هەوار ئیسماعیل
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە دەڵێ، چوار پێوەر (مەرج)یان هەیە بۆ پڕۆسەی چارەسەری و پێویستە ڕێککەوتنی نیشتمانی لەسەر ئەو بابەتە هەبێت.
ئۆزگول ئۆزەل ڕۆژی چوارشەممە، #20-11-2024# لە ئەنقەرە سەردانی کۆمەڵەی بریندارانی سەنگەری تورکیای کرد و باسی لە پڕۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد.
ئۆزەل ئاماژەی بەوەدا، ئەوان پشتیوانی پڕۆسەی چارەسەری دەکەن، بەڵام ئەمە بە هێنانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری زیندانیکراوی
پەکەکەپەکەکە بۆ پەڕڵەمان و بازاڕە سیاسییەکان ناکرێت.
سەرۆکی جەهەپە باسی مەرجەکانی خۆیان بۆ پڕۆسەی چارەسەری کرد و وتی: یەکەم؛ پەڕڵەمان ناوەند بێت. دووەمیان؛ ڕوونی و شەفافیەت. سێیەمیان؛ هاوڕێیەکی باش بەو دڵسۆزبە. چوارەمیان ڕێککەوتنێکی نیشتمانییە.
دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بە لێدوان و هەڵوێستەکانی #دەوڵەت باخچەلی#، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا جارێکی دیکە بووەوە ڕۆژەڤی تورکیا، ئەویش دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی پەڕڵەماندا تەوقەی لەگەڵ پەڕڵەمانتارانی دەم پارتی کرد، دواتریش داوای کرد ئۆجەلان بێتە پەڕڵەمان و کۆتایی بە شەڕی چەکداری بهێنێت. [1]