پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1950
11-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڤیدیۆیەکی هەڵەبجە دوایی کیمیابارانکردن ساڵی 1988
11-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی هرور لە دهۆک ساڵی 2005
11-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێک لە پێنجوێن ساڵی 1972
11-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەیوەندی نێوان دەوڵەت و ئایین لە سایەی دەستورێکی عەلمانی
10-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەونی یوسف
09-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
جەمال گردەسۆری
09-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
خاڵکوتان نەریتێکی هەزاران ساڵەی کوردان
09-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ڕاپۆرتێک لەسەر مێژووی جەژنی نەورۆز
09-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، خەونێک لەپێناو ئازادیی و ڕزگاریی لە بەرانبەر فاشیزمی بەعسدا
09-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 515,736
وێنە 104,765
پەرتووک PDF 19,013
فایلی پەیوەندیدار 95,277
ڤیدیۆ 1,253
ژیاننامە
ڕەسوڵ مامەند
ژیاننامە
کاکە زیاد ئاغای کۆیە
ژیاننامە
ئەڤریم ئالاتاش
ژیاننامە
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وە...
ژیاننامە
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
حیزبەکان شوێنپێی مەلا مستەفای بارزانیی دەکەون
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حیزبەکان شوێنپێی مەلا مستەفای بارزانیی دەکەون

حیزبەکان شوێنپێی مەلا مستەفای بارزانیی دەکەون
ناونیشانی بابەت: حیزبەکان شوێنپێی مەلا مستەفای بارزانیی دەکەون
ئامادەکردن: #دیاری خالید#

لەدوایین کۆنگرەیان لە 23-25ی کانونی یەکەمی 2019، شەش برا لە سێ بنەماڵەی دەسەڵاتداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی. لە هەمانکاتیشدا ئەو بنەماڵانە، چەندین کەسی بەشی سەربازیی و هەواڵگریی نزیک لە خۆیان بۆ ئەو ئەنجوومەنە سەرخستوە و بەتەواوی جومگە هەستیارەکانیان کۆنتڕۆڵکردووە. کۆنگرەکەی یەکێتیی بەتەواوی ئەوەی یەکلاییکردەوە ئەو حیزبە دژی ئەو بنەما و پرەنسیپانە کاردەکات کە لەسەری دامەزرا. هەروەها، ئەو حیزبانەی کە دژی دەستەڵاتی بنەماڵەیی هەرێمی کوردستان دامەزران، دواتر خۆیان بوونە حیزبی بنەماڵە و خێزان. لە مەلا مستەفای بارزانییەوە تا بزووتنەوەی گۆڕان، ئەزموونی سیاسیی بەبەردەوامیی خۆی دووبارەدەکاتەوە. هەرچەندە حیزبەکان لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە ئاڕاستەیەکی پێشکەوتنخوازانە پێشدەخەن، بەڵام حیزبەکان و سەرکردایەتییەکەیان ڕۆژ-دوای-رۆژ دەگەڕێنەوە سەر ڕیشەی کۆنەپارێزانە و ناسیۆنالیستانەی ڕوت.
=KTML_Bold=مەلا مستەفا بارزانی؛ باوکی بەخێزانیکردنی حیزبی کوردیی=KTML_End=
مەلا مستەفا بارزانی (1903-1979) یەکەم سەرکردەی کوردییە لە کوردستانی ئێراقدا کە بناغەکانی حیزبی بنەماڵەیی چەسپاند. بارزانی چونکە لە هێڵێکی عەشیرەتگەرییەوە حیزبایەتیی و سیاسەتی دەستپێکردبو، باشتریش لەو هێڵە دەیتوانی پێشبکەوێت چونکە دونیابینییە عەشیرەتگەرییەکەی نامۆ بو بە بنەما مۆدێرنەکانی حیزبایەتیی.
