پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ

دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ
ناونیشان: دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ
نووسەر:#عارف قوربانی#
ڕۆژی دەرچوون:#16-05-2023#
تورکیای نوێ‌ وەک منداڵێکی نابەکام لە منداڵدانی دەوڵەتە نەخۆشەکەوە درووست بوو. بە سەرەتایەکی پڕ لە قەیران و کێشەی ئاڵۆزەوە بووە میراتگری خەلافەتێکی تێکشکاو، بەڵام بەهۆی دابەشبوونی جیهان بەسەر دوو جەمسەردا و بەرپابوونی جەنگی ساردی نێوان ئەم دوو جەمسەرەی جیهان، پێگە جوگرافییەکەی تورکیا بایەخێکی زۆری بۆ ئەم دەوڵەتە تازە دامەزراوە لەڕ و لاوازە پەیداکرد.
حوکمڕانانی ئەوکاتەی تورکیا هەر زوو لە بایەخی پێگەی جوگرافیای وڵاتەکەیان گەیشتن و ژیرانە ناکۆکی و ململانێکانی دوای جەنگی دووەمی جیهانیان قۆستەوە و دوای سێ‌ ساڵ لە درووستبوونی (ناتۆ) ، بوونە ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە سیاسی و سەربازییەی ڕۆژاوا. بەدرێژایی حەوت دەیەی ڕابردووی ئەندامێتییان لە ناتۆ، لە ڕووی خۆپڕچەککردن و گەشەپێدانی توانای سەربازی و پیشەسازیی سەربازییەوە سوودێکی زۆریان لە ناتۆ بینیووە.
هەروەها بەهۆی ئەندامێتی لە ناتۆ، تا ئەندازەیەک و لە هەندێ‌ هەلومەرجدا ڕۆڵی نوێنەرایەتیی ناتۆی گێڕاوە بەسەر ناوچەکەدا، ئەمەش پێگەیەکی بەهێزتری پێبەخشیوە و پێگەی جەمسەرێکی هەرێمایەتی داوەتێ‌. لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە تورکیا سوودی زۆری لەو ئەندامێتییەی پەیمانی ئەتڵەسی بینیووە. لە هەموو ئەوانەش گرنگتر بۆ تورکیا ئەوەیە بەهۆی ناتۆوە خەسڵەتی کێشەیەکی گەورەی ناوخۆی وڵاتەکەی لەپێشچاوی جیهان گۆڕیووە بۆ شەڕی تیرۆر. لەکاتێکدا کێشەکە پرسی ماف و ئازادی میللەتێکی خاک داگیرکراوە. بەهۆی ئەو هاوپەیمانێتییەوە جیهانی ڕۆژاواش کە پڕوپاگەندەی دیموکراسی و ئازادی گەلان و مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام چاوی خۆیان لە ئاستی ئەو زوڵم و ستەمکارییەی تورکیا داخستووە.
لەبەرانبەر ئەو سوودە زۆر و لە ژمارە نەهاتووانەی تورکیا لە ناتۆ، ناتۆ سوودێکی ئەوتۆی لە تورکیا وەرنەگرتووە. بەتایبەتی لەدوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤێت و کۆتایی جەنگی ساردەوە، هیچ خزمەتێکی بە ناتۆ نەکردووە. تەنانەت لەو ڕووداو و پێشهاتانەشدا کە وەک شەڕی ناتۆ لە ناوچەکە بەرپابوون، تورکیا ڕۆڵی تێیاندا نەگێڕاوە.
نە لە جەنگی هاوپەیمانەکان دژ بە ئێراق بۆ دەرکردنی لە کوێت لە ساڵی 1991، نە لە شەڕی هاوپەیمانان دژ بە ڕژێمی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە 2001، نە لە شەڕی هاوپەیمانان لە ڕوخانی ڕژێمی #بەعس# لە ئێراق لە 2003. ئەم سێ‌ ڕووداوە ڕاستەوخۆ وەک جەنگی ئەندامانی ناتۆ وابوون، بەڵام تورکیا لە هیچ کامیاندا بەشداریی سەربازی نەکردووە و تەنانەت ڕێگەی نەدا خاکی وڵاتەکەشی بەکاربەرن دژ بە ئێراق.
