چەند ساڵ بەرۆژوو بوو فتاری بەگوو کردەوە
بەرۆژوو بوون یەکێکە لە بنەماکانی ئاینی ئیسلام و مرۆڤ لەماوەی مانگێکدا بەرۆژوو دەبێت و هەموو ڕۆژێک لە پارشێوە وە تاوەکو نوێژی خۆرئاوابوون و بەربانگ، لە زار و چاو و گوێ و خواردن و خواردنەوە بەدەم پەرستشەوە خۆی دەگرێت، کە ڕۆژووەکەی شکاند و خواردنی خوارد و خواردنەوەی خواردەوە بەعەرەبی دەوترێت(فتار)، ئه و ڕۆژوو بوونە کراوە بەئیدیۆم و بەکیژێک دەوترێت کە تەمەنی گەورە بوو بێت بۆ سەرووی سی ساڵی و تا درەنگ شووی نەکردبێت و نەفس و دەروون و حەزو ئارەزووی خۆی خەفەکردبێت و خۆی ئاودامێن داپۆشتبێت و ئابڕوو و کەسایەتی پارێزتبێت و دواجار شوو بە گودەڵە و بودەڵە و بستەپیاو و گزگل و بۆرە پیاو و ناپیاوێک بکات بەتەوەسەوە دەوترێت(چەند ساڵ بەرۆژوو بوو، فتاری بەگوو کردەوە) لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دوو شوان لە کەناری زێی بچووک باسی کچێکی قەیرەیان دەکرد و دەیانگوت(تەمەشای سی ساڵ لە بن پەڕۆی نا تازە تەسلیمی پیاوێکی دوو ژنەی دەکات). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 584 جار هاتیە دیتن