پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
02-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,938
وێنە 106,210
پەرتووک PDF 19,184
فایلی پەیوەندیدار 96,696
ڤیدیۆ 1,331
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ئاهوڕای دەستەڵات لە ئێران و پشکی کورد
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاهوڕای دەستەڵات لە ئێران و پشکی کورد

ئاهوڕای دەستەڵات لە ئێران و پشکی کورد
ناونیشانی بابەت: ئاهوڕای دەستەڵات لە ئێران و پشکی کورد
ئامادەکار: پێشمەرگەی بێناو
#29-01-2023#
دوای سەر‌هەڵدانەکەی ژیناژینا، زۆر لایەنی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیان کرد بە ڕیکلام بۆ ڕێکخراو و سەرکردەکانی خۆیان. هەموویان بە کورد و تورکەوە ویستیان ئەم شۆڕشە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن. دیارە کەس نییە، خۆی خۆش نەوێت، یان خۆی پێ ڕاستترین نەبێت. بەڵام لەم هەموو لایەنانە کە زۆربەیان تێکڕا ناکۆکن و زۆربەشیان لەگەڵ شۆڕشەکەی ڕۆژهەڵات و ئێران ناکۆکن، کامیان دەکرێت ڕاست بێت. ئەگەر شیکردنەوەکی دوو سێ دێڕی لەسەر هەر کامێکیان بکەین بەم شێوەن:
1-حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانحیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. ئێستاکە ئاڵای کۆماری کوردستانی بن قاچ خستووە و ئاڵای ئاشبەتاڵ و قیادەموقەتەی هەڵگرتووە. دەیان ساڵ دوای کوژرانی قاسملوقاسملو، ئێستاش سیاسەتەکەی قەتیس ماوە و باوەڕی بە درووشمی بژی قاسملو هەیە و هانی لایەنگرانی دەدات، ئەم درووشمە بەکاربهێنن. لەلایەکیش لەگەڵ ڕەزا پەهلەوەی ڕێک کەوتەوە، بەو مەرجەی حیزبەکەیان لە ناوچەی موکریان بکەنە ئاغای سەرکوتکەری ڕەعییەتەکانی بنەماڵەی پەهلەوەی. ڕاستی موکریانیشی لێ زیادە. لە ئۆردوگای کۆیەڕا بکەنە موکریان، دەسکەوتێکی فرە باشە. ئێستا ناچار و سەرشۆڕی ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانین، ئەوکاتە دەبنە هی بنەماڵەی پەهلەوەی. دیارە پەسەندکردنی سیستەمی پاشایەتی، پێچەوانەی سیاسەتەکانی قاسملوی ڕێبەریانە، بەڵام هەروەک قاسملو بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی، چی لەدەست هاتبا دەیکرد، هاوڕێکانیشی، بەردەوامن لە پاراستنی ئەم سیاسەتە.

2- کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، ئەو حیزبە هەرگیز باوەڕی بە ئاڵای کۆماری کوردستان نەبووە و ئەویش ئێستاکە ئاڵای ئاش بەتاڵ و قیادە موقەتەی هەڵگرتووە. لەلایەکیش، لەگەڵ ڕەزا پەهلەوەی ڕێک کەوتەوە بەو شەرتەی حیزبەکەیان بکەنە ئاغای سەرکوتکەری ڕەعیەتەکانی بنەماڵەی پەهلەوەی لە #مەهاباد# و #بۆکان#. ئەوەندەشیان پێ لە خۆ زیادە. لە زڕگوێز ڕا بگەنە مەهاباد و بۆکان، کە دەسکەوتێکی فرە باشە. دیارە پەسەندکردنی سیستەمی پاشایەتی، پێچەوانەیە. سیاسەتەکانی چەپ بوونیانە، بەڵام چەپ چییە، کرێکار چییە، کورد چییە، مافی ژن چییە، هەموویان قوربانی بنەماڵەی پەهلەوی بن. تەنیا ئاغایەتی عەوڵاغای موهتەدی و عومەرخانی یەلخانی زادە بەزیاد بێت، بەسە.

