ڕەزا شاوە ڕێزی لێ‌ گیراوە و خۆیان لێ‌ نزیک کردۆتەوە، هەر بۆیە بۆ چارەسەری ئاریشەکان پەنایان بۆ هێناوە، پێشی بە دەیان کێشەی گەورە و بچووک گرتووە یانژی کۆتایی پێ هێناون. ئەوەی جێگای سەرنجە هیچکات دەسەڵات و نفوزی خۆیی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکارنەهێناوە، مێژووش بەنهێنی بە تەنیشتی ئەمکارانەدا تێ‌ پەڕیووە! بۆ نموونە جارێک لەلایەن حکوومەتەوە داوی لێ‌ دەکرێت ببێت بە وەزیری مەعاریف “ڕۆشنبیری” لە وەڵامدا دەڵێت؛ بۆ من لەنێو خەڵک بم باشترە و دەتوانم خزمەتیان پێ بکەم، دواتر پێشنیاری “بەرپرسی باز ڕەسی ئێران” ی پێ‌ دەکرێت ئەوکات دەڵێ‌؛ ئەو کارە بە پشکنین و توێژینەوە لە کاری کار بە دەستانی دەوڵەتی دەزانم کاری زانای ئایینی نییە.
شا هەولێداوە هەردوو گوندی “تەغیاواو شیناوا” کە موڵکی خالیسی دەوڵەت بوون پێشکەش بە حاجی بابەشێخ بکات، بەڵام ئەو پێشنیارە دەداتە دواوە و شا دەڵی؛ لەگەڵ‌ ئەو سەرسەختە هیچ ناکری، هەڵبەت “حاجی بابەشێخ” دوو جار لەلایەن شاوە عەسای جەواهێر نیشانی پێشکەش کراوە، شێوە و ڕەسمی ڕەزا شا بووە لەسەر تا سەری ئێراندا کەسایەتییە ناودارەکان بە و جۆرە ڕێزیان لێ‌ گیراوە. لەو ماوەیەدا چەندین هەوڵی ئاشتەوایی داوە وەک پێشگرتن بە شەڕی چەند تایەفەیەکی بانەیی، شەڕی چەکدارانی گەورە و تایەفەی موئمین و ڕازیکردنی پشت دەرێکان بە جێ هێشتنی ناوچەی سەردەشت و …هتد.
=KTML_Bold=پەیوەندی حاجی بابەشێخ لەگەڵ‌ کەسایەتییە کوردستانێکاندا:=KTML_End=
“حاجی بابەشێخ” پەیوەندی لەتەک سمکۆی شکاکدا هەبووە، زیاتر مەسەلەی مەسڵەحەت و ئاشتەوایی قسەیان کردووە و نامەیان گۆڕیوەتەوە، سەید مستەفا سەیادەت دەیگوت: حاجی بابەشێخ بە پیاوێکی جێ‌ متمانەی خۆی کە “حەمە شێخ عارف” بوو نامەی دەنارد بۆ سمکۆو ئەویش بە هەمان کەسدا نامەکانی دەگەیاندە “حاجی بابەشێخ”. هەروەسا نامەوگۆڕینە و ە پەیوەندیشی لەتەک مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودا هەبووە، ساڵی 1943 دوو ساڵ بەر لە پێکهێنانی کۆمار، شەوێک سێ‌ سوار پێش بە دەرکەی ماڵی حاجی بابەشێخ دەگرن، دوای ئاشکرابوونیان دەردەکەوێت مەلا مستەفاو دوو کەسی دیکەن، بۆ چارەسەری کێشەی بارزانێکان هاتوون، دوای ڕۆژێک دوو کەسەکە دەگەڕێنەوە بۆ سولەیمانی، مەلا مستەفا دەمێنێتەوە، لەسەر پێشنیاری حاجی بابەشێخ بە ناوی مەلا عەبدوڵڵا دەیناسێنێت. دواتر لە بنەماڵەی قازی و ئەشرافی ئەو دەڤەرە پەنجاو پێنج هەزار تمەن کۆمەک بۆ بارزانێکان کۆدەکەنەوە کە پارەیەکی کەم نەبووە بۆ ئەو ڕۆژگارە.
