بە پەلکە گیایەک ئەنووسم و
دارستانێک
ئەخوێنمەوە.
دڵۆپێ باران ئەبینم
گوێم لە هاژەی
زەریایەکە.
دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و
خەرمانێ وا
لە گیانمایە!
تاڵێ قژی یارم پێیە و
خۆشەویستیم
لە پاڵدایە.
من ئێستاکە
یەک دێڕ شیعری
نالینالیم لایە و
کوردستانم
لەگەڵدایە! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: بەردەوام خۆشەویستی