3- کۆمەڵەی کۆمەنیستی ئێران، ئەگەرچی هەڵەکانی 43 ساڵەی ڕابردوو دووبارە ناکات، و دەستی لە ئینکارکردنی مافی نەتەوەیی کورد هەڵگرتووە، بەڵام ئێستاش تاکە ئەندامێکی تورکی و ئێرانی لەگەڵدا نییە. مەگەر بە سیخوڕ و بەناوی فارس لە ناویان دابن، دەنا نین، دیسانیش خۆیان زیاتر لە تورکەکان پێ ئێرانییە. ئەوانیش بەشەرتێک لە دەسەڵاتی داهاتوی ئێران کورسییەکی دەسەڵاتی ناو کۆماریی خوازیان پێ بدرێت و دەستیان بە سەرشاری #سنە# دا بگرن، لە کۆمونیست بەزیاد بێت، چی تریان ناوێت. دەستەڵاتی ئەوانیش، هەر بۆ کەسی و حیزبییە، بەڵام بەناوی کۆمونیستی ئێرانە. ئەگەرچی نە پەهلەوی، نە ڕەجەوەی، نە کۆماریی خوازەکان، حیسابی تورێکیشیان بۆناکەن، ئەوەتا تورکەکان لەم شۆڕشەی ژینادا هەموویان بە ئاشکرا پەراوێزیان خستون، بەڵام ئێستا ئەم کۆمەڵەی کۆمونیستی ئێران وەخەبەر نەهاتووە. دیارە شایەنی زیاتر لە تورێکن چونکە کاک برایم کەسێکی زۆر بەڕێزە، بەڵام 43 ساڵە و 43ی تریشی لەگەڵ بێت، ئێستا لە وانەکانی خۆناسین، دۆست ناسین و ئێران ناسین کەوتون. کورد و کوردستانیان نە بۆ گرینگ بووە و نە دەیانەوێت بیناسن.

4- #پارتی ژیانی ئازادی کوردستان#، درووشمی گەورە و کردەوەی بچوک هەموو کارەکەیان بووە. پارتەکەی خۆیان نەتوانیوە بە چاکی بە خەڵک و پارتەکانی تر بناسێنن، کۆداریشان درووست کردەوە، کە تەنانەت لە گوندەکانی بناری #قەندیل#یش کەم کەس دەزانیت کۆدار چییە. سەرکردەکەیان بۆ کێشەی بنەماڵەی لەگەڵ ماڵە بنەماڵەی مەلا #مستەفا بارزانی# کە باوکی ئەویان زۆر بەناحەق کوشت، بووەتە سەرکردەی #پەژاک#، نەک بۆ خزمەت بە نیشتمان. دیارە کەسی شۆڕشگێڕ و لەخۆبردو لەناو ئەم ڕێکخراوەدا هەن، بەڵام پێی دەچێت، جارێ تا ئاستێک بەئاشکرا، سڕکرابن. بە نهێنیش کارەکانیان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات و ئێران بەتایبەت لە تاران و مەشهەد، جێگای دەستخۆشی لێ کردنە. پەژاکیش پێی وایە هەموو لایەنەکان دەبێ بێنە ژێر ڕکێفی ئەوان، کە ئەوش هەڵەیەکی زۆر گەورەیە. دەبوایە خۆیان لە هەموو ئاغاکانی سەرەوە بە کەمتر دابنێن و بەڕەعییەتی ئەوانیش ڕازی بن، بۆ ئەوەی کە بتوانن خۆیان بناسێنن و کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر ئاغاکانی کوردستان و ڕەعییەتەکانیان بێت. مەگەر نەتان زانیوە حیزبەکانی کوردستان زۆربەیان لەسەر فەرهەنگ و سیاسەتی ئاغا وتی کاردەکەن و لە هەمان ئاستدا ماون و تا سەد ساڵی تریش لەمە زیاتریان لێ چاوەرێ ناکرێت. هەرکات دەردت ناسی، بۆی هەیە دەرمانەکەشی چارەسەر کەیت.

