ناو: فەیزوڵڵا
ناوی باوک: خورشید
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ساڵی 1934 لە گوندی تۆماری سەربە شاری #کەرکووک# لە دایکببووە ، لە تەمەنی 9 ساڵیدا لە شاری کەرکووک لە حوجرە دەخوێنێت دواتر قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە تەواو دەکات، .
ساڵی 1960 دەبێتە مامۆستا.
ساڵی 1965 ژیانی هاوسەری پێک دێنێت.
لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی و سیاسی کردووە لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار هەواڵ و وتاری نووسیووە ، چەندین توێژینەوەی کردووە لە بوارەکانی بیرکاری و زانست ، لە داڕێژتنەوەی ئەلفبێی ستانداردی کوردی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، چەندین داهێنان و وشەسازی لە زمانەوانی کوردی کردووە چ لە ژیانی ڕۆژانە و چ بە نووسین چالاکوانێکی گەورەبووە لە بواری بەرگیری کردن لە چەمکی ئازادی و بیروباوەڕەکەی کاریگەریی لەسەر بیرمەندانی ئیسلامی و کریستیان هەبووە ، بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان زیاتر لە سەردەمی (عەبدولکەریم قاسم و ئەحمەد حەسەن بەکر) بوون دواتر هەندێک بڵاوکردنەوەی بابەتی لە ڕۆژنامەکان لە سەردەمی (سەدام حسێن) ساڵانی هەشتاکان قەدەغە کراون ، بابەتەکانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و مێژوویی بوون ، زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی دەزانێت، لە پەرتووکخانەکەی هەندێک لە قورئان و ئینجیل و تەورات و چەندین پەرتووکی ماوە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا 2023
41 ساڵ مامۆستا بووە لە قوتابخانەکان. [1]