بە بنەماڵەیی-کردنی حیزبی کوردیی لە باشووری کوردستان لەسەردەستی بارزانیی بو بەو پێیەی یەکەم سەرکردەی کوردە کە کوڕەکانی بردە هەرەمی دەستەڵات و دواتریش هەموو دەستەڵاتەکانی پێسپاردن. مەلا مستەفا، کە ماوەی 12 ساڵ لە دورەوە سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان-ئێراق بو، دوای گەڕاندنەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەت (26-11-1958) ، بۆ یەکەمجار لە نزیکەوە دەبێتە سەرۆکی ئەو حیزبە. بەڵام جۆری ڕەفتار و سیاسەتکردنی بۆ سەرکردەکانی حیزبەکەی نامۆ دەبێت. بەهۆی زۆرینەی سەرکردەکان کە بە “باڵی مەکتەبی سیاسیی” و دواتریش بە “جەلالیی” ناسرابوون (کرێس کۆچێرا- بزووتنەوەی کوردی) لە توێژێکی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامە بوون، بەپێچەوانەوە بارزانی و هاوڕێکانی کە بە “مەلایی”ناویان دەبرا، زیاتر ویستی عەشیرەتگەری و دەستەڵاتی خێڵ-یان هەبو. لەمەوە ساڵی 1961کێشە دەکەوێتە نێوانیان و لە 1964 مەلا مستەفای بارزانیی هێز دەنێرێتە سەر باڵی مەکتەب سیاسیی و لە ساڵی 1966 دابەشبوونێکی گەورە درووستدەبێت. ئەوان بوونە دو باڵ و دو ئاڕاستەی جیاواز. لەو ڕۆژەوە، دو ئاڕاستەی سیاسیی جیاواز لە کوردستانی ئێراق سیاسەت دەکەن، بەڵام کێشەی ئاڕاستەی دوەم کە سەرەتا ئاڕاستەیەکی چەپی پێشکەوتنخواز بو، ئەوەیە نەیتوانی لەسەر ئەو ئاڕاستەیە بەردەوام بێت و لە بزووتنەوەی گۆڕاندا، دوای یەکێتیی، جارێکی تر چۆکی دادا بەرانبەر ئاڕاستەی یەکەم کە ئاڕاستەیەکی کۆنزەرڤاتیڤە، یان عەشیرەتگەریی بنەماڵەیییە. کێشە بنەڕەتییەکانی باڵی مەکتەبی سیاسیی بە سەرۆکایەتیی جەلال تاڵەبانی و باڵی مەلا مستەفا بۆ یەکترقبووڵنەکردن و هەژمونی دەستەڵاتیان بو بەسەر ئەوی دیکە. بارزانی بە زمانیکی تەنزئامێز تاڵەبانی و هاوڕێکانی بە “مامۆستا” ناودەبرد، ئەمەش هێمایەک بو بۆ بێدەستەڵاتی و بێ متمانەیان لە ناوخەڵکدا ئەو کات خەڵک زیاتر متمانەی بە بارزانی بو (هەژار-چێشتی مجێوەر) . لە هەمان کات تاڵەبانی و هاوڕێکانی بارزانیان بە تاکڕە ناودەبرد (نەوشیروان مستەفا-لەدانوبەوە) .
تاکڕەوی و بڕیاری سەربەخۆیییانەی بارزانی بۆ چەند لایەنێک دەگەڕایەوە؛ بارزانی سیاسەتی بە پێی میزاج و بیرکردنەوەی خۆی دەکرد و زیاتر بە پێی بنەما کۆمەڵایەتییەکان دانووستانی دەکرد. ئەو بەڕێکەوت هاتبوە ناو سیاسەت و کەسێکی نەفەس درێژ و دیبلۆماسی نەبو. داواکارییەکانی زۆر ناوچەیی و لۆکاڵیی بوون. بەهۆی پەیوەندییە ژێربەژێرەکانی مەکتەبی سیاسییش لەگەڵ ڕژێمی پێشوی ئێراق، بە هیچ جۆرێک متمانەی پێیان نەبو. ئەو ترسی ئەوەشی هەبو کە کودەتایەکی بەسەردابکەن و لە پەلوپۆی بخەن. بۆیە خۆسەرییانە سیاسەتی دەکرد و پۆستە هەستیار و ئەمنییەکانی دایە دەستی کوڕەلاوەکانی، وەک هەر میر و سەرۆک عەشیرەتێکی دیکەی کوردیی. سەرۆکی ئێستای پارتیی مەسعود بارزانیی کردە بەرپرسی پاراستن و مەلەفی دانووستانی کورد و حکومەتی ئێراقی دایە دەست ئیدریس بارزانی. ئەمەش بووە هۆی بەتەواوی لێکترازانی هەردو باڵەکە و مەلا مستافا و کوڕەکانی دەستیان گرت بەسەر پارتییدا. کاتێک بارزانیی باوک لە ساڵی 1979 کۆچی دوایی دەکات، بێ چەند و چۆن مەسعود بارزانی کوڕی دەبێتە سەرۆکی ئەو حیزبە. ئەوەش لە کاتێکدا بو چەندین سەرکردەی دیار و لێهاتو لەناو پارتییداهەبوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
لە دامەزراندنییەوە، پارتی جێگەی هیوای گەلی کورد بو نەک هەر لە کوردستانی ئێراق بەڵکوو لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش. یەکێک لە ئامانجەکانی دامەزراندیی لە 16-8-1946، بەرگریکردن لە مافی کورد و ڕوبەڕوبوونەوەی قۆرخکارییەکانی دەستەڵاتی شاهانەی ئێراق بو کە هەموو دەستەڵاتەکان لای یەک بنەماڵە بو، واتا خودی پارتییش دژی بنەماڵەیی دەستەڵاتدارێتیی بوو.
