ناونیشانی بابەت: پێنج خووی ڕۆژانە سووتانی چەوری لەش کەم دەکاتەوە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆری کێش و قەڵەوی پەیوەندیەکی گرنگی بە ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی لەشەوە هەیە بەڵام کۆمەڵێک هەڵسوکەوت و خووی ڕۆژانە هەیە کە لە کاتی ڕێجیم و کاتی ئاسایی دا ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی ناو لەش کەم دەکەنەوە:
1- خواردنی یەک ژەم لە ڕۆژێکدا: یان پەیڕەوی کردنی ئەو ڕێجیمانەت بڕێکی زۆر کەم کالۆری تێدایە بۆ ماوەت زیاتر لە هەفتەیەک.
2- نەخواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەکان: خواردنی پڕۆتینەکان جگە لەوەی دەبنە هۆی ئەوەی درەنگتر هەست بە برسیەتی بکەیتەوە، ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەکەن چونکە کاریگەری گەرمی خۆراکی (FTE)ی پڕۆتینەکان زۆر زیاترە لە کاربۆهیدرایت و چەوری.
3- کەم خەویی و شەونخوونی، تێکچوونی خەو و درەنگ نووستن و درەنگ هەستان.
4- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان. هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش.
5- وەرزش نەکردن و کەمی جووڵە و دانیشتن یان پاڵ کوتم زۆربەی کاتەکان کە دەبێتە کەمی ڕێژەی ماسوولکەکان یان پۆکانەوەیان لە جەستەدا. [1]