پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شانەدەر z
05-05-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینگلیزینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
بە (سودۆکو) مێشکت چالاکتر بکە!
04-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
وتارێکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە وەسفی هەژار موکریانی
04-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,644
وێنە 106,306
پەرتووک PDF 19,216
فایلی پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
محەمەد موکری
ژیاننامە
شێخ غەریبی باساک
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دو...
شارەدێی هیران
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارەدێی هیران

شارەدێی هیران
نووسینی: عەبدولخالق هۆرمزیار
سەبارەت بە ناوی هیرانەوە چەند دید و بۆچونێکی جیاواز هەیە، بەڵام ڕەنگە درووستترين و پەسەندترینییان بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ئەمەبێت: دەگێڕنەوە کەوا قەشەیەک هەبووە لە ناوچەکەدا بەناوی قەشە (مار یەعقوب), لە گوندی ئاقووبان ژیاوە، دوو کچی دەبێت بەناوەکانی (هیلال و نازلی) دوو ڕەزی گەورەش لەم دوو شوێنە دەبێت، دراونەتە ئەم قەشەیە ئەویش پێشکەشی کچەکانی دەکات، ئینجا بە تێپەڕبوونی ڕۆگار ناوەکانیان گۆڕاون و بوونەتە (هیران و نازەنین) ، بۆیە ناوەکانیان لەمەوە هاتوون . مێژووی هیران زۆر دێرینە، ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش زایین. شارەدێی هیران یەکێکە لە ناوچە سەرنجڕاکێش و ڕازاوە و دڵگیرەکانی کوردستان، هەڵکەوتە جوگرافییەکەیی و پێگەکەی وایلێکردووە ‌بە یەکێک لە هاوینەهەوارە هەرەدڵگیر و دڵڕفێنەکانی کوردستان بناسرێت. لە باکوورەوه هاوسنووره لەگەڵ شارەدێی هەریرهەریر و شارۆچکەی #ڕواندز#، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ باشووری ڕۆژهەڵاتی #سلێمانی# ، لە باشوورەوه لەگەڵ شارۆچکەی کۆیسنجق، لە ڕۆژاواشەوه لەگەڵ شارەدێی سەڵاحەدین (پیرمام)دا هاوسنووره. هیران سەربە شارۆچکەی #شەقڵاوە# یه لە سنووری پارێزگای #هەولێر# (18) گوند لەخۆدەگرێت کە بریتیین لەمانە:‌ (سپیگرە، چنێران، ئاقوبانی سەروو، ئاقوبانی خواروو، پونگینە، گەرۆتە، بەرەکە، کەوەرتیان، ئەسپیندارە، فریز، لاسە، ترگالە، زیارەت، سولاوکی سەروو، سولاوکی خواروو، ناودارۆک، بیرۆکان، مەندێر=ئاودێر). ژمارەی دانیشتووانەکەی (5.228) کەسه، ڕووبەری زەوییەکەی (7.527) دۆنمه، ڕووبەری زەوی کشتوکاڵییەکەی (80) دۆنمه، ڕووبەری زەوی نیشتەجێبوونی (75) دۆنمه و ژمارەی فەرمانگەکانی (15) فەرمانگەیە.
