لەپاییزی ساڵی (1952) لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، لە ساڵی (1971) دەبێتە مامۆستای قوتابخانە، لە ساڵی (1972) گۆرانی سەبری گوڵفرۆش و دوێنێ شەو خەوم دی تۆمارکردووە، پاشان بەهۆی بارودۆخی ئەوسا لەهونەر دادەبڕێت، لە ساڵی (1975) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، لە ساڵی (1989) وڵاتی ئێرانی بەجێهشتووە تا ئێستا لە بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی (1996) لەلایەن تەلفزیۆنی میدیا داوای لێدەکرێت بگەڕێتەوە ناو کاری هونەری، ئەویش لەلایەن خۆیەوە بڕیاردەدات دەست بکاتەوە بەکاری هونەری گۆرانی وتن و تا ئێستا بەردەوامەو دوای ئەوە سێ ئەلبومی گۆرانی بەرهەم هێناوە ئەوانیش یادی یاران ساڵی 2000، بۆ تۆ کوردستان 2003، دووری 2007 بە هاوکاری هونەرمەندی موزیکژەن و ئاوازدانەر بورهانی موفتی زادە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,350 جار هاتیە دیتن