پارتی بەو ئومێدەوە زۆرینەی دەنگە جیاوازەکانی ئەوکاتی کۆکردەوە، بەڵام دواتر ئەو حیزبە دەبێتە میراتگری ئەو نەیارەی کە لە دژی دامەزراو هەموو دەستەڵاتەکان لای بنەماڵە و خێزانێک کۆکرایەوە. بەبنەماڵەییکردنی پارتیی ساڵ لەدوای ساڵ بەهێزتر بووە، ئەمەش بە جۆرێک لە ئێستادا بنەماڵەی بارزانیی بڕیاربەدەستی هەرێمی کوردستانن و زیاتر لە 10 کەسی ئەو بنەماڵە پۆستی هەستیار و باڵایەن قۆرخکردووە لە دیارترینیان پۆستی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، ئاژانسی پاراستن و چەندینی دیکە. سەرەڕای ئەوانە، نەوەی چوارەم گەیشتووەتە دەستەڵات. بۆیە ئەو ترسەی کە تاڵەبانی و هاوڕێکانی لە بیرکردنەوەی مەلا مستافایان هەبو، بەزیادەوە هاتە دی. بەڵام خودی تاڵەبانی کە یەکێتیی لەگەڵ هاوڕێکانی دامەزراند، شوێن پێکانی بارزانی هەڵگرتەوە و =KTML_Bold=حیزبەکەی کردە حیزبێکی بنەماڵە.
یەکێتی، لە چەپێکی ڕادیکاڵەوە بۆ دەستەڵاتی بنەماڵەکان=KTML_End=
ساڵی 1976 جەلال تاڵەبانی (1933-2017) و شەش لە هاوڕێ نزیکەکانی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دامەزراند. تا مردنی، تاڵەبانیی پڕاگماتیستانە دەستەڵاتێکی تاکڕەوییانەی لەناو حیزبەکەیدا پیادە کرد. یەکێک لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی دامەزراندنی یەکێتیی، لێدان بو لە دەستەڵاتی بنەماڵە و تاکڕەوەی و خەباتکردن بۆ چینە بێدەستەڵاتەکانی کۆمەڵگە و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی. بەوەش تا ڕادەیەکی باش لە پارتیی جیاواز بو، ئێستاش ئەو لە چیڕۆکی سیاسییاندا ئەو جیاوازییە بەزەقیی دەردەکەوێت. بەو پێیەی سەرکردە یەکەمەکانی ئەو حیزبە لە دیارترینیان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا ئەمین لە سەرەتاوە لەژیر تەوژمی چەپی مارکسی-لینینیزم بوون و تاڵەبانی بەتەواوی کەوتبوە ژێر کاریگەی بیری ماویزم کە هەریەک لەو ئایدیا چەپانە مکوڕی لەسەر پێداگری مافی کرێکار و بەشخوراوان دەکردەوە و تاڵەبانی و حیزبەکەی لەوێوە ڕمەکانیان ئاڕاستەی پارتی دەکرد و بەحیزبی بنەماڵە و کۆنەپەرست ناویان دەبرد (نەوشیروان پەنجەکان یەکتری دەشکێنن) .
