پرسیار
کێ بەر هەتاوی گرتووە؟
ئەی بۆ گوڵێ ناپشکوێ؟
ئەی ئەم بەفرە پڕ لە کرمە
بۆ هەتا دێ زیاد ئەکا و ناتوێتەوە؟!
وەرزی ساردی سیاساڵە
بە گوڕین و هەورە تریشقە نەبێ هەرگیز
قوفلێ ژەنگ گرتووی ئەم دەرکە
ناکرێتەوە
کام دەستی ڕەش
قژی تاریکی شەوگاری
بۆ ڕایەخی خەوی ئەم خاکە ڕستووە
گەرووی زەوی گرێچنە
هەناسەی خاک حەپەساوە
کێ دەروازەی ساڵی تازەی داخستووە!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 83 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!