شارەدێی هیران بە هەوڵ و موکڕبوونی نووسەر و وەرگێڕ و قائیمقامی شەهیدی ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کورد (#شاکر فەتاح#)، وەک خۆی لەیادداشتەکانیدا لە (#ئاوێنەی ژینم# ) لەبەرگی یەکەمدا لە لاپەڕە (542) باسی دەکات، بە پاڵپشتی و هاوکاری و لە‌سەر داوا و خواست و هەوڵ و تەقەڵای بەردەوامی هەریەکێک لە (میرانی واحید بەگ هیران) ی وکوڕەکەیەوە ( میرانی ئاغا واحید بەگ هیران) ی، لە ساڵی (1954) بووەتە‌ شارەدێ (شارەدێ). یەکەم بەڕێوەبەری شارەدێش‌‌ (عەلی حەمادی) دەبێت. یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوی (عەبدوڵڵا یوسف) دەبێت. میرانی (ئاغا واحید بەگ)، میرێکی بەخشندە، جوامێرێکی سەربڵند، سوارچاکێکی مەیدانی خۆنەویستیی و میهرەبان بەدرێژایی ژیانی دەرگای دیوانەکەی لەسەر پشت بووە بۆ میوانان ودۆست و خزم و کەسانی بیانی و هەژاران و ڕێبواران و پێشمەرگەکانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان بەبێ ڕەچاوکردنی ئینتمای سیاسییان، هەمیشە دڵ و دەستی ڕاخراوبوون بۆ چاکە و ناندان و هاوکاری و یارمەتیدانی کەسانی نەدار و لێقەوماو، ئەم کەڵە میرخاسە خزمەتێکی زۆر و بەرچاوی شارەدێی هیرانی کردووه کە دەبێت بە زێڕ کفت لە مێژووی ئەم شارەدێیەدا بنووسرێتەوە‌، وەک:
- درووستکردن و قیرتاوکردنی چەندین شەقام و ڕێگای سەرەکی گەیاندنی هیران بە #شەقڵاوە#وه، ‌لەنێوان ساڵانی (1977-1978) ،
- درووستکردنی چەندین پرد له ‌نێوان شارۆچکەی شەقڵاوە و شارەدێی هیران، بەتایبەت درووستکردنی پرد و شەقامێکی سەرەکی لەناوجەرگەی هیران کە لە ئێستادا ئەم شەقامە‌ بووەتە خۆشترین وجوانترین شوێنی گەشتیاری ئەم ناوچەیەیه ‌میرانی (ئاغا واحید بەگ) کەسایەتییەکی خەمخۆر و دڵسۆز بووە بۆ ئاشتەوایی و برایەتی، کۆڵەگەیەکی پته و و تۆکمە بووە بۆچارەسەرکردنی کێشەوگرفتە کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵیداوە ئاشتی و تەبایی و ئاسوودەیی سێبەری دەڤەری هیران بێت، کەسێکی قسەخۆش و ئاوەدان بووە، کورد و #کوردستان#پەروەر بووه.
شارەدێی هیران لێوانلێوە لە بەرزی ونزمی، دۆڵی سەرنجڕاکێش و دیمەنی ڕازاوە بە گردو شێو و چیاو تاشەبەردی شاخی سەرکەش و دیمەنی چیمەن و هەزاران داری خۆڕسک و سرووشتی و باغ و ڕەز ومێرگ وسەرجۆگەی ئاغا واحید بەگ و ئاوی بەفراوی وەک: (کانی شێخ ڕەشید، کانی فەقێ برایم، کانی سمایلان، کانی خوشکان، کانی شێوێ، کانی باخچۆرە، کانی گیزان، کانی سماقەجاران، کانی مزگەوتی هیران، کانی سەعید). سەرچاوە ئاوییەکەی ناو مزگەوتی هیران و چەندین دێرینە وار و شوێنەواری کۆن و مێژوویی پاشماوەی جەنگ و خۆشی و ناخۆشییەکان لە تۆماری ئەم دەڤەرەدا هەیە. ئەو ناوچەیە دەوڵەمەندە لەڕووی گەشتوگوزار و بەرهەمی زۆری میوە و بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵی و سرووشتی، لەمیوە هەرە بەناوبانگ و ناسراوەکانی (هەنار) ە. حاکمی سیاسی بەریتانیی لە هەولێر لە سەردەمی داگیرکاری بەریتانیادا (دابلیو ئار