پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,394
وێنە 105,520
پەرتوک PDF 19,422
فایلێن پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی دووەم
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی دووەم

کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی دووەم
کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی دووەم.
#ماکۆ ساوین#
$کوردستان و شوێنی ژیاری مرۆڤ$
ئاسەوارگەلێکی زۆر لە کوردستان دۆزراوەتەوە و سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین. لە ئەشکەوتی بێستون چەند کەلوپەلێک دۆزراوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی سەردەمی بەردینی ناوەڕاست، مرۆڤەکان لە بەرد کەلوپەلیان داتاشیوە. هەروەها هەمان هاوشێوەی ئەو کەلوپەلانە لە ئەشکەوتی غار دۆزراوەتەوە، بەرانبەر شاخی بێستونە. هەروەها شوێنەوازانەکان لە ناوچەی شکاکی کوردی حەوت پارچە ئاسەواریان دۆزیوەتەوە، دەڵین ئەو خەڵکانە هەمان پلەی شارستانییەتیان هەبووە لەگەڵ خەڵکی ئەشکەوتی بێستون. هەروەها لە باشووری کوردستان چەندین کەلوپەلیان دۆزیوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی سەردەمی بەردینی ناوەڕاست. ئەو کەلوپەلانە لەسەر گرد و تەپۆلکەکانی زنجیرەی زاگرۆس دۆزراونەتەوە. هەروەها لە گردی گەنجی کە 14کم دوورە لە باشووری بێستون، چەندین شوێنەواری نیشتەجێبوونیان لێ دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ کەلوپەلی قوڕیان لێ نەدۆزیوەتەوە (وەکو گۆزە و قاپ) بەڵام هەندێک ئێسقانی ئاژەڵیان لێ دۆزیوەتەوە. ئەو مرۆڤانە لە ئاستی بەرهەمهێنانی خۆراک نەبوون، واتە هەر لەسەر ڕاو ژیاون. هەروەها لە گردی ئاسیاب، نزیک گردی ‘گەنجی’یە چەند کەلوپەلێکی سەرنجڕاکێشیان دۆزیوەتەوە وەک: هەندێک کەلوپەل درووستکراوە لە بەردی ئەستێ ‘Flint’، هەندێک ملوانکە و مەدالیا کە لە بەردی ئاسایی درووستکراون، چەند دیوارێک دەبیندرێت کە لە مەڕمەڕ درووست کراوە، لەگەڵ هەندێک شێوەکاری لە قوڕ درووستکراو، لەگەڵ پاشەڕۆکی مرۆڤ. (1) ئەمەش بەڵگەیە مرۆڤێکی زۆر لەو ناوچانە ژیاون.
جێرشمان ‘R. Ghirshman’ دەڵێ ژن لەو کۆمەڵگەیە سەرەتایەدا بە هەندێک کار هەڵساوە بە جۆرێک توانستێکی تایبەتیان هەبووە، پاسەوانی ئاگر بوون، هەروەها ژن داهێنەری گۆزە بووە. ژن بەناو شاخەکاندا گەڕاوە بۆ دۆزینەوەی ڕوەکی تەندرووست تاوەکوو بۆ خواردن بشێن، هەروەها لێزان بوون لە ڕوەک ناسین بە جۆرێک چاودێری ڕوەکیان کردووە و تاقیان کردۆتەوە ئەگەر بگونجێ بۆ کشتوکاڵ، یەکەم هەنگاوی ژنان بۆ ئەو کارەیان لە ناوچە پانتاییە باراناویەکان بووە. وە دەردەکەوێ پیاو ڕۆلێکی کەمی هەبووە لە پێشکەوتنی شارستانییەت. لە سەردەمی بەردینی نوێدا، ژن ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە لە داهێنان. لەوانەشە