پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,597
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,159
ڤیدیۆ 1,392
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
زرار بەگ دەرگەڵەیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پێکهاتەی کەلتووری ئێرانی و وەهمی دیموکراسی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێکهاتەی کەلتووری ئێرانی و وەهمی دیموکراسی

پێکهاتەی کەلتووری ئێرانی و وەهمی دیموکراسی
ناونیشانی بابەت: پێکهاتەی کەلتووری ئێرانی و وەهمی دیموکراسی
ئامادەکردن: #حەبیب ساڵحی#

“خوێندنەوەیەکی پێکهاتەناسانە”
لە سەردێری ئەم نووسراوەیەدا، دەبێت سەرەتا ڕوونی کەمەوە مەبەستم لە ئێران چییە، ئایا مەبەستم کۆماری ئیسلامیی ئێرانە؟ یان دەوڵەتانی پێش کۆمار هەر لە پەهلەوییەکانەوە بەرەو دواوە تا دەگاتە سەفەوییەکان؟ یان مەبەستم قەوارەیەکی کو‌لتووری و کۆمەڵایەتییە؟ لە ڕاستیدا ئەگەر بمەوێت بە ڕوونی بیڵێم مەبەستم هەموو ئەوانەیە و هیچ کامەشیان نییە بە تاقی تەنیا، یانی مەبەستم هەموو ئەوانەیە و زۆر شتی دیکەشە کە لە پڕۆژەی فاشیزمناسیی ئێرانیدا دەکرێت کەشفی بکەین و هەڵیکۆڵین. من هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە سەرەوە باسم کردن لەژێر ناوی (پێکهاتی بەلاڕێدابراو) دا باس دەکەم. مەبەست لە پێکهات ئەو جومگە و کۆڵەکە سەرەکییانەیە کە کۆمەڵگە یان جڤاک یان تەنانەت قەوارەی ڕەوەند و کۆچبەران و لەوەش وردتر خێزانیش دیاری دەکەن. بۆ نموونە لە خێزانێکدا باوک پێناسە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە و دایکیش بە هەمان شێوە، لە زۆربەی کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا باوک ڕۆڵی فریادڕەس و دابینکەری بژێوی ژیان و پارێزەری سنووری خێزان و بە گشتی پاڵەوانی سەرەکیی چیرۆکی بنەماڵە بووە و ژنیش ڕاگری کۆڵەکەی ماڵ و مەعنەویەتی خێزان و بەڕێوەبردنی هەموو ئەو ئیش و کارانەیە کە زیاتر پەیوەستن بە ناو ماڵەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا دونیای ژن دونیایەکی ناسکتر و نیانترە و بە شێوەیەک لە شێوەکان پەناگە و پشتیووانی بەهێز و لە هەمانکاتدا شاراوەی پیاو بووە. ئەگەر لەم خێزانەدا کوڕ و کچێک لە دایک بن، ڕۆڵ و پێگە و جێگەی ئەوانیش بە پێی تەمەنیان لە کاتی گڕۆگاڵەوە تا باڵقبوون و پێکهێنانی ژیانی هاوسەری دیاریکراوە. ئەمە پێکهاتی گشتیی خێزانە لە کۆمەڵگە پێش مۆدێڕنەکان لە حاڵەتە گشتییەکەیدا، ئەگەر کەسێکی بێگانە یان غەریبە لەدەرەوە بیەوێت دەست لەم پێکهاتە وەر بدات چ وەکوو دەستێوەردانێکی مادی (دزیکردن لە ناو ماڵ) چ وەکوو دەستدرێژیکردنێکی مەعنەوی (وەکوو چاوی خراپە ڕوانین بۆ ژن یان کچی ئەو ماڵە) ئەمە بە مانای دەستێوەردان لەو پێکهاتەیەیە، بەڵام ئەم دەستێوەردانە مەرج نییە حەتمەن لەم حاڵەتە ئەرێنییەدا بێت بەڵکوو ئەگەر بە ئاقارێکی درووستدا بڕوات ئەگەرێکی ئەرێنی بۆ گۆڕانی ئەم پێکهاتەیە دەکرێتەوە. لە حاڵەتێکی ئاوادا دوو ئەگەری لە بەردەمدا دەکرێتەوە یان دەبێتە هۆی ئەوەی کە پاڵەوان و پارێزەری ئەم پێکهاتەیە بەتوندی ڕووبەڕووی ببێتەوە (لە ڕێگەی کوشتن یان ڕاونان) یان نا پێکهاتەکە بە بێ ئامادەیی تووندئاژۆی پاڵەوان و پارێزەر (باوک) و بە کەمێک لادان لە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەکە تووشی جۆرە گۆڕانکارییەکی شێنەیی و نەرمونیان دەبێت. بۆ نموونە لە ئەگەری دووەمدا ئەگەر کەسێک لەدەرەوەی پێکهاتەی خێزان حەز بکات لەگەڵ کچی ئەم ماڵەدا پەیوەندیی هەبێت (دڵداری یان هاوسەرگیری) و کچەکەش بە شێویەک قبووڵی کات و ئەم پەیوەندییە لە هەر قەوارەیەکدا (بە بێ ئاگاداریی دەسبەجێ و تووندئاژۆیانەی باوک) بەردەوام بێت، ئەوا ئەو پێکهاتەیە لە بەردەمی ئەگەرێکی کرانەوە و گۆڕان و نوێبوونەوەدایە.
