دوژمن ببێ بە دۆست، بەرد نابێ بە پۆست.
پۆست: پێستی لەش یان کەوڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ڕێکنەکەوتنی خێزان و بنەماڵەکان لە پەیوەندییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا دۆخی دوژمنایەتی دەسازێنێت، واتە: کاتێک مرۆڤ بە گفتوگۆ ناگاتە ئەنجام، بە شەڕ و خوێنڕێژی یەکلایی دەکاتەوە. کاتێک خوێنڕژا و دوژمنایەتی سازبوو زامی ساڕێژنابێت، واتە: چەندە ئاستەمە بەرد ببێت بە پۆست، ئەوەندەش سەختە دۆژمنی باوەکوشتە ببێت بە دۆست. [1]