ژن باڵا دەست بووبێ لەو سەردەمانەدا. لەو کۆمەڵگەیە سەرەتاییانەی کە ژن ڕۆڵی تێدا هەبووە، ژن فرە پیاوی هەبووە، ژن کاروباری تیرەگەرایەتی بەڕێوە بردووە، پلەی بەرزی ئایینی هەبووە، میراتگری بنەماڵە لە ڕێگای ژنەوە بووە، لە ڕێگای ژنەوە خوێنی خێزانی گوازراوەتەوە. ئەوە سیستەمی ئەو کۆمەڵگەیە بووە کە ژن تەیدا باڵادەست بووە. ئەمەش لە بەرزایەکانی ناوچەی ئیران بووە. ئەو دابوونەریتانەش پەرش بووە بەناو ئاریەکاندا، کاتێک ئاریەکان هاتونەتە ناوچە بەرزایەکان. (2) ئەمەش ئەوە دەردەخات ئاریەکان لە ئێران نەبوون، واتە هەر لە زاگرۆسەوە بەرەو ئێران کۆچیان کردووە. نووسەرە ئەوروپیەکان زۆر جار بێ ئاگا لەیەکتری یاخود بە ئەنقەست مێژووەکە چەواشە دەکەن، زۆر جار دەڵێن ئاریەکان لە ئێران نەبوون و کۆچیان کردووە بۆ ئێران، ئیتر پرسیارەکە ئەوەیە، ئاریەکان لە کوێوە هاتوون؟ ئەگەر ئەو مێژووەی هێرۆدۆتس ڕاست بێت کە دەڵێت بە میدیەکانیان وتووە ئاری. کەواتە پرسیارێکی تر لەلامان درووست دەبێ. نووسەرێکی وەک مایکل دەڵێ تا سەردەمی کوروش میدیەکان نەهاتونەتە میزۆپۆتامیا. ئیتر پرسیارەکە ئەوەیە، میدیەکان یاخود ئاریەکان لە کوێوە هاتوون؟ ئەگەر لە ئێران و میزۆپۆتامیا نەبووبن کەواتە هەر دەبێ لە خێزانەکانی زاگرۆسەوە تەشەنەیان کردبێ، لە دوایدا بوونەتە هۆز و نەتەوە. کەواتە لەگەڵ دەستپێکی شارستانییەت ئاریەکان یاخود میدیەکان هەبوون.
ناوچەی ئێران و زاگرۆس و میزۆپۆتامیا بەبەردەوام جێگای ژیانی مرۆڤەکان بووە. بۆ نموونە ‘سوسە پایتەختی ئیلام بووە لە ماوەی پێنج هەزار ساڵدا بە بەردەوامی ژیانی تێدا بووە. سوسە لە سەردەستی ئاشوریەکان لەلایەن ئاشورپانیپاڵ لە سەدی حەوتی پ.ز تێکدرا. (3) بەڵام پاش تێکدانیشی لەو ناوچانە هەر ژیانی تێدا هەبووە و نەبووەتە ناوچەیەکی خاپور و وێران.
$شوێنەوارە دۆزراوەکانی سەردەمی میدیا$
هەرچەندە زۆرێک لە جێماوەکان ماوە بەڵام زۆرێکیش لە بەڵگەنامەکان بزر بوون یان بە ئەنقەست لەناوبراون، بۆ نموونە شاری سیپار شاریکی بابلی بووە، ئاسەواریکی زۆری لێ دۆزراوەتەوە، ئەو ئاسەوارانە زیاتر لە سەد هەزار بەڵگەنامەی تابلۆیی مێژوویی بوو. لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئێراق پارێزرا بوو. لە پاش ڕوخانی ڕژێمی سەددام هەمووی تاڵان کران. ئەو بەڵگەنامانە لەناو سندوقی دار پارێزرابوون، سندوقەکان شکێندرا و بەڵگەنامەکان تاڵان کران و ژمارەی کەتەلۆگی ئەو بەڵگانە هەمووی سوتێندران. (4) ئایا دەبێ چەند بەڵگە هەبووبێ ناوی میدیا و میزۆپۆتامیای تێدا باس کرابێ. وا دەردەکەوێ ئەو بەڵگانە تا ئێستا وەرنەگێڕدرابن. بێگومان لە ناو بەڵگەکانی بابلییەکان دا دەبێ دەیان بەڵگە هەبێ لەسەر کاسییەکان و میدیەکان چونکە ئەو دوو زلهێزە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبووە لەسەر بابل.