لەدوای چەند ساڵێکی کەم لە دامەزراندنی یەکێتیی، ویستی تاکڕەوی لای تاڵەبانی درووستبو، بەڵام بەهۆی بارودۆخەکە چاوپۆشیی لە تاکڕەوییەکەی دەکرا، لە ناوخۆی ئەو حیزبەشدا هێند دابەشبوون هەبو کە ئاسان نەبو دەستەڵاتی تاڵەبانیی بلەرزێنرێت. لەدوای ڕزگارکردنی کوردستانی ئێراق لە دەستی ڕژێمی بەعس، نەوشیروان مستەفا جێگری سکرتێری گشتی ئەوکاتی یەکێتیی، هەوڵیدا سیستمی دەستەڵاتی حیزبیی و حکومیی بە دامەزراوە بکرێت. بەڵام کەسە نزیکەکانی تاڵەبانی خۆشحاڵ نەبوون بە کارەکانی نەوشیروان و مەیلی بە میلیشیاکردنی هێزی پێشمەرگەیان هەبو کە دواتر بوونە دەنگی زۆری یەکێتیی. لەمەوە ناکۆکییەکانی تاڵەبانیی و نەوشیروان دەستیانپێکرد. کاتێک تاڵەبانی دەبێتە سەرۆک کۆماری ئێراق 2005، دەست لە پۆستی سکرتێری حیزبەکەی بەرنادات و پۆست بەسەر کوڕ و هاوسەر و برازا و کەسە نزیکەکانی دابەشدەکات و پایەکانی بەبنەماڵەییبوونی یەکێتیی بەهێزتر دەکات لەدەرەوەی پەیڕەوی حیزبەکەی کەسەکانی بۆ پۆستەکان دیاری دەکرد. ئەمە جگە لەوەی تاڵەبانی شکستی بە هەوڵەکانی نەوشیروان مستەفا هێنا کە بە ناوی باڵی ڕیفرۆمە وە هەوڵی چاکسازیدەدا. بۆیە نەوشیروان لە 2007 دەستبەرداری یەکێتی دەبێت و دواتر لە ڕێی کۆمپانیای ‘وشە’وە بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزران دامەزراند. دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە دامەزراندنی یەکێتیی دەچێت؛ وەک چۆن یەکێتیی وەڵامدەرەوەیەکی باشی قۆناغی دوای شۆڕشی ئەیلول بو بە دونیابینییەکی پێشکەوتنخوازانەوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش وەڵامدەرەوەی قۆناغی گەندەڵی سیاسیی، ئابووریی و کارگێڕیی بو لە کوردستانی ئێراقدا.
لەبەرانبەردا، ئایدیاکانی یەکێتیی لەناو پارتییدا توانەوە و تاڵەبانیی لە بارزانی باوکەوە فێری ئەوە بو کە لە ترسی ئەوەی بەڕەکە لەژێرپێی دەرنەکەن، کوڕ و برازاکانی بردە پێشەوە و دەستەڵاتی زۆریان پێدرا کە لەدوایین کۆنگرەیان زۆرترین دەنگیان کۆکردەوە چونکە دەستەڵاتی سەربازیی و ئابوورییان لایە.
=KTML_Bold=گۆڕان لە کوێوە بۆ کوێ؟=KTML_End=
نەوشیروان مستەفا بەوریایییەوە زۆرینەی دەنگە ناڕازییەکانی لە بەرەیەکدا کۆکردەوە و بە پشتیووانیی ئەو دەنگانە لە 25-7-2009 بەشداری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کرد و 25 کورسیی لە کۆی 111 پارلەمانی کوردستان بەدەستهێنا. کارەکانی زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی ئۆپۆزسیۆنبوونی تێدا بو؛ لەبەرانبەر بە بنەماڵەییکردنی پارتیی و یەکێتیی، نەوشیروان مستەفا کۆمەڵێک ڕوخساری نوێی وەک سیاسیی بە خەڵک ناساند کە زۆرینەیان بەشدارنەبوون لە خراپەکارییەکانی ناو حیزب و حکومەت. ڕێگەی بە کوڕەکانی خۆی و کوڕی هاوڕێکانی نەدا پۆستی باڵا لە بزووتنەوەکەدا وەرگرن. لە هەمان کات لە ڕێی ڕاگەیاندنەکانیەوە بەردەوام خەڵکی هۆشیاردەکردەوە لە مەترسییەکانی حیزبی بنەماڵە و درووستبوونی کاستی سیاسیی.
