بە ڕێکەوت لەناو #هەولێر#ا
«قەڵا»م بینی لاواز.. لاواز
ڕیشی هاتوو
دەستێکم خستە سەر شانە خۆڵاوییەکەی
- ئەمناسیتەوە ؟! لێم پرسی.
- ئەی تۆ نەبووی هەموو جارێ
حەزرەتی
نالینالیی ئەیناردی و
کە ئەگەیشتی.. بەرامبەرم
لە دوکانی
«عبدالخالق»ی گلێنەم
دائەنیشتی! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: ناسینەوە