شیرخوشیلکی کورتە بنە، شیرکتک
ئەم ڕووەکە قەدێکی دەرزیلەیی هەیە و قەد قەد لەزەوی جیادەبێتەوە بە بەرزی (80سانتیمەتر)، بەڵام قەدەکەی توندوتۆڵ نییە و دەکەوێ، لەبەرزترین ئاستی مام ناوەندا دەگاتە (50 سانتیمەتر) گەڵاکانی وردیلەن و لە هەر قەفێک دوو گەڵا دەوریان داوە لە بەینی گەڵاکاندا بەرێکی خڕی سێ بەردی خۆی دەردەخات، ئەم ڕووەکە لە پێدەشتەکانی #بیتوێن# و #ڕانیە# دەڕوێت و لەسەرەتای مانگی گوڵان-نیسان بەئاسانی هەستیان پێدەکەین بەڵام وردیلەن، لە مانگی پوشپەڕ قەدەکەی بەرز دەبێتەوە و گەڵاکانی سەوزێکی جوان و کراوە خۆی دەنوێنێ، حەز بە زەوی شێدار دەکات تا زەویەکە شێدار بێت جوانتر دەردەکەوێت، کاتێک پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و زەوی وشک دەبێ ئەمیش ڕەنگی سور هەڵدەگەڕێ و گەڵاکانی زەرد دەبن، لە ڕووی پزیشکیەوە (فربیون بیلولیفرا) بۆ مەبەستی چارەسەری ڕەبوو، هەڵامەت، جەڵدەی دڵ بەکاردەهێنرێت، هەموو ئه و ماددانەی تێدایە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیانە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 521 جار هاتیە دیتن