=KTML_Bold=حاجی بابەشێخ و حکومەتی میللی کوردستان:=KTML_End=
دامەزراندنی “حکومەتی میللی کوردستان” لە ناوچەی موکریان یەکێکە لە ڕووداوە گرنگ و هەستیارەکانی مێژووی نوێی کورد، پەیوەندیی “حاجی بابە شێخ” لەتەک مەلیکی کوردستان و مەلا مستەفای بارزاندا ئەو ڕاستییە دەردەخات کە هەستی کوردایەتی حاجی بابەشێخ دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە درووستبوونی کۆمار، پێشەوا بوونی حاجی بابەشێخی لە درووست کردن و پێکهێنانی کۆماردا بە پێویست زانییوە، دوای سەفەری دووەمی پێشەوا بۆ “باکۆ”، واتە چەند مانگێک بەر لە پێکهێنانی کۆمار، چەند جارێک پەیک دەنێرێت بۆ لای حاجی بابەشێخ و داوای هاوکاری لێ‌ دەکات، لە پێکهێنان و دامەزراندنی کۆماردا، لە دەستپێکی کۆماردا محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی “یەمین لە شکری ” هەوشار کە دۆستی حاجی بابەشێخ بوو دەنرێتە لای و، خزمەتی حاجی بابەشێخ بە وڵات و هاوڕێیەتی لەتەک ڕ”ِەزا شا” وەبیر دەهێنێتەوە لە وەڵامدا بە کوورتی بۆ شا دەنووسێت: ئەو هاوڕێیەتی و پەیمانە نەمان. یەکەمین هەنگاوی “حاجی بابەشێخ” دوای هاتنی لە شکری سوور لەتەک وەفدێکی نۆزدە کەسیدا سەردانی باکۆ دەکات، مەحمودی مەلا عیزەت لە پەڕتووکی جمهوریەتی کوردستاندا دەنووسێت: باقڕۆف باسی بارودۆخی دنیای بۆ وەفدەکە کردوو، کەم و زۆر باسی کوردی نەکرد، سەرەتا قازی محەمەد هاتە جواب و داوای مافی میللەتی کوردی کرد، پاشان حاجی بابەشێخ توند تر لە پێشەوا هاتە گۆ و داواکارییەکانی دووپات کردەوە. بۆ پێکهێنانی کۆماریش پێشەوا حاجی ڕەخمان ئاغای موهتەدی و هەژار دەنێرێت بۆ تورجان تا لە پێکهێنانی کۆماردا دەستباری قازی بێت، بە بیانوی ناساغی، تەمەنی زۆر و سەرقاڵی ژیان ئەو داوایە دەداتە دواوە، بەڵام بۆ جاری دووەم بە هەمان کەسانی پێشوودا بە داواکارییەکەوە دەرکە بە حاجی بابەشێخ دەگرن، تەنانەت حاجی ڕەحمان ئاغا ڕوو دەکاتە حاجی بابەشێخ و دەڵێت: ئەگەر ئەو داواکارییە پەسەند نەکەیت لەبەرانبەر مێژوودا بەرپرسیار دەبیت، ئەمجارەیان مل دەدات و لە ئەیلولی 1945 دا ماڵی دەباتە سابڵاخ، لە 25ئەیلولی 1945 حیزب کۆنگرە دەبەستێت و حاجی بابەشێخ بە سەرۆکی هەیئەتی میللی کوردستان هەڵدەبژێردرێت، لەم بارەوە مامۆستا هێمن دەنووسێت: حزب کۆڕێکی بە ناوی هەیئەتی ڕەئیسەی میللی هەڵبژارد ئەندامی ئەو هەیئەتە بووم، حاجی بابەشێخ سەرۆک منیش سکرتێر، چەند مانگێک لەو کۆڕەدا کارم کرد، ئەرکێکی گران، حاجی بابەشێخ ئەوەندەی لەسەر بوو هەرچی من دەینووسم واژۆی بکات، کەچی لەگەڵ‌ زەوقی مندا ڕێک نەدەهات.دواتر لە زۆر ڕووداەکانی کۆماردا خاوەن قسە و هەڵوێست بووە، لە کاتی هەرەسی کۆماردا بە یاوەری “قازی محەمەد” پێشوازی لە هومایۆنی دەکات بە هیوای بەرگریکردن لە کوشتاری خەڵک و کەم کردنەوەی زەرە و زیانەکان.
=KTML_Bold=سەردەمی زیندان، کۆتایی ژیانی=KTML_End=
دوای داڕمانی کۆمار، حاجی بابەشێخ و دەیان کاربەدەستی دیکەی کۆمار ڕەوانەی حەپسخانە کران و نزیکەی سالێک لە بەندیخانە مایەوە، لاوێکی چاپوک بە ناوی ” محەمەد سالح” کە خەڵکی تورجان بووە جواب دەنێرێت کە دەتوانێت حاجی بابەشێخ لە زیندان دەربکات و دوڵپچێی ئێراقی بکات، لە وەڵامدا حاجی بابەشێخ دەڵێت: ئافەرین، هەزار ئافەرین حاجی بابەشێخ ئەو پیاوە نییە لە زیندان هەڵبێت! کۆتایی تەمەنی بە تەواوکردنە کاروباری ڕۆژانەی لە گوندەکانی (جەمیان و تورجان) بەسەر بردووە، هەرتک دێ‌ موڵکی خۆیی بوون، سەرئەنجام لە ڕۆژی 23ئۆکتۆبەری 1959 بۆ هەمیشە چاوەکانی لێک دەنێت و لە پاش خۆیی سێ‌ کوڕ و سێ‌ کچ بەجێدەهێلێت.
سەرچاوە:
ڕۆڵ‌ پێگەی حاجی بابەشێخی سەیادەی. [1]
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دوای ئەم هەڤپەیڤینە زیاتر لەبارەی کورد دەخوێنمەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
شانەدەر z
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئەنفالی چوار
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
محەمەد موکری
17-06-2010
هاوڕێ باخەوان
محەمەد موکری
ژیاننامە
شێخ غەریبی باساک
04-02-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
شێخ غەریبی باساک
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
02-05-2024
سارا سەردار
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شانەدەر z
05-05-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینگلیزینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
بە (سودۆکو) مێشکت چالاکتر بکە!
04-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
وتارێکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە وەسفی هەژار موکریانی
04-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,712
وێنە 106,321
پەرتووک PDF 19,218
فایلی پەیوەندیدار 96,803
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دوای ئەم هەڤپەیڤینە زیاتر لەبارەی کورد دەخوێنمەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
شانەدەر z
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئەنفالی چوار
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!