مەڕەکان (بە ئینگلیزی: Sheep) ئاژەڵی مەمکداری سمدارن، سەربە خێزانی
مانگامانگاکانن کە هەریەک لە (
بزنبزن، گامێش، مانگا، مەڕ) لە خۆدەگرێت، مەڕەکان تایبەتمەندن بە جەستەیەکی پڕ و پتەو بە بەراورد بە ئەندامەکانی دیکەی خێزانی مانگاکان، و لە بنەڕەتدا لە سرووشتدا هەبوون، بەڵام مرۆڤەکان لە 10،000ساڵ پێش ئێستاوە سەرکەوتوو بوون لە ماڵی کردنیان، سەرەتاش لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژاوای ئاسیاوە دەستی پێ کردووە، سوودی زۆریان هەیە وەک کەڵک وەرگرتن لە گۆشت و شیر و فەرووەکەی (خوری)، خوری مەڕەکان بۆ جلوبەرگ درووستکردن زۆرترین بەکارهێنانی هەبووە و هەتا ئێستاش زۆر بەنرخە، و تەنیا لە وەرزی بەهاردا خوری مەڕەکان دەبڕدرێت، لە زمانی کوردیدا بە مێینە دەوترێت مەڕ و بە نێرینەش دەوترێت بەران، لە ڕابردوودا خەڵکی بۆ کەڵک وەرگرتن لە گۆشت و خوری مەڕەکان، لە ناوچە زۆر دوورەکانی شارەکان ماڵییان دەکردن، چونکە مەڕەکان ژیانی بە کۆمەڵیان بەلاوە پەسەندە، هەروەها لەوێ دەبران بۆ لەوەڕگا و ناوچەی پڕ لە ڕووەک و گژوگیا، بەمەش گۆشتەکەیان زۆرتر دەبوو، وە لە ئەنجامدا ئەو مەڕانەی گۆشتەکەیان زیاتر بێت خورییەکەشی بەنرختر و بەهێزترە، جووتیار یاخود بازرگانەکان مەڕەکانیان دەبرد بۆ ناوچە کەم ئاوەکانیش، چونکە توانای بەرگەگرتنی کەم ئاوییان هەیە، لە ئێستاشدا وڵاتی ئوستورالیا پێشەنگە لە بەرهەمهێنان و ماڵی کردنیان.
=KTML_Bold=شێوازی ژیانکردن=KTML_End=
ئەم ئاژەڵانە کۆمەڵایەتین و ژیانکردنیان لە سووڕی کۆمەڵەدا دەبێت، لە سرووشتدا نێرینەکان لە کۆمەڵەی جیاوازدا دەژین کە 5-50 ئەندام لە خۆدەگرێت، وە ئەو بەرانانەی کە بەهێزترینن لەگەڵ یەکتر شەڕ دەکەن بە بەکارهێنانی شاخەکانیان، بۆ بوون بە سەرپەرشتی کۆمەڵەکە و بەدەستهێنانی مافی یەکگرتن لەگەڵ مێینەکان، کە شەڕەکە دەکرێت چەند کاتژمێرێک بخایەنێت تا ئەو کاتەی یەکێکیان واز دەهێنێت، بەڵام کۆمەڵەی مێینەکان بە نزیکەیی لە 100 مەڕ و بێچووەکانیان (بەرخەکانیان) پێکهاتوون، هەروەها کۆمەڵەی مەڕەکان دەکرێت تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی ببن وەک (هەوکردنی دەم، شیبوونەوەی سمەکان، تووشبوونی بە ڤایرۆس)، ئەمانە دەبنە مەترسی لەناوچوونیان، جگە لە ئەوانە
گورگگورگ و ئاژەڵی مەترسیداری دیکەش دەبنە هۆی کەمبوونەوەیان.
=KTML_Bold=شێوەی دەرەوەی=KTML_End=
بەرانەکان واتە نێرینەکان دوو شاخی کەوانەیی ئەستووریان هەیە، پێکهاتووە لە ماددەی کیراتین، دەکرێت تەمەنی نێرینەکان بە ژمارەی ئەو بازنانەی لە شاخەکانیدا هەیە هەژمار بکرێت، کە لە زستانی هەموو ساڵێکدا بازنەیەکی بۆ درووست دەبێت، بەڵام مێینەکان ئەو شاخانەیان نییە، بە گشتی درێژی مەڕەکان لەنێوان 120-180 سم دایە، و کێشیان لەنێوان 40-80 کگم دایە، جگەری مەڕەکان ئەندامێکە زۆرترین پڕۆتینی تێدایە، بۆیە بۆ بازرگانیکردن خواستێکی زۆری لەسەرە، جگە لە جگەر گورچیلە و دڵیشی بەهەمان شێوە گرنگە.
=KTML_Bold=یەکگرتن و زۆربوون=KTML_End=
کاتی یەکگرتنیان لە وەرزی پاییزەوە دەست پێ دەکات، ئەو نێرینەی کە بە هێزە و نێرینەکانی دیکە دەبەزێنێت مافی یەکگرتنی دەبێت، بە دوایدا ماوەی سکپڕی مێینەکە 5 مانگ دەخایەنێت، کە بێچوویەک یان دووانی دەبێت، بە بێچووەکەشی دەوترێت بەرخ، واتە کاتی زۆربوونەکەیان دەگاتە وەرزی بەهار، لەبەر ئەوەی گۆشتەکەیان سوودی زۆری هەیە، بازرگانەکان دەرزی تایبەتیان بۆ دەکەن لە ماوەی سکپڕی، کە ببێتە هۆی زیادکردنی ژمارەی بێچووەکان لە دانەیەکەوە بۆ دووان و سیان.
=KTML_Bold=خۆراک=KTML_End=
مەڕەکان گیانەوەری گیاخۆری کاوێژکەرن، لەبەر ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی ڕووەک دەخۆن، کە لە لەوەڕگاکاندا هەیە، بەڵام ئەوانەی ماڵین تۆو و میوە و سەوزەش دەخۆن، وەک هەموو کاوێژکەرەکانی دیکە، گەدەیان لە 4 بەش پێکهاتووە بۆیە بەخێرایی بڕێکی زۆر خۆراک دەخۆن و لە گەدەیاندا کۆدەبێتەوە، دواتر دەیگەڕێننەوە دەمیان و بەهێواشی دەیجون و قوتی دەدەنەوە.
=KTML_Bold=جۆرەکانی=KTML_End=
لە جیهاندا زیاتر لە 200 جۆر مەڕ هەیە، زۆربەیان خوری لێ بەرهەم دێت و کەمینەیان بۆ گۆشتەکەیان سوودیان لێ دەبینرێت، ئەوانەیان کە مووی فەرووەکەیان درێژە بۆ بەرهەمهێنانی خوری ماڵی دەکرێن، کە ڕەنگ ڕەشەکان بەنرخترن بە بەراورد بە سپییەکان، چونکە ڕەنگ ناکرێن، بەڵام ئەوانەی مووەکانیان ناوەند یاخود بچووکە بۆ گۆشتەکەیان ماڵی دەکرێن، باوترین جۆرەکانیش بریتین لە (سکۆتلەندی سەر ڕەش، ڕۆژاواییەکان، کۆریداڵی، کۆڵۆمبی، ڕۆمانی و زۆری دیکە)، وە ئەو جۆرانەی کە لە ناوەڕاستی ئاسیا دەژین گەورەترین قەبارەیان هەیە، کە کێشی دەگاتە 185 کگم. [1]