نەوشیروان مستەفا ئەوەی بۆ خەڵکی سەلماند کە کوڕی بەرپرس و دەستەڵاتدارانی حیزب هیچیان لە خەڵکی ئاسایی زیاتر نییە ئەگەر کەمتر نەبێت، بەڵام کاتێک نەوشیروان مستەفا لە 19-5-2017 کۆچی دوایی دەکات، کوڕەکانی نما و چیا، بە هاوکاری کۆمەڵێک لە گەنجە بەرژەوەندیخوازەکانی نزیکیان و هەندێک لە هاوڕێکانی باوکیان بە چەند قۆناغێک کۆنتڕۆڵێ بزووتنەوەکە دەکەن و پشت لە بنەما ئەخلاقییەکانی باوکیان دەکەن. ئەوەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا کردیان، لە کاری کوڕەکانی مەلا مستەفا زیاتر دەچێت تا کوڕەکانی جەلال تاڵەبانیی چونکە لەناو یەکێتیی کوڕی بەرپرسی تریش هەن پۆستیان وەرگرتووە، بەڵام لەناو گۆڕان گۆڕاندا سەرەڕای ئەوەی ئەو دو کوڕانە هیچ پۆستێکی ڕەسمییان نییە، بەڵام خاوەنی تا ڕادەیەک تەواوی حیزبەکەن، هیچ بنەماڵەیەکی دیکەش لەناو حیزبەکەدا نییە ململانێیان بکا، وەک پارتیی دیموکراتیی.
بەبنەماڵەبوونی گۆڕان لە کۆنتڕۆڵکردنی میدیاکانی ئەو حیزبە و هەڵبژاردنی ڕێکخەرێکی کارتۆنی و تاپۆکردنی سەروەت و سامانی بزووتنەوەکەوە دەستی پێ کرد. ڕەفتارەکانی دواتریان وەک دەرپەڕاندنی چەند چالاکوانێکی کاریگەریی بزووتنەوەکە و لێدان لە ڕۆژنامەنووس و لەکەدارکردنی ئەو کەسانەی ڕەخنەی لێیان دەگرت. هەمان کاری کوڕی بەرپرسانی حیزبە بنەماڵەیییەکانە.
بەبنەماڵەکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەبنەماڵەییکردنی هەموو حیزبەکانی دیکە تاڵترە و ئازاربەخشترە بۆ خەڵک، چونکە نەوشیروان مستەفا لەسەر بنەمای کۆتاییپێهێنانی حیزبی بنەماڵەیی و بەدامەزراوەکردنی سیستەمی حیزبیی و حوکمڕانیی هەرێم بزووتنەوەکەی دامەزراندبو. باوکی چیاو نما خاوەنی ئەخلاقی سیاسیی و ئەکادیمیی بو کە زۆرێک لە نەیارەکانی لەم بەهایانە بێبەش بوون، بەڵام کوڕەکانی و حیزبەکەی ڕێگای نەیارەکانی باوکیان هەڵبژارد. نما و چیا لەودیو پەردە و لەسێبەرەوە حوکمی گۆڕان دەکەن کە ئەمە هیچی باشتر نییە لە لە کوڕانی تاڵەبانی و بارزانی و هاوشێوەکانیان، بەوپێیەی خەڵکی بەئاسانی ڕوی ڕاستەقینەیان نابینێت، ئەوان دەتوانن هەرشتێک بکەن و خراپەکارییەکانی بخەنە ئەستۆی ئەوانی دی.