مایکل ئاماژە بە چەند ئاسەوارێکی دۆزراوە لە ناوچەی هەمەدان دەکات، زۆر بە سنوورداری لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، مێژووەی ئاسەوارەکان دەگەڕێتە بۆ سەردەمی پێش هاخامەنشینەکان. ئەوانەی دۆزراونەتەوە خشتی لاکێشەیە و جیاوازە لەگەڵ خشتی هاخامەنشینەکان کە خشتی چوارگۆشەیە. وە دوو شوێنەواری تر دۆزراوەتە دوور نییە لە هەمەدان ئەویش ‘تەپ-نوشی-جان’ و ەگۆدین- تەپ’ە. لەو شوێنانە چەندین گۆزەی لێ دۆزراوەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئاسنی سێیەمی کە دەکاتە سەردەمی حەوت بۆ شەشی پ.ز. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە مایکل دەڵێ زۆرێک لە ئاسەواری تر هاودەمە لەگەڵ ئەو سەردەمانە، هەرچەندە لێکچوون هەیە لە جۆری سیرامیک کە لە کوردستان دۆزراونەتەوە وەک لە ‘بابا-جان’ و ‘سوورخ دەم’ لە لوڕستان، و ‘زیویە’ و ‘زیندانی سلێمان’ بەڵام لەدەرەوەی خاکی میدیەکان داندراوە. بەڵام ئەوانەی سەردەمی شەشەمی پ.ز گومانی تێدا نییە دەکەوێتە خانەی میدیەکانەوە. ئەوەی باباجان زۆر سەرنج ڕاکێشە چین و توێژی سێیەم کە سووتاوە و چینی دووەم بەسەریدا درووستکراوەتەوە. توخم و چینەکانی هاوشێوەیە لەگەڵ ‘نوشی جان’ و ‘گۆدین’. ئەوەش دەرئەنجامی ئەوەمان دەداتێ لەو سەردەمانەدا ناوچەی میدیا بۆ ئەو شوێنانە پەلیکێشاوە. ئەو شوێنەی ‘نوشی جان’ شوێنەوارێکی ئایینی بوو لەسەر گردۆلکەیەک درووست کراوە و 70کم دوورە لە باشووری خۆرهەڵاتی هەمەدان. ئەو شوێنە لە چوار یان پێنج جۆری خشت درووست کراوە. یەکەمجار ئەو شوێنە درووستکراوە، ناوەڕاستەکەی پەرستگا بووە و لەسەر ترۆپکی گردەکە درووست کراوە، لە ناوەڕاستی پەرستگایەکەش شوێنی ئاگرکردنەوە بووە. دیوارەکانی بە نەقش و نیگار ڕازاندراوەتەوە ئەو جۆرە نەقش و نیگار و بیناسازیە لە ‘پیرسەپۆلی’ و ‘دەهانی گولامان’ و ‘کوشی خواجە’ و ‘شاری قومیس’ لە ئیران، وە لە ‘تەلجەمێش’ لە فەڵەستین دەبیندرێت. ‘گودین تەپە’ شوێنەوارێکی ئایینی میدیە هاوشێوەکەی لە دوو شوێنی تر دەبیندرێت وەک لە ئێراق بە ناوی ‘تیل گوبا’ ئەوەی تر لە تورکیا بەناوی ‘تیل هویوک’. (5)
$ڕامان:$
ئەگەر بەوردی سەرنج بدەینە ئەو نووسینانە چەندین ڕامانمان دەبێ بۆ نموونە:
زۆرجار پێمان دەگوترێت زانیاری زۆر نییە لەسەر میدیەکان یان میدیەکان ئاسەوارێکی زۆرزۆریان نییە. ئەوەی تێبینی دەکرێ، بە درێژای تەمەنی دوژمنی کورد، ئاسەواری میدیەکان تێکدەدرێت و ئەسوتێندرێت و تاڵان دەکرێ. یاخود کەلوپەلەکان هەمیشە لە مۆزەخانەکان بە ناوی ئێران یان ئێراق دائەندرێت، یان زۆربەی جار کەلوپەلەکان بۆ نەتەوەی پارس دەگەرێنەوە ئەویش بەهۆی جلوبەرگی نەقشەکانە یاخود کەلوپەلەکان مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی هاخامەنشینەکان. بەڵام ئەوەشمان لەبیر دەچێ پارسەکان تەنانەت لە جلوبەرگیش لاسایی میدیەکانیان دەکردەوە. کەوابوو بۆچی زۆربەی هێما و ئاسەوارەکان بۆ میدی نەگەرێتەوە؟