5- #پارتی ئازادی کوردستان#، بە قسەکانییان زۆر جوامێرن و لە هەموو لایەنێک زیاتر لایەنگری سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، بەڵام لە کردەوەدا و لەبنەوە، تەواو سەر بە بارزانین. بە بێ بارزانی، ناتوانن لە پردێش نە بۆ لای باشوور نە بۆ لای باشووری ژێر دەسەڵاتی #حەشدی شەعبی# هەنگاو بنێن. واتە کوتەک بەدەستێکن بۆ شڕەخۆڕی و لە ئەگەری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، هەرچی شڕەخۆری باشوورە لەگەڵ خۆیان دێنن بۆ ڕۆژهەڵات. لە پێ ناو شڕەخۆڕی ئابڕوی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش دەبەن. لە کۆتاییدا دەبنە ڕێگر لە پێک هاتنی هەر جۆرە یەکگرتنی ڕیزەکانی کورد، یان کورد و ئێرانی. چونکە کار و بەرنامەیان تەنیا تێکدانە. ئەگەر چی بەڕێز یەزدانپەنا کەسێکی زۆر بەڕێزە، بەڵام ناچارە هەرچی ئاغاکەی و بنەماڵەی بارزانی فەرموویان، جێبەجێی بکات. بنەماڵەی بارزانیش، کاتێک لە ساڵی 1978کە ڕۆژهەڵات سەربەخۆ بوو، چەکی پاسداران لەشانی کرد و قیادە موقەتی ئاسا تا هەموو ڕۆژهەڵاتیان داگیر نەکرد و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیان نەکرد، لە کورد کوشتنی ڕۆژهەڵات دەستیان هەڵ نەگرت، جا بۆیە چاوەڕوانی زیاتر لەم پارتەی ڕۆژهەڵاتی سەر بە قیادە موقەتە دەبێ چی بێت.

6- #پارتی سەربەستی کوردستان#، ئەمیر قازی تا بنەماڵەی بارزانی هەبێت، ناتوانێت، سەربەخۆ بێت و ناچارە بەسەری ئەوان سوێند بخوات. ئەگینا کەسانێکی دیکە لە ناویاندا خاوەن بیروڕان و بێ دەستەڵاتن.

7- خەبات، خەباتەکان کەم و زۆر بیست ساڵی یەکەمیان لە خەباتیاندا بیست بوون، بەڵام بیست ساڵی دووەمی خەباتیان، هەر ساڵ بەرەو دواوە دەگەڕانەوە تا گەیشتنە سەر سفر. ئێستا بێ سیاسەتی و بێ هەڵوێستی و سەرلێشێواوی بەشیانە و لە ئاستی چوار خاڵ ژێر سفر واتە 4-گیریان کردووە.

8-#کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان#، ئەگەرچی ڕابردوویەکی پیرۆزیان هەبوو لەسەرەتای خەباتیاندا، بەڵام بیست ساڵە خەریکی نهێنی کارین. وابزانم خەباتەکەیان، هەر بەنهێنی و لەژێرزەویدا دەمێنێت. دوای کوژرانی سەرکردەکانیان، هەتیومانەوە و ئێستاش خێریان پێ دەشێت و هەر هەتیون. ئەگینا فەلسفەی سەرکردەکانیان بەڕێوە بردبا، ئێستا سەرکەوتووترین ڕێکخراوی ڕۆژهەڵات دەبوون. چونکە داوێن پاک بوون.

9- #پارتی سەوزی کوردستان#، کوردستان بەهارانە سەوزە و کورد ژینگە بپارێزێت، لەخوای بەزیاد بێت، کێشەی تریان نییە. کوردیش هەموشتێک بێت، ژینگە پارێز نییە. بەگشتی پارەپەرست و ژینگە کوژە.

10- کوردانی تاراوگە یان چەند کەسێک کە وەک دڵسۆز و قەڵەم بەدەست و دەمڕاست و دڵسۆزی شۆڕشی ژینا هەوڵ و تەقەلایەکی نیوەچڵیان دا و پاشان لە وانەکەیان کەوتن و پێی ناچێت بیانەوێت هەوڵی وانەی تر تا سەرکەوتن بدەن. پێویستە دەستخۆشیان لێ بکرێت و کارەکەیان باش بوو، بەڵام نەدەبوایە بەدوو قسەی عەوڵائاغا و عومەرخان و هیجری، دڵتان بشکێت. دەستی من و داوێن بێت، ئەوەندەیان لێ لەهەڵادەن، کە یان دەبێ یەک بگرن، یان ڕووەکانیان بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ئاشکرابێت. با هەموو لایەنێک بیان ناسێت کە بۆچی لەبەرەیەکی ڕۆژهەڵاتیدا یەک ناگرن. بۆ ئامادەن لەگەڵ جنایەتکارێکی وەک ڕەزا پەهلەوی یان مریەم ڕەجەوی ڕێک کەون بەڵام لەگەڵ برا کوردەکانی خۆیان ڕێک ناکەون. نووسراوەکەتان لە چەند شوێن بڵاوکردۆتەوە....