=KTML_Bold=نەوەی نوێ: بەپیری لەدایکبوو=KTML_End=
درووستبوونی نەوەی نوێ، وەک هێزێکی سیاسیی ئۆپۆسیزیۆن 2017، دەرهاویشتەی بیرکرنردنەوەیەکی قوڵ و پێویستییەکی سەردەم نەبو، بەڵکوو بەپێچەوانەوە مردنی نەوشیروان مستەفا سەرەکیتیرین هۆکاری درووستبوونی ئەو جووڵانەوەیە بو، چونکە گۆڕان بێهەڵویستانە لەگەڵ دۆخی ئەوکات مامەڵەی دەکرد و خەڵکیش چاواڕوانی لەلایەنێک دەکرد کە بەر لە کارە هەڵەشەیییەکانی مەسعوبارزانی بگرێت بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان 2017. هەروەها، حەزی شاسوار عەبدولواحیدی دامەزرێنەی حیزبەکە، ویستێک نەبو بۆ دامەزراندنی حیزبێک لەسەر دونیابینییەک بۆ گۆڕانکارییەکی جەوهەریی لە سیستەمی سیاسیی و حوکمڕانیی کوردستاندا، خۆشی خاوەنی هیچ مەعریفەیەکی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی نەبو تا بتوانێت حیزبێکی درووستبکات هەڵگری ئایدیۆلۆژیایەک بێت، بەڵکوو زیاتر حەزێک بو بۆ سیاسەتکردن و خۆدەرخستن لە ڕێی هەندێک پاگەندەی پۆپیولیستانەوە بە سوودوەرگرتن لە پۆپیولیزمی دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی ئەمریکا کە وەک موعجیزەیەک توانیبوی سەرۆکایەتیی بەهێزترین وڵاتی دونیا بباتەوە. لە سەرەتای دامەزراندنی نەوەی نوێ و بانگەشە قەبەکانی، ئەو کەسانەی کە ئاشنایەتییان لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکە هەبو متمانەیان پێی نەبو، تەنانەت بەشێک لەوانەشی کە دوایکەوتبوون ئاگاداریی ئەو هەقیقەتە بوون، بەڵام لەپێناو گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانیان چاویان لەو ڕاستییانە دادەخست.
یەکەمین دروشمی سەرۆکی نەوەی نوێ، هاوشێوەی نەیارەکانی پێشوی پارتیی، دژی دەستەڵاتی تاکەکەسیی و بنەماڵەکانە، بەڵام دو ساڵ دوای دامەزراندنی کەسە متمانەپێکراوەکانی لێی هەڵهاتن و ئەوەیان ئاشکراکرد کە بەتەنیا خۆی بڕیاردەرە و کەسە نزیکەکانی بردووەتە پێشەوە.
سەرەڕای ئەو حیزبانەی کە باس کران و کاریگەرییان هەیە، چەند حیزبێکی دیکە لە دژی حیزبی بنەماڵە دامەزراون و دواتر بوونەتە حیزبی بنەماڵە، وەک: بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کە لە دامەزراندنیەوە لەلایەن بنەماڵەیەکەوە بەڕێوە دەبرێت ( 1988) . عەلی باپیر کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2001 لە دژی دەستەڵاتی تاکڕەویی بنەماڵەی عەلی عەدولعەزیزی ڕابەری ئەوکاتی بزووتنەوە دامەزراند، بەڵام تا ئێستا عەلی باپیر ئەمیری ئەو حیزبەیە و کەسە نزیکەکانی لە دەوری کۆبوونەتەوە.
خەڵکی هەرێمی کوردستان، دۆخێکی سەخت و ناهەموار بەڕێدەکەن و هێز و لایەنێک نییە نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەیان بکات. لەبەرانبەردا میرزادەکانی حیزبەکان، میدیای سێبەر و ئاشکرایان هەیە بۆ پەلاماردان و لەکەدارکردنی ئەوانەی ڕەخنەیان لێدەگرن. میر و میرزادەکان، خاوەنی بەهرەی حوکمڕانیی و ئەزموونی سیاسیی و بڕوانامەی سیاسیی-نین، بەڵام تاکە تایبەتمەندیان ئەوەیە باوکیان پۆستەکانیان پێبەخشیون یان پۆست و سامانی بۆ جێهێشتون. دیارە ئەم جۆرە لە حیزبی سیاسی و دەسەڵاتدارێتییە، هەرێمی کوردستان بەرەو شەوەزەنگێکی تاریکتر دەبات. لەو شەوە زەنگە تاریکەدا، ئەوەی دەمرێت خەونی دیموکراسیی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و ئابوورییە. زۆربەی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان شوێنپێی مەلا مستەفای بارزانییان هەڵگرتووە، ئەوە سەلمێنەری ئەو ڕاستییە تاڵەیە کە هەرێمی کوردستان لەبری پێشکەوتنی سیاسیی، بەرەو پاشەوەچوە، بە ڕادەیەک لە 2011 گەنجانی کوردستان داوای ڕادیکاڵانەیان بۆ گۆڕینی سیاسیی هەبو، کەچی لە 2020 چەقی داواکارییەکان بووەتە مووچە و کارەبا و داوای سیاسیی چیتر پێشینەی داواکانی خەڵک نین. [1]
ئەم بابەتە 267 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 267 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
بەیتاری لە کۆمەڵی کوردەواریدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
کولتووری میللەتانی جیهان لە روانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە
ژیاننامە
قەندیل زاگرۆس
پەرتووکخانە
وەرچەرخاندنی پارادیپلۆماسی بۆ پرۆتۆدیپلۆماسی؛ لە پێناو بیناکردنی قەوارەیەکی سیاسی کوردستاندا
پەرتووکخانە
پەیوەندی نێوان دەوڵەت و ئایین لە سایەی دەستورێکی عەلمانی
کورتەباس
