جەژنی لەداییکبوونی حەزرەتی مەسیح بە گەرمی لە هەموو خوشک و برایانی پەیڕەوانی کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس لە کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشیی کوردستانییان و سەرجەم گەلان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا.
هەرێمی کوردستان، لانەی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەتی، لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین.
جەژن و پشوویەکی ئارام بۆ هەمووان دەخوازم و هەموو ساڵێک بە خۆشی.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#06-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,421 جار هاتیە دیتن