#هەوڵێک بۆ کاری هاوبەش لەنێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا#
دەستتان خۆش، بەڵام یان ئێوە لە ئێران هەرگیز نەژیاون یان مێژووی گەلانی ئێران لەزمانی دوژمنانی کوردەوە فێربوون، دەنا باسی فارستان هەر نەدەکرد. چونکە فارس 982 ساڵە لە ئێران لە کوردیان کەمتر پێدراوە. درووستە زمانی وڵات جاروبار بەڕەسمی فارسی بووە. ئەوەیش فارسی کێویلکە کە نیوەی عەرەبی و نیوەی کوردییە، دەنا فارس فڕی بەسەر دەستەڵاتەوە نەبووە. سەلجوقییەکان، مەغوڵەکان، تەیموری لەنگ، قاجاڕییەکان، سەفەوییەکان، پەهلەوییەکان و ئێشتاش ئاخوندەکان، هەر هەموو دەستەڵاتدارانی سەرەکی سیاسی و نیزامی تەنانەت ئەڕتەش، ساواک و پاسداران بە ڕەگەز تورک بوونە. فارس هیچی بەدەست نییە، و کێشەشی لەگەڵ کورد نییە. لە ئێران لە کورد ماڵ وێرانتر، بەلوچە و لە بەلوچ ماڵ وێرانتر، فارسە. هەموو ئەوانەی فارسی لوسکە دەدوێن و لە تاران، کەرەج، مەشهەد، ئیسفەهان و شیراز لەدایک بوونە، بەنەتەوە تورکن و بە سیاستی خۆیان بە ئێرانی دەناسێنن تا بتوانن دەستەڵاتی هەموو گەلانی ئێران بەدەستەوە بگرن. لەوەشدا چاک سەرکەوتوو بوونە. چاولێکەن ئەو دوو سێ مانگەی کە شۆڕشی ژینا سەری هەڵداوە، زۆربەی فارسی هەندەران و بەشێک لە کوردانی ئاغاوەند دەهۆڵ بۆ ڕەزا پەهلەوی و تورک دەکوتن بە بێ ئەوی بزانن یان بۆیان گرینگ بێت کە ڕەزا پەهلەوی بەڕەچەڵەک تورکە و سیاستەی ئەردوغان لە ئێران بەڕێوە دەبات. ئەوەتا لەگەڵ ئازەربایجانی ڕووسیە ڕێک کەوتووە، کە هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، #تەورێز#، قەزوین و زنجان بلکێنن بە ئازەربایجانی گەورە و خەریتەی وڵاتانی تورک. لەم ئەگەرەدا کوردانی ڕۆژهەڵات وەک کوردانی تەورێز و #عەفرین# یان دەبێ کۆچ بکەن یان دەکوژرێن. بەرگریش لە کولتور و سیاسەتی بێ سەرکردەی و نەزانی کورد نەبووە، و نییە. چونکە کورد هەمیشە لە ڕووداوەکان لەدوا بووە. هەرگیز خۆی پلان دانەر نەبووە.کە دوژمنەکەی، لێی بترسێت. ‌دوژمنی کورد بەتایبەتی تورکەکان هەردەم بەرنامەیان بۆ تێکدان و داگیر کردن و قەتڵوعامی کورد هەبووە و هەیە، بەڵام کورد تەنیا بەرنامەیان بۆ خۆ خۆری هەبووە و هەیە. ئەوەتا ئێستاکە بارزانی لەبەر سیاسەتی دژی تاڵەبانی، #پەکەکە#، و پەیەدە، کاتی نییە، پلانی دوژمنانی کوردی ببینێت. کوردێکی زۆریش کوڵاوی سەڵتەنەتی تەڵەبانی خواردووە و نازانێ ڕەزا پەهلەوی کێیە، هەم لە ناڵ دەدات هەم لە بزمار.