لە یەکێک لە پەڕتووکە ئەکادیمیەکانی تر باسی هەندێک شوێنەواری کوردستان دەکات و دەڵێ: زێویە دەکەوێتە ناوچەی کوردستان و 40 کم لە سەقز دوورە. لەگردێکدا چواردەورەی بە دیواری بەردین دەوردراوە. زۆرێک لە کەلوپەلی زێرین دۆزراوەتەوە هەندێکیان لە موزەخانەی تارانە و هەندیکیش لە مۆزەخانەی لەندەنە، زۆرێکیش دزراوە. یەکێک لەو کەلوپەلانە پشتێندێکی زێرینە نەخشی باڵندە و ئاژەڵی لەسەر نەخشێنراوە. سەیر لەوەیە چونکە لێکچوونێکی هەیە لەگەڵ ئەو پشتێنەی لە ڕووسیا و ساسییەکاندا هەیە بۆیە نووسەر دەڵێ ئەمە لەوانەیە میدی نەبێ، بەڵکوو لەوێوە هاتووە و لەوانەیە سەرۆک خێڵێکی میدی لەو گۆڕەی ناشتبێ. سەیرە ئەو پشتێنە مۆرکی میدی پێوەیە کەچی بەزۆر هەر دەیکەن بە ڕووسی یان ساسییەکان. یاخود لوڕستان لە کوردستان دابڕاوە و بە هەرێمێک و نەتەوەیەکی تر داندراوە، وەک دەبینین 167 پارچەی برۆنزی لە مۆزەخانەی لەندەنە ئیمڕۆ بەناوی ئێران و لوڕستان داندراوە (6) پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆچی ئەو کەلوپەلە بە میدی دانەندرێت بەڵام نووسەر لە خۆیەوە بۆچوونێک دەخاتە ناو پەڕتووکەکەی و دەڵێ لەوانەیە کەسێکی میدی ئەو پشتێنەی لە ڕووسیاوە وەرگرتبێ. ئایا ئەمە لە هیچ دەقێکی مێژوودا هەیە؟ بۆچ ئەو پشتێنە و دەستونەخشی میدیەکان نەبێ و گەیشتبێتە ڕووسیا؟
هەمان نووسەر دەڵێ ئێمە نازانین میدیەکان لە چ سەردەمانێک هاتونەتە ناو ئێران بەڵام لەسەدەی نۆی پێش زایین لە بەڵگەنامەکانی ئاشور ناوی میدیمان بەرچاو دەکەوێ. لەسەردەمی تیلاسی سێیەم (744-727 پ.ز) و سەرگۆن (721-705 پ.ز) و ئیسراهادۆن (680-669 پ.ز). هەرهەمان نووسەر دەڵێ میدیەکان لە ناوچەی ساگیرتی جێنیش دەبن و دەبێتە ناوەندی بەڕێوبەرایەتی میدیەکان، پاش ئەوەی ئاشوریەکانیان ڕوخاند ئینجا بەرەو تورکیا هەڵکشان و ناوچەی ئەنادۆڵ دەکەوێتە دەستیان و لە دواییدا بەرەو بەکتریا هەڵدەکشێن کە لە باکووری ئەفغانستانە. (7)
لێرەدا پرسیار درووست دەبێ، ئەگەر میدیەکان لە ئێران نەبووبن ئەی بۆچی کەلوپەلی میدی لە ئێران دەدۆزرێتەوە دەڵێن ئەوە لەدەرەوەی ئێران هاتووە بۆ میدیەکان ناگەرێتەوە. جیاوازی نێوان جلوبەرگ و کەلوپەل بووەتە جیاکردنەوەی نەتەوەکان. لە کاتێکدا بۆ میدیەکان ئەگەر کەلوپەلیان هەبێ دەڵێن لە میللەتانی تریان هێناوە. بۆ نموونە چەندین نەخشی هەڵکۆڵدراو هەیە کە مرۆڤی باڵدار لە چواردەوری داری پیرۆزە، لەگەڵ کەلوپەلی تر وەک شمشێر کە دۆزراونەتەوە، نووسەر دەڵێ جێگای گومانە ئەو کەلوپەلانە بگەرێتەوە بۆ میدیەکان. (8) هەروەها گەنجینەیەکی زۆر دۆزراوەتەوە بەگەنجینەی ئوکسیس ناسراوە. لەو گەنجینەیەدا کەلەوپەلەکان بە کەلوپەلی میدی دەچێت بەڵام ئەو کەلوپەلە دەگەرێنەوە بۆ پارسەکان چونکە ئەو سەردەمە بە سەردەمی داریوس ناسراوە. (9)
