کتک بۆ ڕەزای خوا
مشکمشک ناگرێ
کتک:
پشیلەپشیلەیە، مێمڵ و قاندڕ و دوژمنی قەستەسەری مشکە، ژیان و گوزەران و قووتی ڕۆژانەیەتی، بۆ دڵڕاگرتنی ئەم و ئەو، ئەو کارەی ناکات بەڵکوو تەنیا لەبەر خۆیەتی، هەندێک جار کەسێک کارێک دەکات بۆ ڕەزامەندی خودا نییە و خۆشی شتێکی دەست دەکەوێت و نابێت بە منەتباری بە خەڵکی تری بفرۆشێتەوە بۆ ئەو جۆرە کەسە بەتەوسەوە لە شاری #سنە# دەوترێت: کتک بۆ ڕەزای خوا مشک ناگرێت. [1]