ئەگەر بکرێت، لەجیاتی فارس، وشەی تورک لە ڕاگەیاندنەکەتاندا بنووسن، ئەوکاتە ڕاگەیاندنەکەتان درووستتر دەبێت و سوودی زیاتری دەبێت. فارس تەنیا 2550 ساڵ پێش کاتی کورش دوژمنایەتییەکی دڕندانەی کوردی کردووە. ئەگیان فارس ئێستا خۆی هیچی بەدەست نییە. ‌هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن تورکەکانی ئێرانەوە داگیر کراون. تەنانەت کاتی خۆی کە مەغوڵەکان هێرشیان کرد، هەرچی کوردی تەورێز بوو کوشتیان یان ئاوارەیان کرد. ئەو شارەی کوردیان تەواوکردە شاری تورکان. ئێستاش بە ئاشکرا پارێزگای #ورمێ#یان ناو ناوە ئازەربایجانی غەربی و خستویانەتە سەر خەریتەی وڵاتی ئازەربایجانی گەورەی سەر بە تورکیا. #کرماشان#یان کردۆتە (کرمانشاە) واتە شاری شایەکانی تورکان.

11-گەنجانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ڕێکخراوەش چالاکییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەست پێکرد و ڕێبەرایەتی شۆڕشەکەی ژینای گرتۆتە ئەستۆ، 55 گەنجی کورد لەو ڕێگایەدا گیانیان بەخت کردووە و نزیک 5 هەزار لەم گەنجانە لە بەندینخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەندکراون. لە زۆربەی کارەکانیاندا، سەرکەوتووانە توانیویان پەیامی خۆیان بگەیەنێن. بێجگە لە چەند هەڵەیەک، کە دەبوایە هەر زوو ڕاست کرابانەوە. بۆ نموونە، لە هەندێک شار بەتایبەتی مەهاباد سیخوڕانی سەربە ڕژیم ماڵی سیخوڕێکیان تاڵانکرد و بێ ڕێزی بە کەلوپەل و ماڵی ئەو سیخورە کرا، بۆ ئەوەی ڕژێمی تورکی کۆماری ئیسلامی ئێران بهانەی بەدەست دابێت وەک ساڵەکانی 60 شەلم کوێرم و خاڵخاڵی ئاسا هێرش بکاتە سەر خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانات هێرشی مقەڕەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە باشوور کرد. ئەم کارانە دەبوا پێشی پێ گیرابا و جەوانان پێویست بوو کە هەڵوێستیان هەبوایە لەسەر خراپکاری جاشەکانی کە بە جلی شەخسی لە ناو خەڵکدا خراپەکاریان دەکرد، بۆ ئەوەی شۆڕشەکە لە ڕەسمە بەرن.

12- موجاهدین خەلق، بەقسە باوەڕی بە نەتەوەی کورد هەیە، چونکە ئێستا کاریان بە کورد هەیە، ئەگینا کاتی خۆی لە ساڵی 1991 شانبەشانی ڕژێمی سەدام هێرشیان کردە سەر کوردەکانی باشوور و کوردێکی زۆریان لە #کەرکووک# قەتڵوعام کرد. ئەگەر ڕێکخراوێکی ئازادیخواز با، کوردی باشووری نەدەکوشت. 43 ساڵە مریەم ڕەجەوی سەرۆک کۆماری دیاری کراوی ئێرانە. لە ئێران هەر هەشت ساڵ کارتۆنیش بێت، سەرۆک کۆمار دەگۆردرێت، مجاهدین باوەڕی بە سەرۆک کۆماری هەتاهەتایە هەیە. مەسعود ڕەجەوی 15 ساڵە مردوە یان خۆیان کوشتویانە، ئێساش ناوێرن، بڵێن لە کوێیە، وای باس دەکەن کە هەر زیندووە و لە ژووری سەرەوە پاڵی داوەتەوە. جا ڕێکخراوێکی ئاوها، کورد دەبێ چاوەڕوانی چی لێ بکات.

