دووشەممە 06-01-2020 قایمقامی #چەمچەماڵ# و بەڕێوەبەری بەشێک لە فەرمانگە ئەمنیەکانی سنوورەکە، ئامارەکانی ساڵی ڕابوردوویان خستەڕوو.
رەمک ڕەمەزان قایمقامی قەزاکە، ڕایگەیاند لەساڵی 2019دا فەرمانگەی پاسپۆرتمان له قەزاکە کردووةتەوە و لەسەرەتای ئەمساڵدا دەست دەکات بە ئیش و کارەکانی، لەگەڵ کردنەوەی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە شارەدێی قادرکەرەم
بەپێی ئامارەکانی لیژنەی ئەمنيی شارۆچکەی چەمچەماڵ، لەساڵی 2019 بەراورد بەساڵی 2018 حاڵەتەکانی دزیکردن (118) حاڵەت کەمیکردووە، بەجۆرێک له و ساڵەدا (317) حاڵەت بووە.
رووداوەکانی تەقەکردن له ساڵی 2018 دا 116 حاڵەت بووە، بەڵام لە ساڵی ڕابوردوو کەمیکردووە بۆ 71 حاڵەت، هەرچی ئه و کەسانەن کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووه، بریتی بووە لە هەزار و (200) حاڵەت و له و ژمارەیەش 913 کەسیان دەستگیرکراون.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاندسەرجەم ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمیانکردووه، بەجۆرێک لەساڵی 2018 (91) حاڵەتمان هەبووە و لەساڵی ڕابوردوو کەمیکردووە بۆ (75) که (47) ڕووداویان پێکدادان و (25) حاڵەتیان وەرگەڕان بووە و (12) کەسیش له و ڕووداوانەدا گيانيانلەدەستداوە و 75 کەسی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە، ڕائید هێمن عەلی بەرپرسی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژيی دژی ژنان، ئامارەکانی نووسینگەکەیانی ڕاگەیاند و وتی:لەساڵی ڕابوردوودا (249) حاڵەتی توندوتیژيی هاتووةتە نووسینگەکەمان و بەراورد بە ساڵی 2018 ڕووداوەکان (17) حاڵەت کەمیانکردووە، له و ژمارەیةيش (326) تۆمەتباری تێدابووە و توانراوە (306) تۆمەتباریان دەستگیربکرێت و مامەڵەی یاساییان لەگەڵ کراوە
سەبارەت بە لیژنەی ئاشتەوايی نووسینگەکەیان کە بەفەرمانی دادگا و دادوەر دروست بووه، ڕایگەیاند79 کەیسمان لە لیژنەی ئاشتەوایی بووە کە 25 کەیسیان چارەسەرکراون و گەڕانەوە ناو خێزانی خۆیان و 54 کەیسیش ڕەوانەی دادگای تایبەتمەندکراوە.
سەبارەت بە ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزييش، ڕائید جەلیل عەلی بەرپرسی بەشەکە لە چەمچەماڵ، وتی:لەساڵی ڕابوردوودا 35 سەرپێچیکاری ژینگەيی دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی (2) کڵاشینکۆف و (5) تاپرِ و 13 لایتی دەستيی. هةروةها 31 باڵندەی کێویشمان ئازادکردووه.[1]