لەم ساڵانەی دواتریشدا سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی #داعش# لە نزیکترین دەروازەی جەستەی تورکیاوە کە وەک هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی وێناکرا. تورکیا ڕۆڵی نەبوو لەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییەی دژ بە داعش درووست بوو، لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی ئەندامانی ناتۆ لەو هاوپەیمانێتییە بەشداربوون. تورکیا تەنیا خۆی پڕوپاگەندانەی ئەوە دەکات کە بەشداریی شەڕی دژی داعشی کردووە، ئەگینا هەموو وڵاتانی دیکەی ئەندام قسەی جیاوازتریان هەیه.
لەڕووی کردارییەوە تورکیا پابەندێتییەکی ئەوتۆی بە ناتۆوە نەماوە. تاکە شتێک ڕایەڵەی پێکەوەبەستنەکەی هێشتووەتەوە ئەوەیە کە لەلایەک تورکیا دەیەوێ‌ دەستکەوتەکانی کە بەهۆی ناتۆوە بۆی دەستەبەر بووە، وەک خۆی بمێنێتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی سەرهەڵدانی خولێکی دیکەی ناکۆکی و ململانێ‌ لەنێوان ناتۆ و ڕووسیا، ناتۆ و چینەوە، وڵاتانی ڕۆژاوا ناخوازن تورکیا بکەوێتە بەرەی ڕووسیا و چینەوە. تا ئێستاش تەنیا ئەوە تورکیای لە ناتۆ هێشتووەتەوە.
سیاسەتی ئەردۆغان لە سێ‌ بۆ چوار ساڵی ڕابردوو، یاریکردنەکانی لەنێوان ناتۆ و ڕووسیا، بەتایبەتیش دوای کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400ی ڕووسی، مانایەکی بۆ ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ نەهێشتووەتەوە. ئەوەی هۆکار بوو کە ناتۆ بڕیار لە دەرکردنی تورکیا نەدات دوای ئەو سەرپێچییانە لە پرەنسیپ و ئامانجەکانی ناتۆ، چاوەڕوانی وڵاتانی ڕۆژاوا بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئایاری 2023.
چاوەڕوانی ئەوە بوون بەهۆی داتەپینی دۆخی ئابووریی تورکیا و ئینشیقاقی ناوخۆی حیزبی ئاکپارتی و جیابوونەوەی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو حیزبە، دابەزینی پێگەی جەماوەری ئەردۆغان و ئەو سیاسەتە‌ی لە ناوچەکە پەیڕەوی دەکات، لە هەڵبژاردن بکەوێت، چونکە وڵاتانی ڕۆژاوا هێشتا هیچ بەدیلێکیان بۆ پێگەی جوگرافی تورکیا نییە، دەخوازن ئەردۆغان بڕوات و تورکیایان لە دەست نەچێت. بەڵام لە ئەگەری دەرچوونەوەی ئەردۆغان بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی، سەرکردایەتی ناتۆ دەخاتە بەردەم حوکمی بڕیاری دەرکردنی تورکیاوە لە ناتۆ.
هەرچەندە لەخولی یەکەمدا هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی ڕێژەی 50+1 بەدەستبهێنن و ببنە سەرۆککۆماری تورکیا، بەڵام بەپێی ئاماژەکان جارێکی دیکە ئەردۆغان شانسی ئەوەی هەیە لە کۆشک بمێنێتەوە. بەوەش ئەردۆغان دەستکراوەتر دەبێت لە ئیدارەدانی ئەو گۆڕانکارییانە لە سیاسەتی تازەی تورکیا بە ڕووی چین و ڕووسیادا، چونکە پێش هەڵبژاردن ئەردۆغانیش بە هەستیارییەوە ئیدارەی ئەو ستراتیژە نوێیەی دەدا. بەڵام بە دەرچوونەوەی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی، ترسی لەدەستدانی کورسی و دەسەڵاتەکەی نامێنێت. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووی نزیکدا پەیوەندی تورکیا و چین و ڕووسیا، لە پەیوەندی سیاسی و ئابوورییەوە بچێتە قۆناخی پەیوەندی و هاوپەیمانێتی سەربازیشەوە.