13- سەڵتەنەت تەڵەبەکان. ڕەزا پەهلەوی 6 تەلەویزۆن و ڕادوێی لە کارکردون، دەیەوێت سوپای پاسداران بکاتەوە ساواک و جنایەتەکانی باوکی بەردەوام کات. تەنیا جاشایەتی و ڕەعیەتیش لایەقی کورد دەبینێت. ئێستا دەستەڵاتی نییە، دەستەڵاتی هەبێت، هەرچی ڕۆژێک سیاسی بوبێت، وەک #پێشەوا قازی محەمەد# لەسێدارەی دەدات. ئەمریکا، ئەوروپا، وڵاتانی تورکین، ئازەربایجان، عەرەبستانی سعودی هەموویان هاوکاری دەکەن، چونکە ترسی گەورەیان ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و هاتنە سەرکاری ئازادیخوازانی شۆڕشەکەی ژینایە.

14- کۆماری خوزانی ئێران، باوەڕیان وایە کورد عەشایەرە و دەکرێ مافی مەڕداری و بزنەوای هەبێت. باوڕیان بە وەیە کە لە ئێران یەک نەتەوە هەیە، ئەویش تورکە، بەڵام جارێ ڕوو بەدەرێ بە فارسی دەدوێت.

15- ڕێخراوی ئازادی ئازەربایجانی باشوور، ‌هەموو ڕۆژهەڵاتی لە خەریتەکەی خۆیان دا جێ کردۆتەوە و باوەڕیان وایە کورد وڵاتی ئەوانی داگیر کردووە و دەبێ لە ئازەربایجانی باشوور واتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەدەر کەوەن. وڵاتی ئازەربایجانی ڕووسیە، کۆماری ئیسلامی ئێران، و تورکیا هاوکاری ئەم سیاسەتەن ئەگەریش سەری نەگرت، ئەوانە لە ڕژیمی داهاتووی ئێران دا هەر وەک 700 ساڵی ڕابردوو، زیاتر و زیاتر دەست بە سەر ڕۆژهەلاتی کوردستان دادەگرن و بە تورکی دەکەن. هەر ئێستا زمانی ڕەسمی لە ورمێ، #خۆی#، #سەڵماس#، #نەغەدە#، تورکیە. هەموو ئیدارەکانی ڕەسمی شارکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی ئەم ڕێکخراوەیە و ئیدارە دەکرێن و سیاسەتی ئەردوغان بەڕێوەدەبەن.