ئەمە نموونەیەکی سەرەتایی بوو لە پێکهات و ئەگەری گۆڕانکاریی پێکهاتێک، بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە کە مەبەستم لە پێکهاتی بەلاڕێدابراو چییە. (بەلاڕێدابراو) دەرئەنجامی شێوەیەکە لە ئەکت و کایەی سیاسیی کە بە سەر پێکهاتێکدا دەسەپێنرێت و بەر لەوەی مەبەستی گۆڕینی پێکهات و یان کاژخستنی بێت ڕووخاندنی ئەو پێکهاتەیە و درووستکردنی پێکهاتێکی دیکەیە، ئەگەرچی ئەم ڕووخاندنە لە ئاستێکی زەق و دیاردا دەرنەکەوێت بەڵام بە کایەی نۆرم و یاسای نوێ دەکرێت کۆی ڕۆحی پێکهاتێک دابڕزێت و گۆڕانی بەسەردا بێت. لە حاڵەتی ئەوەی کە پێکهاتێک بە نەرمونیانی دەگۆڕێت وەکوو لەو نموونەیەی سەرەوەدا باسم کرد ئێمە لە بەردەم ئەگەرێکی مێژوویین، ئەگەرێک کە دەیەوێت بە سرووشتتی و شێنەیی ڕیگای خۆی ببڕێت و شتی نوێ ببەخشێتە جیهان و شتی نوێش لە جیهان وەرگرێت. بەڵام ئەم پێکهاتە کاتێک بەلاڕێدا دەبرێت کە بۆ نموونە ئەو کەسەی لە نموونەکەی سەرەوەدا باسم کرد (مەبەستی نە دڵداری بێت نە هاوسەرگیری لەگەڵ کچی ناو ئەو خێزانە بەڵکوو تەنیا ڕابواردن و دەسدرێژیکردنێکی کاتی بێت) ، لەم حاڵەتەدا ئەم پێکهاتە نەک تەنیا لە دۆخە و حاڵەتە ئاساییەکەیدا نامێنێتەوە، بەڵکوو بەهۆی ئەو زام و برینەش کە لێی کەوتووە تووندئاژۆتر و دڕتر دەبێت و گۆڕانی بەرەو ئاقاری نوێتر و گونجاوێتی لەگەڵ جیهانی سەردەم سەختتر و خوێناویتر دەبێتەوە.
لە ڕاستیدا ئەمە بۆ پێکهاتی کۆمەڵایەتی و سیاسیشدا هەر بەم شێوەیەیە. کۆمەڵگەی ئێرانی وەکوو هەموو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات پێکهاتێکی تابۆپەرەست و بڤە‌تەوەریان هەبووه، ‌ بەڵام لە ماوەی یەک سەدە زیاتر کە کەوتوونەتە بەر شەپۆلەکانی جیهانیبوون و ململانێی سیاسی و شۆڕشە ناوخۆ و دەرکەییەکان، پێکهاتەکەیان نەک بە شێنەیی بە ئاقار و هەرێمێکی باشدا نەگەیشتووە بەڵکوو بەلارێدا براوە و لاقە کراوە هەر بۆیە تووندوتیژیی جار دوای جار بەرهەم دەهێنرێت. ئەم بەلاڕێدابردن و لاقەکردنەش بە گشتی بەرهەمی دوو هۆکارن کە هەر دووکیان لە هەناوی دەسەڵاتخوازییەوە هەڵدەخێزن. هۆکاری یەکەمیان ململانێی فۆرمە سەرەتاییەکانی دەسەڵات لەوانە زەویندار و بەگ و خان، هۆکاری دووەم شەڕ و کێشمەکێشی هێزە سیاسییە مۆدێڕنەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و یەکدەستکردنەوەی کۆمەڵگەکان. پێکهاتی کۆمەڵگەی ئێرانی بە زۆری لەژێر کاریگەریی و دەسدرێژیی ئەم دوو هۆکارە بوون، ئەگەرچی هۆکار و دۆخی یەکەم بەشێک بووە لە سرووشتی گەشە و نەشەی کۆمەڵگەکان بەڵام هۆکاری دووەم دەستی تێ وەرداوە و بەلاڕێیدا بردووە بۆیە لە سەردەمی دامەزراندنی دەوڵەتی ئێرانی مۆدێڕن لەسەر دەستی ئینگلیزەکان تەواوی هەوڵ دەخریتە خزمەت سڕینەوەی ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان و هەر جۆرە ئەویدی و لایەنێکی غەیری فارس نکۆڵی لێدەکرێت و سەرکوت دەبێت، وەکوو نموونە لەسەرکردنی کڵاوی پاڵەوی لەو سەردەمەدا وەکوو فرمانێکی یاسایی بووە و جگە لەلایەنانێکی وەکوو مەلا و سۆفی و فەقێکان کەسیان لێ نەبواردووە و سەرپێچیکردن لێی غەرامە و زیندانیشی هەبووە.