ئەو چەواشەکاریە کە دەکرێ لە ڕێگای پەڕتووک و فیلم وای لە ڕۆڵەی میللەتی کورد کردووە متمانەی بە خۆی نەمینێ و بڵێ کوا شارستانییەتی کورد؟
لە نموونەیەکی تردا، دکتۆر ‌ئەحمەد أمین پەڕتووکێکی نووسیوە لەسەر ئێران، زۆربەی ئاسەوارەکان کە دۆزراونەتەوە کەوتۆتە ناوچەی کوردستان، بەڵام نووسەر هەموو ئەو شوێنانە بەناوی ئێران ناودەبات. کاتێک ئاماژە بە سەردەمی بەردینی نوێ دەکات، باسی گوندەکانی ئێران و بەرزاییەکانی ئێران یان ئێراق دەکات، ئاماژە بە ناوچەی چەرمۆ و حسونە و حلوان دەکات. بەڵام ناوی کوردستان ناهێنێت بەڵکوو هەموو ناوچەکانی کوردستان بەناوی ئێران و ئێراق ناودەهێنێت. یان کاتێک باسی زاگرۆس دەکات کە ناوچەیەکی سەرەکیە بۆ سەرهەڵدانی کشتوکاڵ باسی شاندەر و چرمۆ دەکات ئەوانەش بەناوچەیەکی ئێراقی ناوی دەهێنێت بەهەمان شێوە بۆ لوڕستانیش بە ئێران ناوی دەبات. دەیان شوێنی تر وەک گردی سەراب دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی کرماشان، لەو گردەدا ئاسەواری گوندنشینەکانیان لێ دۆزیوەتەوە و کەلوپەلیان لە قوڕ درووست کراوە، لەگەڵ پاشماوەی فستەق دۆزراوەتەوە، ئەمەش وا دەردەکەوێت ئەو مرۆڤانە بە کشتوکاڵەوە خەریک بوون. لەو شوێنە پاشەڕۆکی مرۆڤ دۆزراوەتەوە، لەگەڵ ئێسقانی ئاژەڵ. ئەوەش دەیسەلمێنێ مرۆڤ توانیویەتی بزن ماڵی بکات، بەڵام دیسان ئەو ناوچە گرینگە مێژووییە هەر بەناوی ئێرانەوە لە قەڵەم دەدرێت. هەروەها گردی پیسدێلی دەکەوێتە ناوچەی ئازربایجان نزیک دەریاچەی ئورمێ لەگەڵ گردی ‘گێوی’ و گردی ‘یانیک’ دەکەوێتە ناوچەی ئورمێ، ئەو ناوچانەش دەکەونە کوردستانەوە. دەیان کەلوپەلی گۆزە و قاپ لە قوری سوورکراوە درووستکراوە. ئەو هەموو ئاسەوارانە هەمووی بەناوی ئێرانەوە ناوزەد دەکرێ. (10)
هەموو ئەو شوێنەوارانە کە مۆرکی میدیا و گەلی کوردی پێوەیە بە سەدان بیانو نەوەک بە بەڵگە ئەیسڕنەوە و مۆری ئێران و ئێراقی لێ دەدەن.
کوردستانی گەورە شوێنی ژیاری هەزاران ساڵ پێش زایینە، لە هەموو چەرخەکاندا هەزاران کەلوپەلی لێ دۆزراوەتەوە. بەڵام بە داخەوە ئەو هەموو ئاسەوارانەی ئیمڕۆ هیچی لە کوردستاندا نەماوە یان چۆتە ناوەندی وڵات وەک بەغدا و تاران و ئەنقەرە و سووریا یان دزراون و چونەتە ناو مۆزەخانەکانی جیهان وەک لەندەن و پاریس و ئەڵمانیا. ئەو شوێنەوارە دێرینانەش زۆر جار لەلایەن ئاسەوارناسەکان و مێژوونووسەکانەوە بەناوی ئێراق و ئێرانەوە ناوزەدیان دەکەن. لە نموونەیەکی گرینگدا، ئەبینین دوو شوێنەواری گرینگی کوردستان وەک دیرینکو کە شارێکە لە ژیر زەوی دۆزراوەتەوە لەگەڵ گۆبیک-تەپە کە پەرستگایەکی دەهەزار ساڵەی پێش ئێستایە، هەردوو شوێن بە ناوی ناوچەی تورکیا ڕۆیشتووە، لە کاتێکدا تورک و تورکیا مێژوویان ناگەرێتەوە بۆ حەوت سەد ساڵ پێش ئێستا. بوونی وڵاتێکی وەک کوردستان پێویست و گرینگە تاوەکوو شوێنەوارەکان بە ناوی کوردستان لە قەڵەم بدرێت.