بەمەش هیچ ڕێگایەک لە بەردەم ناتۆدا نامێنێتەوە جگە لە خستنە دەرەوەی تورکیا لەو هاوپەیمانێتییە سیاسی و سەربازییەی کە 70 ساڵە تورکیا بێئەوەی هیچ ببەخشێت، بەهۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە لەبەری دەچنێتەوە.
ئەوەی بۆ کوردیش وەک پێشهات لە دەرچوونەوەی ئەردۆغان و لە ئەگەری خستنە ‌دەرەوەی تورکیا لە ناتۆ چاوەڕوان کراوە ئەوەیه، ‌ کە لەناوخۆی تورکیا پێدەچێت ستەمکاری بەرانبەر بە کورد زیاتربێت، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی ئەردۆغان ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک، بە هێز و پشتیووانی تورکە فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان لە کۆشک دەمێنێتەوە. هیچ شاراوەییەک لەوەشدا نییە ئەوان بوونی کورد وەک نەتەوە بە مەترسی ستراتیژی دەبینن و هەرچیان پێبکرێت بۆ لاوازکردن و سڕینەوەی درێخی ناکەن. بۆیە چاوەڕوانکراوە کورد بکەوێتەوە بەر خولێکی دیکەی دەورانی نکوڵیکردن. هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بەرانبەر بە ڕۆژاوای کوردستان و باشوور زیاتر پەرە دەسێنن. چاوەڕوانکراوە هاوپەیمانێتی هەرێمایەتی دژ بە کورد لەنێوان تورکیا و ئێران بێتە ئاراوە بۆ لەباربردنی هەر دەرفەتێک بۆ کورد درووستبێت.
لەبەرانبەر ئەمەشدا و لە ئەگەری دەرکردنی تورکیا لە ناتۆ، دەرگای نێودەوڵەتی زیاتر بۆ کێشەی کورد دەکرێتەوە. ئەو وڵاتانەی ڕۆژاوا کە پێشتر بۆ موراعاتی تورکیا و لەژێر کاریگەریی پەیوەندییە سیاسی و هاوپەیمانێتییە سەربازییەکانیان لەگەڵ تورکیا، چاویان لە ئاستی تاوان و ستەمی تورکیا بەرانبەر بە کورد داخستبوو، گوێی خۆیان کەڕ کردبوو لە بیستنی هاوار و ناڵەی سووتانی میللەتێک، ئەگەری پێچەوانەبوونەوەی هەڵوێستیان و دەستگرتن بە کێشەی کوردەوە وەک ئامرازێک و بەکاربردنی لە ململانێکاندا، چاوەڕوانکراوە.
هەر دوورکەوتنەوە و درووستبوونی هەر کەلێنێک لەنێوان تورکیا و ڕۆژاوا، لە دوورمەودادا بە قازانجی کورد دەکەوێتەوە. ئەوەی بەپلەی یەکەم کاریگەریی هەبووە لەوەی جیهانی ڕۆژاوا سیاسەتی دووڕوویی بەرانبەر بە پرەنسیپەکانی خۆیان و کێشەی کورد پەیڕە و بکەن، نزیکی و پەیوەندی تورکیا بووە بە جیهانی ڕۆژاواوە. بۆیە بە دوورکەوتنەوەی تورکیا، هاوکێشەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە کێشەی کورد دەچێتە قۆناخێکی باشترەوە.
[1]
ئەم بابەتە 355 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 16-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 355 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!