هێی) لە ساڵی (1918-1920) لە یاداشتەکانیدا لەژێر ناونیشانی (#دوو ساڵ لە کوردستان# ) دا له ‌وەرگێڕانی (#لوقمان باپیر# ) لە لاپەڕە (293) دا لە باسی جوانی هیراندا دەڵێت: بە ئاوی (جەلی) دا تێپەڕین، بە بناری ڕۆژهەڵاتی سەفیندا تێپەڕین، دوایی بە نازەنیندا بەرەو هیران تێپەڕین، من پێم وایە کە ئەوە جوانترین ڕێگایە لە کوردستان پێیدا ڕۆیشتبم، چونکە دوای (جەلی) ڕێگاکە بەناو توتڕک و قامیش و گوڵدا تێدەپەڕێ، پونگە کێویش لە هەموو شوێنێک هەوا پڕ بۆن دەکات. شاعیران و نووسەران و مێژوونووسان شارەەدێی هیران بە ژێدەری خورپە و ئیلهام ناوی دەھێنن، شاعیری خۆشخوان و هەست و سۆز پڕ لە کەفوکوڵی دنیای عەشق (#صافی هیرانی# ) بەڵگەی ئەم باسەیە. وێڕای ئەمە چەندین شاعیری دیکە ئەم دۆڵەیان بە ئامێزی خۆشی و ئارامی دڵ و مایەی حەسانەوە گیان ژماردووە، بۆیە#سامی عەوداڵ# ی شاعیر (1912-1985) لە باسی هیراندا دەڵێت:
ئاگری لە دڵی بەرداوم ڕۆژی کەیف وسەیرانێ
مەحاڵە بکوژێتەوە بە ڕێژنەی دە بارانێ
سێو لە باخان نەخشاوە، باخەکانی وا ساوا
نازەنین و سیساوە، لە شەقڵاوە و ﮪیرانێ
#ئەحمەد دڵزار#ی شاعیریش باسی گەشتێکی خۆی و چەند هاوەڵێکی کردووە بۆ هیران لە ساڵی (1936) دا، لە بارەی جوانی و خۆشی هیرانەوە دەڵێت:
ڕۆژمان کردەوە شەوێک لە هیران
بە شادمانی و سوحبەت و سەیران
ئەم ناوچەیە واتە شارەدێی هیران ڕۆڵێکی ئێجگار پڕبایەخ و گرنگی هەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کوردا، دەتوانین بڵێین هەمیشە سیمبولی قوربانیدان و هێرش و پەلامار و تۆپبارانی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی پێشووی ئێراق بووە، زۆرترین زەرەر و زیانی مادیی و مرۆیی بەرکەوتووە لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام حسێندا، چەندین جار دووچاری شاڵاوی ڕاگوازتنەوەش بووە، تەنانەت هەر لەسەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی پڕ شکۆ ومەزنی ئەیلوولەوه، کاتێک بارزانی نەمر بەرەو ‌ناوچەی خۆشناوەتیخۆشناوەتی بەگشتی و بەتایبەت شارەدێی هیران دەچێت، ئەم ناوچەیه دەکاته بارەگا وبنکەی سەرەکیی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بۆماوەیەکی زۆریش لەم شوێنە دەمێنێتەوە. وەک گەڕیده و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی نیۆیورک تایمزی ئەمەریکی (دانا ئادەم شمیدت) لە نووسینی بەشێکی زۆری مێژووی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا له پەرتووکه نایابەکەیدا (سەفەرێک به ناو پیاوه ئازاکان) دا باسی دەکات، که چەند جارێک بارزانی نەمری لە شارەدێی هیران لەنێوان ساڵەکانی (1962-1963) دەبینێت و باسی ستەمدیدەیی وچەوساندنەوەی گەلی کوردی بۆ دەکات له ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکانی ئێراقدا. هەروەها باسی ئێش و ئازار و ئاوارەبوونی خەڵکی شارەدێی هیران دەکات وەک وێنەگرێکی سینەمایی باسی ئەو دیمەن و ڕووداوه به ئازار و ئەشکەنجانه به گێڕانەوەی نووسین نمایشی