ئێستە بە ناو ئەم ڕەوتە مێژووییەدا کە سەفەر دەکەین، تێدەگەین ئەو پێکهاتە کۆناباوە لە ڕێگەی دەستێوەردانێک بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کلاسیکیی دوگم بەلاڕێدابراوە و لاقەی کراوە هەر بۆیە پاش نێزیکەی دوو سەد ساڵ لە ئەزموونی دەوڵەتی بەناو مۆدێڕن لە ئێران و پاش زیاتر لە سەد ساڵ لە وتاری مەشرووتەخوازی و باسی دیموکراسی، ئەم پێکهاتە لاقەکراوە ڕازی نابێت کەمترین مافی نەتەوەکانی ناو جوگرافیای ئێران بدات، گرینگیی پێکهات لێرەدا دەردەکەوێت کە وەکوو قەواربەندیی بینایەکە تاکوو لەسەرڕا نەیچنینەوە و پێکی نەنێینەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەدەرەوە و ناوەوەی ئەم بینایە نایەتە ئاراوە، هەر بۆیە دوای ئەم هەموو ساڵە لە ئێران ئێمە چەمکەکانی دیموکراسی، ئازادی، ڕادەربڕین، لێبووردن، پێکەوەژیان تەنانەت لە ئاستە هەر نزم و ڕووکەشەکەشدا نابینین چون لەژێر سێبەر و تارمایی ئەو پێکهاتەیەدایە و زمان و وتاریشی بە ڕۆحی ئەو پێکهاتەیە ڕێک دەخات بۆ نموونە لە ئێران دیموکراسی وەرگێڕاوەتە سەر (مەردومسالاری یان خەڵکسالاریی ئایینی) ، ئازادیی بە پاشگرەوە دەناسێنرێت بۆ نموونە دەڵێن ئازادییەک کە سنوورەکانی خۆی بناسێت، لە حاڵێکدا لە کو‌لتوور و سیستەمێکی دیموکراتدا ئەمە قسەیەکی بێ واتایە، پێکەوەژیانی ئیرانی هەر ئەو نموونە شۆکهێنەر و تراژیکەیە کە دوو ساڵ پێش ئێستا ڕووی داو و باوکێک کوڕ و زاواکەی خۆی دەکوژێت (بنەمالەی خوڕەمدین) و ساڵانێکیش دەسدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچەکەی خۆی بە ئاگاداری ژنەکەی (واتە دایکی کچەکە) و لە لێداونیشیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان باوکە دەڵێت باوەڕی تەواوم بە ئیسلام و ئیمام عەلی هەیە؟ ئەمە لە ڕاستیدا درک و تێگەیشتنێک نییە لە ئیسلامیش یان هەر ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو بەڵکوو تێکچوون و نەخۆشییەکە کە بەهۆی ئەو پێکهاتە لاقەکراوە وە فیچقە دەکات.
بۆیە ئێستەش لەم قۆناغەدا ئەو هێزانەی ئیرانی (ناوەوە و دەرەوەی ئێران و ناوەوە و دەرەوەی ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی) بە یەکدەنگییەکی زۆر و زبەندەوە لەپاڵ وەهمی ئەوەی کە خۆیان بە دیموکرات دەناسێنن بە یەک بست لە خەون و خولیا و ئاواتە تاکڕەهەند و لە مێژینەکانیان کە بەرهەمی تووتالیتاریزم یان ئسیتیبدادی شەرقین ناکشێنەوە، بۆیە باسکردن لە دیموکراسی لە ئێران وەکوو باسکردنی سیکولاریزمە لە ئەفغانستان یان باسکردنی تاڵیبانیزمە لە سویسرا! تا کاتێک ئەم پێکهاتە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەی ئێران دەسکارییەکی جیدی نەکرێت هەموو جۆر باوەر بە هەبوونی دیموکراسی لە ناو هێزە سیاسییەکانیاندا تەنیا داو و هەڵەیەکی سیاسییە و نابێت هێزە کورد و غەیری فارسەکان تێی بکەون. [1]
ئەم بابەتە 314 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 314 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
زرار بەگ دەرگەڵەیی
15-08-2011
هاوڕێ باخەوان
زرار بەگ دەرگەڵەیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,597
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,159
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.703 چرکە!