سلێمانی
شاری
سلێمانیسلێمانی لە ساڵی 1784 لەلایەن
ئیبراهیم پاشای بابانئیبراهیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراهیم پاشا شارەکەی بەناوی باوکییەوه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان لەهەمانکاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچەکه.
بەشە دیالێکتی
سۆرانسۆرانی لەناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جورێک کە بەشەدیالێکتی گۆرانی لەناوچەکەدا بەرەو کەمبون و نەمان دەچێت. پاش رووخانی میرنشینی بابان لەساڵی 1851 وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی، شاری سلێمانی دەخرێتەسەر کۆماری عێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحمود بووە. شاری سلێمانی جگەلەوەی لانکەی رۆشنبیرو تێکۆشەرانبووە، مەڵبەندی هەڵگیرسانی شۆڕشو راپەڕینش بووە لەمێژووی کوردستاندا. پارێزگای سلێمانی لە چەند شارۆچکەیەک پێک هاتووە گرنگترینیان شارۆچکەی پێنجوینە کەوەک دەرزوازەیەکی گەورەواەیە لە سەر سنوری ئێران عێراق پاش ئەویش
چەمچەماڵچەمچەماڵ بە پلەی دووەم دێت کە دەروازەی دووەمی شارە رووە ناوچەکانی خوارووی عێراق. سلێمانی بە هاوینە هەوارەکانی وەکو هاوینە هەواری ئەحمەد ئاواو سەر چنارو دوکانو سەرتەکی بەمۆو کونەماسی و ئەزمڕو قەرەداغ و بەناوبانگە چەندین هاوینە هەواری دڵ رفێی دیکەش. پارێزگای سلێمانی دوو بەنداوی گەورەی تێدایە وەک بەنداوی دوکان و دەربەندی خان کە ئەوانیش وەک ناوچەیەکی گەشتیاری ناوزەند دەکرێن و بەهاران خەڵکێکی زۆر روویان تێدەکات.
لە ناو شاری سلێمانیدا چەند مەزار گایەکی بەناوبانگی تێدایەو وەک مەزارگە ی کاک ئە حمەدی شێخ و شێخ مەحمودی حەفید کە لە ناو مزگەوتی گەورە ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی بە پایتەختی رۆشنبیری کوردستان دادەنرێت لە ئێستادا بەهۆی ئەو رۆشنبیرییە فراوان و دێرینەی کە هەیەتی، بەشاری هەڵمەت و قوربانیش ناوی دەرکردوە بەهۆی ئەو قوربانییە گەورانەی کە خەڵکی ئەم شارە لە سەردەمی رژێمدا شێشکەشیان کردوە. سلێمانی گەورەترین زانکۆی تێدایە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە، گەلێک شوێنەواری دێرین و مێژویش هەن لەم پارێزگایەدا، وەکو گردی یاسن تەپەو ئەشکەوتی قس قاپان و ئەشکەوتی هەزار مێردو شانەدەری. شاری سلێمانی لەپاش راپەرینە گەورەکەی ئاداری ساڵی 1991 یەکەوە فراوان بوون و پێشکەوتنێکی لە بەر چاوی بەخۆوە دیوەو بە ئارامترین پارێزگاش دەژمێردرێت لە عێراقدا، بەو هۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەلکێی زۆر روویان تێکردووەو بووە بە پەناگای ئەو هاولاتیانەی کە لە خواروی عێراق و ناوچەکانی ناوەراستەوە روودەکەنە ئەو شاره، ئاستی ئابووری دانیشتوانەکەشی بە شێوە کی کشتی مام ناوە ندە شاری سلێمانی رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات و لە بناری جیای
گۆیژەگۆیژەدا قەشەنگ ترو جوانتر دە بێت.
[1]