دەکات که خەڵکی ئەم ناوچەیه چێژتوویەتی، هەروەها له درێژەی نووسینیدا باسی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی دانیشتووانی شارەدێی هیران دەکات؛ بۆیە لێرەدا بە پێویستی دەزانین، چەند شوێنێکی نووسینەکانی به نموونه بهێنینەوه: له بەرگی دووەمی پەرتووکی (سەفەرێک به ناو پیاوه ئازاکان) دا له چاپی چوارەمی ساڵی (2021) له وەرگێڕانی (مانی) له لاپەڕه (120) دا دەڵێت له و شارۆکەیه، لێرەولەوێ ئەندامانی خێزانەکان دەبینی که لەبەر پەنجەره یان لەبەر دەرگا ڕادەوەستان و چاودێری ( پێشمەرگه) یان دەکرد که دەتبینی له هەموو لایەکەوه به کۆمەڵ دەهاتن، خەڵکەکه زۆربەی ماڵەکانی گوندەکەیان بەجێهێشتبوو، یاخود بەتاڵییان کردبوو، ئەم شارەدێیه نەفرەتی به سەردا باری بوو، خوا به حوکمی خۆی حوکمی دابوو. له هەمان بەرگدا له لاپەڕه (122) دا هەستی مەینەتباری و خەمباریی خۆی بۆ ئەم شارەدێیه ‌دەردەبڕێت و نووسیویەتی کاروانى دێهاتييەکان که بەرەو چیاکان ملیان دەنا کاروانەکه له دیمەنی گشتی خۆیدا خۆپشاندانێکی غەمبارانەی تراژیدی بوو، قیژەی منداڵان له نێو کاروانەکه دەهات و کۆمەڵه پیرەژنێک بەرچاوکەوتن که له ترس و تۆقیندا شێت ببوون. ژنان له بن باری قوورسی بوخچەی جلوبەرگ و قاپ وقاچاخی چێشتخانەدا دوولاهاتبوونەوه. ئێسترەکان له بن باری فەرش و ڕایخەکاندا به دژوارییەوه دەڕۆیشتن ژمارەیەکی یەکجار زۆر کەم نەبێت لاویان له نێودا نەمابوو. هەروەها (خورشید شێرە) لە پەرتووکی (خەبات و خوێن) دا کە بریتییە لە بیرەوەرییەکانی ساڵانی خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی زۆر بە تێروتەسەلی باسی داستان و خۆڕاگری شارەدێی هیران دەکات کە زۆربەی ساڵانی پێشمەرگایەتی خۆی لەم ناوچەیە گوزەراندووە، کە بەبەردەوام لانکەی تێگەیاندن و پێگەیاندنی هزر و هەست و سۆزی نەتەوایەتی و کوردایەتی بووه . وێڕای ئەمانەیش چەندین فەرماندە و کەسایەتی و پێشمەرگەی دیکە لە نووسینی یاداشت و بیرەوەرییەکانی خۆیاندا باسی شەوگارو ڕۆژگارەکانی خۆیانیان کردووە لە ڕۆژان و سەردەمی سەختی خەبات وتێکۆشانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا، هەروەک (محەمەد مەلا قادر) لە پەرتووکی (سەربردە) کەیدا کە کوورتەیەکە لە بیرەوەرییەکانی خۆی لە لاپەڕە (40) دا نووسیویەتی و دەڵێت: لە شەڕی سەفین بەڕاستی پێشمەرگە داستانیان نواند چونکه دوژمن هەموو جۆرە چەکێکی هەبوو، بۆ نموونە لەناو گوندی (هیران) ڕۆژێک تا ئێوارە باڵەفڕە سێزده ‌جار تۆپبارانی ناو گوندەکەی کرد، چونکە بارەگای لق و هێز هەردوو لە هیران بوو، تۆپبارانیش لە دەربەندی #گۆمەسپان# دەگەیشتە ناو هیران، گوندەکە چۆڵ ببوو هەموو چووبوونە چیای (هەورێ) بۆشوێنی (ئەمین‌)، ناوگوند هەر پێشمەرگەی تێدابوو . که ‌ئەمه ‌لەبەهاری ساڵی (1965) ەوە ڕوویداوە و ‌بەدەسپێکی ‌شەڕی سەفین بەناوبانگە لە مێژووی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، لەو ماوەیەی کە بارەگای هێزو بارەگای لقی دوو لە هیران دەبێت.
