پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,455
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دیوێکی دیکەی بەفیڕۆدانی ئاو لە هەرێمی کوردستان و ئێراق
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشان: دیوێکی دیکەی بەفیڕۆدانی ئاو لە هەرێمی کوردستان و ئێراق
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #05-07-2022#
=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
ناوچەیەک ئاوی پارێزراوە کە ئاوی پێویست و پاک و بەردەستی بۆ ژیان بەهەموو پێداویستییە بنەڕەتییەکانی وەک تەندرووستی، پیشەسازی و هتد هەبێت. ئێستا قەیرانی ئاو یاخود کەمبوونەوەی ئاو هەڕەشە لە بەردەوامبوونی ژیان و چالاکییەکانی دیکەی مرۆڤ دەکات و دەیخاتە بەردەم مەترسییەوە. ئێستا زیاتر لە ملیارێک کەس لە ناوچە کەمئاوەکان دەژین و تاوەکوو ساڵی 2025، نزیکەی 3.5 ملیار کەس تووشی کەمئاوی دەبن! هەروەها مەترسییەکانی پەیوەندیدار بە کەمبوونەوەی ئاو بریتین لە: ناسەقامگیری، کۆچکردن، ناکۆکی، نائارامی و نەبوونی خۆراکی پێویست، کە هەموو ئەمانە بەرەو ئەوەمان ڕادەکیشێت کەوا قەیرانی ئاو پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەیەکی خێرا و هەنگاوی کرداریی دەستبەجێیە، کە بتوانێت هەڕەشە و مەترسییەکان کەم بکاتەوە، تاوەکوو لێکەوتەکانی لە ئێستا و داهاتوو کەمتربن .
بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ئێراق یەک لەسەر سێی خەرجییەکان بۆ خۆراک دەڕوات، کە 80٪ بۆ خۆراکی بازرگانی واتە خۆراکی چیشتخانە و ڕیستورانتەکانە. هەروەها ئێراق لە ڕیزی سێیەم وڵاتی جیهان لەڕووی بەفیڕۆدانی خواردنەوە دایە، کە 120 کیلۆگرامە بۆ هەر تاکێک! هەروەها بەپێی نوێترین ڕاپۆرت، نزیکەی 38٪ی خاشاکی ماڵانیش لە هەرێمی کوردستان خۆراکە! لەڕاستیدا خستنەڕووی ئەم ئامارانە تەنیا بۆ دەرخستنی ئەو ڕاستییەیە کە چەند لیتر ئاو بەفیڕۆ دەڕوات لەم بەفیڕۆدانەی خۆراکەوە. بۆ نموونە 0.45 کیلۆگرام گوشتی گا، 8178 لیتر ئاوی پێویستە تاوەکوو دەبێتە بەرهەم و دێتە بەردەستی بەکاربەر. یەک دایبی 40 لیتر ئاو، پارچەیەک نان 178 لیتر ئاو، یەک لاپەڕەی کاخەز 36 لیتر ئاو، یەک هەمبەرگریش 3000 لیتر ئاوی پێویستە.
ئالێرەوەیە کە دەردەکەوێت، بەفێڕۆدانی ئاو تەنیا ئەوە تەنیا بەکاربردنی ڕاستەوخۆی ئاو نییە وەک بەفیڕۆدانی ئاوی شیرین بۆ شۆردنی ئۆتۆمبێل، شۆردنی بەردەم ماڵەکان، بەفیڕۆچوونی بەهۆی نەبوونی تەوافەی تەنکی ماڵان، بەفیڕۆچوونی بەهۆی کۆنی تۆڕی ئاو، پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو بەهۆی ئاوی قوورسەوە (زێراب و ئاوەڕۆ) ، پاکنەکردنەوەی ئاوی بەکارهاتووی ماڵان و گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان بۆ ئاودێری بەشێوازی کۆن، بەردانەوەی ئاو لەکاتی خۆشوردن و ددان شتن و...تاد، بەڵکوو شێوازی ژیانی ڕۆژانەمان لە پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە بگرە تاوەکوو پێداویستییە بنەڕيتییەکانی دیکە، بەفیڕۆدانێکی ئاوی شیرینی تێدایە، چ بەرهەمهێنانی لە ناوخۆ یاخود لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئێراقیش بێت. بۆیەش سەرەڕای نەبوونی بەڕێوەبردنێکی باش بۆ ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان و ئێراق، ئەوا پێویستە پێش هەوڵەکانی دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان، هەوڵێکی نیشتمانی بخەینەگەڕ بۆ پاراستنی بەردەوامبوونی ژیانمان ئەویش لە ڕێگەی گوڕانکاری لە شێوازی ژیان، کە هەنگاوێکی دیکەی پێویستە بۆ پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و کەمکردنەوەی قەیرانی ئاو لە هەرێمی کوردستان و ئێراق و جیهان.