لێرەدا ئاماژە بە قەڵای هەولێر و حەڵەب دەکەم، ئەو دوو شوێنە مۆری کوردی لێ نادرێت یان دەخرێتە پاڵ ئاشوریەکان یان هەر بە ناوی ئەو وڵاتانەوە باس دەکرێ.
بۆ نموونە، لە یەکێک لە گۆڤارەکانی کورد کە لە ساڵانی 1970 بڵاودەکرایەوە بە ناوی هەولێر، باس لە گردی ‘قالیچ’ لە ناوچەی سنووری هەولێر دەکات کە لە ساڵی 1969 دانشگای شیکاغۆ هاتبوون و لەو گردە هەڵکۆڵینیان کردبوو، گەردانەیەکی زێر و چەندین پەیکەرێکیان دۆزیبۆوە کە مەزەندە کراوە بۆ 4000 ساڵ پێش مەسیح. ئەو کەلوپەلانە مۆرکی ئاریەکانی پێوە بووە کە لە ماوەی 4000 ساڵ پ.ز شەپۆلی ئاریەکان هاتوونەتە ئەو ناوچانە. (11) کەواتە لە هەولێر و قەڵای هەولێر بەر لە ئاشوریەکان ئاریەکان تێیدا نیشتەجێ بوون. هەروەها هاوشێوەی قەڵای هەولێر قەلای ‘حەلەب’ە لە سووریای ئیمڕۆدا، ئەو قەڵایەش هەر مۆرکی عەرەب و سووریای لێ دەدەن. بەڵام زۆر ڕونە بەر لە هاتنی ئاشوریەکان بۆ سووریا، هیتییەکان و میتانیەکان نیشتەجێی ئەو شوێنە بوون، لەو شوێنەدا ئاسەوارێکی زۆری هیتییەکان و میتانیەکانی تێدا دۆزراوەتەوە، (12) کەواتە پێش هاتنی ئاشوریەکان ئەو قەڵایە هەبووە، کەواتە بێگومان ئەو قەڵایە لە درووستکردنی هیتییەکان بووە یان پێش هیتییەکان. کەچی لە گۆڤارەکان هەر بەناوی سووریا و قەڵای عەرەب باس دەکرێ.
کەواتە مۆرکی کوردیان لە ناوچەکانی کوردستان سەندۆتەوە یان شێواندویانە. ولیام جاکسن کە سەردانی دێگەڵەی ناوچەی ورمێ دەکات، دەڵێ گردی ‘ئاش’ هەموو وێنە و پەیکەرەکانی تەیدا شێوێنراون. (13) بۆیە دەبینین ئەو ناوچانە زۆربەی شێواندراوە یان مۆرکی کوردیان لێ ستێندراوەتەوە.
جگە لەوەی ئاسەوارێکی زۆر لە کوردستان دۆزراوەتەوە بەڵام هێشتاش هەزارن شوێنی دێرین ماوە، تا ئێستا نەمان دۆزیوەتەوە.
نەک کەلوپەلەکان مۆرکی کوردی لێ دەستێندرێتەوە بەلکوو هێماکانیش لەناو دەبەن. زۆر جار هێمای جیاواز لە ناوچەی میزۆپۆتامیا و ناوچەی زاگرۆس دەبیندرێت وەک ئەستێرە، خۆر، مار، شێر.
لە ناوچەی ئیلام ئاسەوارێکی زۆر دۆزراوەتەوە نووسەر ‘Agnes Spycket’ ئاماژەی پێ دەدات، نەقشی ماری تێدا هەڵکۆڵراوە. زۆرێک لەو ئاسەوارانە لە مۆزەخانەی فەرەنسای لۆڤەر پارێزراون.
بۆ نموونە عەرشێک لە مار درووست بووە وەک لەو وێنەی خوارەوە نیشان دەدرێت.