کەسایەتی ناسراو و بەرچاوی کورد (میرانی ئاغا واحید بەگ) پێشوازییەکی ‌گەرموگوڕی بەبێ سنوور لەبارزانی نەمر دەکات و ئامادەباشی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ دەردەبڕێت بەهەموو شێوەیەک.
دیوان و دیوەخانه بەخشنده و دڵگیرەکەی دەبەخشێته شۆڕش و دەبێته بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، که بەسەرجۆگەی (میرانی ئاغا واحید بەگ) ناسراوه، ئەم دیوانه دەبێته مەکۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خاوەن چەندان دیرۆکی پێشمەرگە بوێر و ئازاکانی ئەم ڕێبازه پیرۆزە و‌ تۆمارکردنی داستانگەلێکی پڕ له سەروەریی و دلێری پێشمەرگە قارەمان و خۆنەچەماندووەکاندا. وەک (شێخ ئیسماعیل کوڕی مەلا عەزیزی کوڕی سافی هیرانی) که ‌بۆماوەیەکی زۆر بەرپرسی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ئەوکات دەبێت، لەدیمانەیەکی دۆکیۆمێنتاری تەلەفیزیۆنی زاگرۆس ئاماژه بەمە دەکات و دەڵێت ئەم شوێنه ماڵی ئاغای واحید بەگه، بارەگای لقی دوو بۆ ماوەیەکی زۆر لێرەبوو، لێرەدا شوێنێکمان هەبوو به تانۆک ڕێکخرابوو بۆ کۆبوونەوه، ئەگەر قەڵەباڵیغییەک هەبووایه یان کارێکی تایبەتییمان هەبووایه کۆدەبووینەوە و ئەوەی پێویست بوو ئەنجاممان دەدا. هەر لەم ئان و ساتەنەشدا گۆڤاره جوان و سەرنجڕاکێش وبەناوبانگەکەی (سەفین) یەکەمین ژمارەی لە شارەدێی هیران لە مانگی (11) ساڵی (1967) له دایک دەبێت. گەلێک بابەت و وتار و لێکۆڵینەوه و هۆنراوەی پڕ لەجۆش و خرۆشی هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەری دەخاته ناو گیانی پێشمەرگەکان بۆ زیاتر برەودان به شۆڕش و خەباتی بەرگری و قوربانیدان له پێناو بەرگریکردن و پاراستنی گەلی کورددا .
$سەرچاوەکان :$
1 موسوعة العشائرالعراقية، المجلد7، ثامر عبدالحسن العامري، طبع2، 2009.
2 بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، مسعود بارزانی، بەرگی سێیەم، بەشی یەکەم (19611975) شۆڕشی ئەیلوول.
3 دووساڵ لە کوردستان، نووسینی :دابلیو . ئار. هێی، وەرگێڕانی : لوقمان باپیر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵات، 2016، هەولێر.
4 سەفەرێک بەناو پیاوە ئازاکان, دانا ئادەم شمیدت، وەرگێڕانی، مانی، چاپی چوارەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژھەڵات، 2021، ھەولێر.
5 ئەتڵەسی کارگێڕی باشوری کوردستان نێوان ساڵانی (1850-1990) ز، بەرگی دووەم، پارێزگای ئەربیل هەولێر نووسینی (سهیل خورشید عزیز) (شەماڵ) ، چاپی یەکەم، 2021.