ئێستا هەرێمی کوردستان و ئێراق بە قۆناخێکی سەختی کەم ئاویدا تێدەپەڕن کە لێکەوتەکانی نەوەکو تەنیا لەسەر بێبەرهەمی جووتیاران، بە بیابانبوون، وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو، کەمبوونەوەی دەرامەتی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی، بگرە قۆناخێکی نوێ لە دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ دانیشتووان هێناوەتە ئاراوە، کە ئەگەر هەموو هەوڵەکان یەکنەخرێت ئەوا چارەنووسێکی خراپ چاوەڕێمان دەکات، کە نیشانە سەرەتاییەکانی دەرکەوتووە، ئەویش کەم ئاوییە تەنانەت بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانەش. لێرەدا بەخستنەڕووی زانیاری و ئامار هەڵوەستە لەسەر دیوێکی دیکەی بەفیڕۆچوونی ئاو لە هەرێمی کوردستان و ئێراق دەکەین، فۆکووسی سەرەکی لەسەر کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان و لێکەوتەکانی لەسەر بەفیڕۆچوونی ئاوە کە بە بەفیڕۆدانی ناڕاستەوخۆی ئاو دەزانرێت.
=KTML_Bold=رێگە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەکارهێنانی ئاو=KTML_End=
ئێستا قۆناخی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی بەکارهێنانی ئاوە لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش لەلایەن هاونیشتمانییان و دانیشتووانەوە، چونکە درووست بەکارهێنانی هەریەکە لەم ڕێگایانە لە یەک لیترەوە بۆ سەتان لیتر ئاو دەگەڕێنێتەوە. بۆ نموونە بەپێی ئاژانسی پاراستنی ژینگە تەنیا لەکاتی شۆردنی ددان بۆ هەر جارێک، 4 لیتر ئاو بەکاردەهێندرێت، واتە ئەگەر ماڵێک چوار کەس بن و ڕۆژانە دووجار ددان بشۆن، ئەوا 32 لیتر ئاو بەکاردەبەن . هەر بۆیەش گرتنەبەری هەر ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو لەم ڕێگە ڕاستەوخۆیانەوە، کاریگەریی لە بەکارهێنانی ئاو دەبێت ، ڕێگە ڕاستەوخۆکان بریتییە لە:
- خۆشوردن
- شۆردنی دەست
- ددان شتن و دەموچاو شتن
- شۆردنی جلوبەرگ
- شۆردنی قاپ
- شۆردنی ئۆتۆمبێل
- جۆرەکانی دیکەی پاککردنەوە بە ئاو
- ئاودانی باخچە
- ئاو خواردنەوە
=KTML_Bold=هەروەها ، ڕێگە ناڕاستەوخۆکانیش بریتییە لە:=KTML_End=
- خۆراک
- خواردنەوە و خواردنەوە گازییەکان
- وزە (نەوت، بەنزین، گاز و خەڵۆز) تەنانەت بەرهەمهێنانی وزە نوێبووەکان، کە بۆ بەرهەمهێنانی هەر نیو لیتر بەنزین 49.2 لیتر ئاو پێویستە [7].
- کاخەز و جۆرەکانی بەرهەمەکانی دیکەی دار
- پلاستیک و جۆرەکانی، تەنانەت ئەگەر یەک بۆتڵ ئاویش بێت
- ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە
- بەرهەم‌هێنانی کاڵا و ماددەکان
- ئاودێری و کشتوکاڵ
هەر بۆیەش بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان بێت، ئاو پێداویستییەکی سەرەکییە کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەکاردەهێنرێت، ئێستاش جیهان بەهۆی گوڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەرەو قۆناخێکی سەختی ئاوی شیرین و بەردەستبوونی لەکاتی پێویستدا تێدەپەڕێت، کە ڕێکخراوە جیهانییەکان و حکومەتەکان و دامەزراوە گشتی وتایبەتەکان ڕێگەی جیاواز بۆ کەمبوونەوە یاخود بەفیڕۆنەدانی ئاو لە هەردوو ڕێگەکەوە دەدەن. هەر بۆیەش ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریکا (EPA) لەبارەی پاراستنی ستراتیژی ئاو ئاماژە بە چاودێریکردنی پێوانەکردنی ئاو (water meters) و بەدواداچوونی بەکارهێنانی، دامەزراندن یاخود دانانی ئاگادارکەرەوە (waterSense) یاخود ئامێری دیکەی پێشکەوتوو، بەرزکردنەوەی کارامەیی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە و نەهێشتنی ئاودێری دواکەوتوو دەکات .