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی یەوە-لە پێناوی لەچاپ دانەوەی گۆڤار و رۆژنامە کوردی یە کەمیابەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
تۆ نابێ بنووی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
وێنە و پێناس
یەکێک لە چالاکییە وەرزشییەکانی قوتابخانەکانی شێخان لە کۆتایی پەنجاکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
جەمال گردەسۆری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مۆرفیمەکانی (ێ) لە زمانی کوردیدا بە کەرەستەی کرمانجیی خواروو و ژووروو
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بالۆرە
ژیاننامە
عەلی قاسملوو
کورتەباس
ئۆپەرێتی تراژیدی شۆڕمەحمود و مەرزن گیان
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی لە سلێمانی
ژیاننامە
عەلی شیرازپوور پەرتەو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خەباتی چەکداری لە باشووری کوردستان 1976-1988؛ پارتی و سۆسیالیست و پاسۆک بە نموونە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەسوڵ مامەند
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەسوڵ مامەند
ژیاننامە
کاکە زیاد ئاغای کۆیە
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
کاکە زیاد ئاغای کۆیە
ژیاننامە
ئەڤریم ئالاتاش
16-09-2010
هاوڕێ باخەوان
ئەڤریم ئالاتاش
ژیاننامە
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
13-04-2020
بەناز جۆڵا
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
ژیاننامە
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
09-03-2022
سروشت بەکر
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1950
11-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڤیدیۆیەکی هەڵەبجە دوایی کیمیابارانکردن ساڵی 1988
11-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی هرور لە دهۆک ساڵی 2005
11-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێک لە پێنجوێن ساڵی 1972
11-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەیوەندی نێوان دەوڵەت و ئایین لە سایەی دەستورێکی عەلمانی
10-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەونی یوسف
09-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
جەمال گردەسۆری
09-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
خاڵکوتان نەریتێکی هەزاران ساڵەی کوردان
09-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ڕاپۆرتێک لەسەر مێژووی جەژنی نەورۆز
09-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، خەونێک لەپێناو ئازادیی و ڕزگاریی لە بەرانبەر فاشیزمی بەعسدا
09-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 515,736
وێنە 104,765
پەرتووک PDF 19,013
فایلی پەیوەندیدار 95,277
ڤیدیۆ 1,253
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
بەیتاری لە کۆمەڵی کوردەواریدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
کولتووری میللەتانی جیهان لە روانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە
ژیاننامە
قەندیل زاگرۆس
پەرتووکخانە
وەرچەرخاندنی پارادیپلۆماسی بۆ پرۆتۆدیپلۆماسی؛ لە پێناو بیناکردنی قەوارەیەکی سیاسی کوردستاندا
پەرتووکخانە
پەیوەندی نێوان دەوڵەت و ئایین لە سایەی دەستورێکی عەلمانی
کورتەباس
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی یەوە-لە پێناوی لەچاپ دانەوەی گۆڤار و رۆژنامە کوردی یە کەمیابەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
تۆ نابێ بنووی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
وێنە و پێناس
یەکێک لە چالاکییە وەرزشییەکانی قوتابخانەکانی شێخان لە کۆتایی پەنجاکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
جەمال گردەسۆری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مۆرفیمەکانی (ێ) لە زمانی کوردیدا بە کەرەستەی کرمانجیی خواروو و ژووروو
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بالۆرە
ژیاننامە
عەلی قاسملوو
کورتەباس
ئۆپەرێتی تراژیدی شۆڕمەحمود و مەرزن گیان
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی لە سلێمانی
ژیاننامە
عەلی شیرازپوور پەرتەو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خەباتی چەکداری لە باشووری کوردستان 1976-1988؛ پارتی و سۆسیالیست و پاسۆک بە نموونە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!