6 چەند زانیاریەک دەربارەی ناوچەی خۆشناوەتی، مەلا خالید فریزی، 2006، ھەولێر.
7 سەربردە، محەمەد مەلا قادر، کوورتەیەک لە بیرەوەرییەکان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، 2009.
8 سەربوردەی نەمران، کۆکردنەوه ‌ونووسینی، محەمەد مەلا قادر، چاپخانەی حاجی هاشم، چاپی یەکەم، 2014، هەولێر.
9 خەبات و خوێن، خورشید شێرە، بیرەوەرییەکانی ساڵانی خەباتی پێشمەرگایەتی، چاپخانەی حاجی هاشم، چاپی سێیەم، 2015، هەولێر.
10 بەشێک له ئەرشیفی گۆڤاری سەفین له سەردەمی شاخدا، بەرگی یەکەم، کۆکردنەوه و ئامادەکردنی لقی دوو مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، کوردستان، هەولێر، 2016.
11 گۆڤاری خازر (ڕۆڵ و پێگەی شارەدێی هیران له خەباتی شاخدا) ئامادەکردنی، ئەیار ئەلباشا، ژماره، 195.
12 گۆڤاری خازر (کەسایەتی دیاری دەڤەری خۆشناوەتی ئاغا واحید بەگ هیرانی) ئەیار ئەلباشا، ژمارە 200، تەمموزی 2022.
13 ڕۆژنامەی خەبات (ھیران شارەدێیەکی گەشتیاری وسەرچاوەیەکی گرنگی ئابووری) ئامادەکردنی، عەبدولخالق کەریم، ژمارە 6186، چوارشەممە 25ی ئاب2021 .
14 هەفتەنامەی زاری کرمانجی (ڕۆژنامەنووسی نیۆیورک تایمز دانا ئادەم شمیدت و شارەدێی هیران) نووسینی, نەریمان عەبدولسەمەد ڕواندزی، ژمارە 677، سێ شەممە 5 ی نیسان 2022.
15 ڕۆژنامەی هەولێر (شارەدێی هیران و گۆڤاری سەفین) ، سانع نەبی بەنانی، ژماره3657، چوارشەممە18ی ئایاری 2022.
16 دیمانەیەکی دۆکیۆمێنتاری تەلەفیزیۆنی زاگرۆس لە شارەدێی هیران ، لەگەڵ خوالێخۆشبوو بەڕێز (مەلا اسماعیل کوڕی مەلا عەزیزی سافی هیرانی) ، لەلایەن ئامادەکارو پێشکەشکار (سەفەر کەریم هاواری) لە ڕێکەوتی، (15102014).
[1]
ئەم بابەتە 104 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: شاخاوی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
هۆز: خۆشناو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 23-10-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 23-10-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 23-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 104 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.127 KB 23-10-2023 سارا سەردارس.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر z
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
کورتەباس
ئەنفالی چوار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دوای ئەم هەڤپەیڤینە زیاتر لەبارەی کورد دەخوێنمەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
محەمەد موکری
17-06-2010
هاوڕێ باخەوان
محەمەد موکری
ژیاننامە
شێخ غەریبی باساک
04-02-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
شێخ غەریبی باساک
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
02-05-2024
سارا سەردار
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شانەدەر z
05-05-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینگلیزینامەی والی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
بە (سودۆکو) مێشکت چالاکتر بکە!
04-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
وتارێکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە وەسفی هەژار موکریانی
04-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,644
وێنە 106,306
پەرتووک PDF 19,216
فایلی پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر z
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
تاقیگەی زانیاریی گشتی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
عەرەبینامەی والی
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
کورتەباس
ئەنفالی چوار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دوای ئەم هەڤپەیڤینە زیاتر لەبارەی کورد دەخوێنمەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.688 چرکە!