=KTML_Bold=بەکارهێنان و بەفیڕۆدانی ناڕاستەوخۆی ئاو لە هەرێمی کوردستان و ئێراق=KTML_End=
بەکارهێنانی ئاو لە بەرهەمێک کاڵایەک دا (Water Foot Print) بڕی ئەو ئاوەیە کە لە هەموو قۆناخەکانی بەرهەمهێنانی ماددە و کاڵایەک دا بەکاردەهێنرێت، کە ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە چەند کاریگەریی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو هەیە ، هەر بۆیەش بۆ تێشک خستنەسەر چەندین کاڵای جۆراوجۆری وەک خۆراک و ماددە سەرەکییەکان، لێرەدا هەڵوەستەیەک لەسەر بەکارهێنانی ناڕاستەوخۆی ئاو لە هەرێمی کوردستان وئێراق دەکەین، بۆ نموونە برنج یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، ئێراق یەکێکە لەو 10 وڵاتە سەرەکییەی جیهان لە بەکاربردنی برنج و هەر تاکێک ساڵانە 45 کیلۆگرام بەکاردەهێنێت ، لەکاتێکدا بۆ یەک کیلۆگرام برنج 2500 لیتر ئاو پێویستە . کەواتە یەکێک لە ڕێگەکانی کەمکردنەوەی ئاو بریتییە لە بەفیڕۆنەدانی ئاو لە ڕێگەی برنجەوە، کە ئەویش تەنیا بەتاک دەکرێت، نەوەک بە نەخواردنی برنج بەڵکوو بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی برنج چ لە چیشتخانە یاخود لە ماڵەکان.
گوشتی سوور و سپی یەکێکی دیکەیە لە خۆراکە سەرەکییەکان لە هەرێمی کوردستان و ئێراق، کە ئێستاش بەرەو جەژنی قوربان دەچین، دەزانین وەک نەریتیک قوربانی دەکرێت و، بەپێی ئامارەکان ساڵانە نزیکەی 30 هەزار ئاژەڵ دەکرێنە قوربانی ، ئەگەر لەڕووی ئاو و بەکارهێنانی ئاوەوە سەیری ئەمە بکەین، ئەوا تەنیا بۆ یەک کیلۆ گووشتی سوور، 16 هەزار و 178 لیتر ئاو پێویستە!
هەروەها، یەکێکی دیکە لە خواردنە سەرەکییەکان گۆشتی سپییە بە تایبەت مریشک. لە هەرێمی کوردستان هەر تاکێک ساڵانە 23.9 کیلۆ مریشک دەخوات. هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 144 هەزار تۆن مریشکە ، کە 85 هەزار تۆنی لەدەرەوە هاوردە دەکرێت ، بەڵام بۆ نزیکەی نیو کیلۆ مریشک یاخود 0.45 گۆشتی مریشک 2127 لیتر ئاو پێویستە، کە بە بەراورد بەجۆری دیکەی گۆشتی سوور و سپی ئاژەڵ و باڵندەی دیکە کەمترین ئاوی پێویستە.
هەروەها، بۆ نێو کیلۆ پەتاتە 159 لیتر ئاو پێویستە، بۆ یەک کۆپ قاوە 168 لیتر ئاو پێویستە، بۆ کاخەزی ئەی 4 نزیکەی 36 لیتر ئاو پێویستە!
لەڕووی جلوبەرگەوە، بۆ یەک تیشرت، 3241 لیتر ئاو و بۆ یەک پانتۆڵ جینز نزیکەی زیاتر لە 9 هەزار لیتر ئاو پێویستە، ئەم نموونە تەنیا بۆ ئەوەبوو کە بەکارهێنانی کاڵاکان جا چ بەرهەمی ناوخۆ بن یان دەرەوە، چ کاریگەرییەکی لەسەر بەکارهێنانی ئاو، بەتایبەتیش ئاوی شیرین هەیە. لە گرافیکی یەکەمدا هاتووە بەکارهێنانی ئاو بۆ چەند جۆر کاڵا و بەرهەمی جیاواز کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت خراوەتەڕوو. بۆیە بیرکردنەوە لە شێوازی ژیان و چۆنییەتی بەکارهێنانی کاڵا و ماددە خۆراکییەکان، بەتایبەتیش بەفیڕۆچوونی نێوەی خۆراکی بەکارهاتوو یەکێکە لە ڕێگەکانی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاو، نەک تەنیا لەنێوخۆدا بەڵکوو لە ئاستێکی جیهانیش دا.
