$ژیاننامە$
لە زمانی خۆیەوە:
من لە ساڵی 1922 لە گوندی (#باقرتە# و #کەسنەزان#ی) سەربە شارۆچکەی #کۆیە# لەدایکبووم، تا پۆلی سێی سەرەتاییم لە شاری #هەولێر# خوێندووە، دواتر ژیان فەرزی کرد بچم بۆ بەغدا لەوێ قۆناغی سەرەتایی تەواو بکەم، ئەو کاتە باری گوزەرانم زۆر خراپ بوو و لە پشووی هاوینە بەکارکردن ژیانی خۆم دابیندەکرد.
$ژیانی هاوسەری$
لە ساڵی 1947 ژیانی هاوسەریم پێکهێناوەو حەوت منداڵمان بوو (سێ کچ و چوار کوڕ) ، بەڵام کچێکمان لە کاتی نهێنی و خۆشاردنەوە، هەروەها بەهۆی نەبوونی و کەمدەرامەتییەوە گیانی لەدەست داو کوڕێکیشمان شەهیدبووە. لەگەڵ ئەوەش مەسەلەی منداڵ و خێزان ڕێگر نەبوون لە کاری سیاسی و حزبیم، چونکە ئەوانیش بەردەوام لەگەڵ حزبدا بوون و هەندێکجار ئەگەر پێویستی کردبوایە ئەوانیشم جێدەهێشت و ئەرکی سەرپەرشتیکردنیان دەکەوتە سەر حزب.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9695/0034.JPG=KTML_Photo_Alt=کەریم ئەحمەد - ئەبو سەلیم=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9695/0034.JPG=KTML_Photo_End=
$خوێندن$
دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتای لە بەغدا لە ساڵی 1940 پێشکەشی خانەی مامۆستایانم کرد تاکوو لەوێ خوێندن تەواوبکەم ببم بە مامۆستا، ئەوەبوو وەرگیرام و ئەو قۆناغەشم تەواوکرد بەڵام مامۆستایم نەکرد، بەڵکوو چووم بۆ پەیمانگای وەرزشی لە بەغدا و لە ساڵی خوێندنی (1945-1946) ئەو پەیمانگایەم تەواوم کرد.
دوای تەواوکردنی پەیمانگای وەرزشی لە هەولێر دامەزرام، لە هەولێریش گواسترامەوە بۆ شاری کۆیە، لەو کاتەوە بووم بە مامۆستای وەرزش لەو شارە، ئەو کاتە مام جەلال لە قۆناغی سەرەتایی بوو ئەویش هاتە قۆناغی ناوەندی،
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی خوێندکارێکی زۆر زیرەک بوو، هەتا جارێکیان ئەو کاتە خوێندکاری شەشی سەرەتایی بوو مامۆستایەکی هاوڕێم کە مامۆستای وەرزش بوو پرسیارێکی لە مام جەلال کرد ئەویش زۆر بەخێرایی وەڵامی دایەوە و وڵامەکانیشی هی پیاوێکی گەورە بوو نەوەک هی منداڵێکی پۆلی شەشی سەرەتایی.
$چالاکیی سیاسی$
مامۆستا کەریم ئەحمەد، لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا، باسی ئەو پاڵنەر و هۆکارانەی کرد کە واینکرد پەیوەندی بە حزبی شیوعییەوە بکات و لەمبارەیەوە وتی:
کاتێک خوێندکاربووم لە خانەی مامۆستایان لە ساڵی 1944 زانیاریم وەرگرت کە حزبی شیوعی هەیە ئەو کاتە شەڕی جیهانی دووەم لەنێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەڵمان هەبوو، بۆیە ناوی سۆڤیەت و مارکسییەت و لینینی و شیوعیەت دەهات، دواتر بۆم دەرکەوت کە شیوعی لە ئێراقیش هەیە بەڵام بەنهێنی بوو.
ئەوەبوو هەر لەو ساڵە واتا 1944ی لە ڕێگای خوێندکارە شیوعییەکانەوە پەیوەندیم درووستکرد، هەرچەندە ئەو کاتە زۆربەی گەنجان سەربەخۆبوون، بەڵام جگە لە شیوعی ڕەوتی نەتەوەیی عەرەب و نیشتمانی ئێراقی و نەتەوەیی کورد لەناو خوێندکاران هەبوو، بەڵام هەموو ئەوانە بەنهێنی کاریان دەکرد.
دوای پێنج ساڵ لە ئەندامێتیم لەناو حزب لە ساڵی 1949 ئاشکرابووم، هەرلەو کاتە حکومەتی ئێراق شەڕی دژی حزبی شیوعی ڕاگەیاند و چەندین ئەندامی حزبی شیوعی دەستگیرکران و سێ ئەندامی مەکتەبی سیاسیشی لە سێدارەدا، ئەوانیش (هاوڕێ فەهد و زەکی بەسیم و حسێن شەبیبی) بوون، هەر لەو کاتە لەلایەن حزبەوە داوام لێ کرا واز لە وەزیفە مامۆستایەتی بهێنم و خۆم بۆ کاری حزبی تەرخان بکەم لەو ساڵەوە وازم لە مامۆستایەتی هێنا و بووم بە ئەندامێکی باوەڕپێکراو.
لە ساڵی 1951 جارێکی تر دەستگیرکرامەوە بۆ دوو ساڵی تر بەندکرام، دوای دەرچونم دیسان چومەوە سەرکردایەتی حزب لە لیژنەی مەرکەزی.
لە ساڵی 1953 و سکرتاریەتی حزبم وەرگرت تا 1955، دواتر بۆ جاری سێیەم دەستگیرکرامەوە بۆ سێ ساڵ حوکمدرام، لەگەڵ دورخستنەوەم، تا ساڵی 1958 لەژێر چاودێری پۆلیسی حکومەتدا مامەوە، پاشان شوڕشی 14ی تەمموزی 1958 لە ئێراق هەڵگیرسا ئەو کاتە هاوڕێ (سەلام عادل) سکرتێری حزبی شیوعی بوو، کاتێکیش لە کودەتای 1963ی بەعسییەکان شیوعییەکان (قەتڵوعام) کران ئەو کاتە من لە #کەرکووک# بووم، هەرلەوساڵەدا بڕیارماندا بچینە ناو شوڕشی کوردستان کە لە ئەیلولی ساڵی 1961 دەستی پێ کردبوو. [1]
کەریم ئەحمەد لە ڕێکەوتی #14-07-2022# کۆچی دوایی کرد.