#شاخەوان عەبدوڵڵا# ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى #پارتى دیموکراتى کوردستان# و هاوکات جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى ئێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکى تایبەت لە ئەنجوومەنى وەزیرانى ئێراقەوە لەسەر پرسى کەرکووک پێکهێنراوە و بڕیار لەسەر پارێزگارى #کەرکووک# دەدرێت.
ئەوەشى ئاشکراکرد، برادەرێکمان بۆ ئەو پۆستە داناوە.
ئەوکەسەى وەکوو کاندیدى پارێزگارى کەرکووک دانراوە کوردە، بەڵام سەرچاوەیەک ئەوەى ڕاگەیاند، بۆ ئەوەى پلانەکانی کورد سەرکەوتوبێت، لە ئێستادا #16-02-2023# ناوەکەی ئاشکراناکەن.
بەرپرسەکەى پارتى جەختى لەوەشکردەوە، پارتى دەگەڕێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکان و نابێت هیچ بارەگایەکى پارتى لەو ناوچانە هیچ هێز و لایەنێکى تێدا بمێنێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 691 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!