لەڕووی ماددە خۆراکییەکانەوە بەکارهێنانی ئاو زۆر زیاترە وەک لەڕووەکانی ڕاستەوخۆ بەکارهێنانی ئاو، چونکە ئەگەر نێوەی خۆراکی بەکارهاتوو فڕێبدرێت، ئەوا واتە نیوەی ئاوی بەکارهاتوو لە بەرهەمهێنان بەفیڕۆ چووە، بۆ نموونە پارچەیەک نان (یەک نان) 781 لیتر ئاوی پێویستە. پانتۆڵ بەرزترین بڕی ئاوی تێدا بەکاردێت، بەشێوەیەک بۆ یەک پانتۆڵی جینز سەروو 18 هەزار لیتر ئاو بەکارهاتووە و نزمترینیش یەک بۆتڵی ئاوی دەبەیە کە 4.5 لیتر ئاوی بۆ بەکارهاتووە لە بەرهەمهێنان دا. ئینجا کاتێک کەڵک لە بەرهەمانەش وەرنەگیرێت و بەفێڕۆ بدرێن ئەوا واتە جگە لە بەفێڕۆدانی کاڵاکە، ئەوا ئاویش بەفیڕۆ دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی ئامار ژمارەی دانیشتووان لە 2020دا 6 ملیۆن 171 هەزار و 83 کەس بووە، کە لەو ژمارەیەش نزیکەی سەروو 600 هەزار کەس تەمەنیان لەنێوان 0-4 ساڵ، واتە ئەگەر هەریەکێک لەو منداڵانە ڕۆژانە دوو دایبی بەکاربێنن، ئەوا مانگانە 1.2 ملیۆن دانە و ساڵانە 535.6 ملیۆن دانە دەکات، کە هەر دانەیەکی 40.91 لیتر ئاو لە بەرهەمهێنان بەکارهاتووە.
=KTML_Bold=نیشاندانی بەکارهێنانی ئاو لە بەرهەمهێنانی چەند کاڵایەکی جیاوازدا.=KTML_End=
=KTML_Bold=بڕوانە فایلی پەیوەندیدار:=KTML_End=
سەرچاوە: ستاکەر، تەممووزی 2022نیشاندانی بەکارهێنانی ئاو لە بەرهەمهێنانی چەند کاڵایەکی جیاوازدا. سەرچاوە: ستاکەر، تەممووزی 2022
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
ئێستا چ ئێراق و چ هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قۆناخێکی سەختی بێ ئاوی یاخود کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، لەسەروو هەموو ئەمانەوە دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە بوونەتەوە، کە بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگەی سەرچاوەی جیهانی (WRI) ئێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە) ، بەکارهێنانی چەند مۆدیلێکی کەشوهەوا بۆ خستنەڕووی سیناریۆکانی داهاتووی ئاو لە جیهان، دەرکەوتووە ئێراق لە ڕیزبەندی ئەو 33 وڵاتەدایە کە بە تووندی ڕووبەڕووی گوشاری ئاو (کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاو) دەبێتەوە و لە پلەی 21مدایە ، کە ئەمەش بەواتای لاوازبوونی بازرگانی، ئاژەڵداری و باخداری (چاندنی سەوزە و میوە) دێت، تەنانەت خەڵکەکەشی لەوانەیە زیاتر ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ئاو ببنەوە لەوەی ئەمڕۆ پێیدا تێدەپەڕن.
لەڕاستیدا، شێوازی ژیان و بەفیڕۆچوونی سەرچاوە سرووشتییەکان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان نەک قۆناخی ستانداردی تێپەڕاندووە، بەڵکوو خەریکە قۆناخی دابینکردنیش تێدەپەڕێنێت، کە ئەمەش تەنیا پەیوەست نییە بە زنجیرەی دابینکردنەوە، بەڵکوو پەیوەست بە ڕۆشنبیری گشتی و هۆشیاری گشتییەوەیە کە پێویستە کاری لەسەربکرێت و سنوورێک بۆ زیادەڕۆییەکان دابنرێت تاوەکوو بتوانر�%8
ئەم بابەتە 444 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-07-2022
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 444 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
قڕانی مانگا
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,455
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
قڕانی مانگا
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!