ئەستێرەی چوار سەر یان هەشت سەر لە گەلانی زاگرۆسی بەکارهاتووە، هەتا سەردەمی سەڵاح الدینی ئەیوبی ئەو هێمایانە بەکارهاتووە. هێشتاش لەسەر دیواری پەرستگای ماردین و دیواری سەرسنووری ئەو شارە ئەو هێمایە ئاسەواری ماوە.
ێمای فرەوهەر یەکێکە لە هێما دێرینەکانی میزۆپۆتامیا. ئەم هێمایە تەنانەت لەسەر تابوتی فیرعەونەکانی میسر وێنە کراوە. بارۆن دەڵێ ئەم ‌هێمایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ پ.ز. بەڵام وا دەردەکەوێ پاش 2600 پ.ز لە میسر سەری هەڵداوە. لە بۆچوونی بارۆندا ئەو هێمایە میسر لە میزۆپۆتامیا وەرنەگیراوە بەلکو لە سرووشتدا وەرگێڕاوە. (15) لەهەمان سەرچاوەدا لە لاپەڕە 178 دەڵێ ئەو هێمایە پەیوەندی بە گلگامێشەوە هەیە.
ئەوەی جێگای سەرنجە هێمای فرەوهەر لە نەخشەکانی ئاشوری بەدی دەکرێ. سەیری ئەو وێنەی خوارەوە بکە. (16)
بەڵام ئەگەر بەوردی سەیری هەردووک هێما بکەین ئاشوری و زاگرۆسییەکان ئەوا جیاوزەیەکی بەرچاو بەدی دەکەی جیاوازیەکەش لە قاچ و باڵەکان بەدی دەکرێت.
بەڵام دیسان ئەوەی سەرنجە بۆ من، نووسەرەکان بۆچونی خۆیان دەدەن لەسەر هێماکانی ئێمە و ئیتر ئەو بۆچونەش زۆرجار بەبێ بەڵگە دەبێتە دەقێکی مێژووی و ئەکادیمی، هەر بۆیە ئەو چەواشەکاریە بووەتە هۆکاری لەناوبردنی شکۆی کورد و خۆی بەرانبەر دوژمنانی بەکمبزانێ. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەبێ مێژوونووسانی کورد بە چاوێکی تر و بە هزرێکی ڕۆشنتر مێژووی خۆی بنووسێتەوە. کاتی ئەوە هاتووە ئەکادیمیای ئەوروپا بخرێتە ژێر لێکۆلێنەوەی ورد و شکۆیەک بۆ ڕابوردوی کورد بگەڕێتەوە.
$سەرچاوەکان:$
(1) ئەحمەد ‌أمین سلیم، 88-92، 104-106.
(2) هەمان سەرچاوە، 107.
(3) Kriwackzek، 5.
(4) Ibid.، 254.
(5) Curtis، Later Meopotamia and Iran 62-66.
(6) Curtis، Ancient Persia، 27-8.
(7) Ibid.، 34، 38.
(8) Ibid.، 35.
(9) Ibid.، 64.
(10) ئەحمەد ‌ئەمین سلیم، 111-112، 119-120، 269، 272-274.
(11) مەجید عومەر، هەولێر، قەڵاتی هەوڵێر و پڕۆژەی ڕێکخستن (هەوڵێر: چاپخانەی کوردستان، 1971) 6.
(12) صبحي صفوان، قلعة حلب (حلب: الملحق الرئسی في المدیریة العامة للاسار و المتاحف، 1967) ، 14.
(13) William Jackson، Persia Past and Present، A Book of Travel and Research (London: Machillan & Co. Ltd.، 1906) ، 93.
(14) Curtis، 28-9.
(15) Baron Max Von Oppenheim، Tell Halaf: A New Culture in Oldest Mesopotamia (London: G. P. Putnam’s Sons، 1933) ، 102-5.
(16) Julian Reade، Assyrian Sculpture (London: The British Museum Press، 2013) ، 37، 62.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 576 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | 05-04-2022 mako-sawin.com/ku
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-04-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
فۆڵدەر: دیروکا کەڤن
وەڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 29-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل : 29-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 18-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 576 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.129 KB 29-04-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گونەهبار
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,394
وێنە 105,520
پەرتوک PDF 19,422
فایلێن پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گونەهبار
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.594 چرکە!