حیزبەکانی خۆی پێ زل و ساویلکە و نووستوی کورد لەم گێژاوە قوڕاویە دا دەبێ چی بکەن.
=KTML_Bold=پێویستە هەموو لایەک هەوڵ بدەن لەسەر ئەو چەند خاڵانە ڕێک کەون:=KTML_End=
1-خۆخۆریی نەکەن.
2-یەکتر خۆرییش هەر نەکەن.
3- سیاسەت نەکەن، بەڵام مرۆڤایەتی لە قاڵبی کوردایەتیدا بکەن.
4- ئاڵای کۆماری کوردستان بۆ ڕۆژهەڵات بە ئاڵای ڕەسمی بناسێنن و لە هەموو ڕێپێوییەکان بەکاریبێنن.
5-لە کۆنەپەرستانی پەهلەوی دووری بکەن، و بە هیچ شێوازێک و لەسەر هیچ بنەمایەک لەگەڵیان ڕێک نەکەون. تەنانەت ئەگەر هەموو تورکەکان، پەهلەویان هێنایەوە سەر تەخت، دیسانیش هەر دژبەری بن. چونکە بەچکە گورگ، گەورەش بێت هەر دەبێتەوە گورگ.
6- بەزووترین کات و بە بۆنەی نەورۆزی ئەمساڵ 2023، بەرەی یەکگرتوویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووستکەن. ‌هیچ لایەنێک پەراوێز مەخەن و جوامێرانە بۆ مێژووی بسەلمێنن کە کوردن. بەرەی یەکگرتوو تەنیا لەسەر بنەمای فیدڕاڵی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە ناوخۆ گرتنی هەڕەشەش پارێزگای #ئیلام#، بەختیاری، #لوڕستان#، #کرماشان#، سنە، و ورمێ بێت. مافی کوردانی قوچان، تەورێز و گیلان مسۆگەر بکەن. لەگەڵ لایەنەکانی کۆماری خوازی ئێرانی بە یەک دەنگ وتووێژ بکەن. لەم ڕۆوە لەسەر فیدڕالی پێ داگربن، ئەگینا، بە نۆکەریشتان قبووڵ ناکەن. سەڵتەنەت تەڵەبەکان، سەربەخۆیشتان دەنێ، نەتان هەوێت، چۆنەک لە باوکی و لە خومەینەی خراپترتان بەسەر دێنێت. پێشەوا، موفتیزادە و کاک غەنی چییان بەسەرهات، خراپترتان بەسەردێت.
7- پێداگربن کە تەنیان ئاڵای ژن ژیان ئازادی ببێتە ئاڵای ئێران، ئەگینا کورد و بەلوچ هیچ کاتێک ئاڵاکانی تر لە پارێزگانای خۆیان هەڵ ناکەن. بەڵام هەڵدانی ئاڵای ژن ژیان ئازادی لەپاڵ ئاڵای ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت. لەگەڵ بەلوچ پێش تورک بەرەی یەکگرتوو درووست بکەن. فارس نێرەموکە، هەر فارسێکتان بینی، بە تورک و وەک ئەردۆغان چاوی لێکەن و بەو دیدە سیاسەتی لەگەڵ بکەن. ئەردۆغان کە کاری بە کورد بوو و خۆی بێ دەستەڵات بوو، ئەوە، سوێند بە سەری کورد دەخوا، کە دەستەڵاتی شی بووە، کوردی پێ تیڕۆڕیستە.
8- هەر لە ئێستاوە سنە بە پایتەختی ڕۆژهەڵات دابنێن و یەک هێزی چەکداری یەکگرتوویی بە ناوی ئەڕتشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووست بکەن و هەر شەش پارێزگاکە لە هەموو بوارێک بەڕێوەبەرن. وشەی پێشمەرگە و گەریلا پاش بەرەی یەکگرتوو بەکارمەهێنن، ئەگینا دنیا هەروەک ملیشا سەیرتان دەکات. تەنانەت هاوکاری ئەرتەشی لەگەڵ بلوچەکانیش درووست دەکەن.
9- زمانی کوردی زمانی فەرەمی ئەم پارێزگایانەیە و لەپاڵ ئەویش زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی دەگوترێتەوە. شەڕ لەسەر زاراوەی کوردی مەکەن. ئەم کوردییە جێکەوتووە، زمانی فەرمی بێت و زاراوەکانی تریش لە هەموو شارەکوردیان وەک وانەیەک بگوترێنەوە.
10- وشیاربن کە زۆرینەی سیخوڕ، جاش و ساواکییەکانی ڕژێمی پێشو بوونەتە پاسدار، ئێستاش ڕەزا پەهلەوی بە ئاشکرای بەڵێنی بە پاسداران داوە کە لە ئێراندا دووبارە هەمان پلەوپایەیان پێ بدات. واتە کەسانێک هەنە لە ئێوە زۆر زیرەکترن کە ساڵانێکی زۆرە بۆ درووستکردنی دەستەڵاتی خۆیان کاریان کردووە، لە ئەگەری هاتنە سەرکاری ڕژێمی پاشایەتی، پشکی کورد تەنیا سیخوڕییە و تەنیا ساواک و پاسدار و جاشەکان دەتوانن لە گەڵیان بگونجێن. واتە ئێوە لە ئێستادا هەر جۆرە ڕێکەوتنێک بکەن لەگەڵ بنەماڵەی پەهلەوی، ڕێکەوتنتان لەگەڵ لەسێدارەدانی خۆتان کردووە. نموونەی پێشەوا قازی لە پێش چاوە، جا لە مامتان کەوێت خۆ فریو مەدەن و زوو دەستبەکاربن. بۆ جارێکیش بێت، کورد چۆن لە ژن ژیان ئازادی لە پێش بوو، با لە سیاسەتیش دا لە تورکەکانی مەغوڵ و پەهلەوی لە پێشتر بێت. ئەگەر دەسبەکار نەبن و تا نەورۆزی ئەمساڵ یەک نەگرن، تا سەد ساڵی تر و هەلێکی تر لە سەدەی داهاتوو دەرفەتی واتان بۆ ناگونجێت و مێژووش لە ئاست ئەم کارەدا بەرپرسیارتان دەزانێت. [1] [2]
ئەم بابەتە 386 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 386 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 12-09-2023 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
02-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,938
وێنە 106,210
پەرتووک PDF 19,184
فایلی پەیوەندیدار 96,696
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.813 چرکە!