=KTML_Bold=یەکێتی خاوەنی ڕێبازێکی زیندوو و کاریگەر و چارەسازە=KTML_End=
بەڕێزان..
#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بەبۆنەی 48 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز و سەرجەم کادر و ئەندام و لایەنگرانی دەکەین و هاوکات سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و گیانی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی خاوەنی ڕێبازێکی نەتەوەیی و نیشتمانی پاک و زیندووە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی تا ئەمڕۆ هەمیشە لەناو ئه و حزبەدا بیروڕای جیاواز هەبووە و چەتری کۆکەرەوەی ڕەخنەکان بووە.
یەکێتی خاوەنی ڕووبارێک خوێن و هەزاران شەهیدە، کە زیاتر لە 26 هەزار شەهیدە و زۆرینەی شەهیدەکانیشی فەرماندە و سەرکردەکانیەتی و لە بەر ئەوەش بە حزبی شەهیدانی ناساندوە.
لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی کورد بۆ ئازادی کوردستان یەکێتی داڕێژەر و دەستپێشخەر بووە و لە ئێستاشدا هێزێکی کاریگەر و بەهێزە و خاوەن ئیرادەیە لەسەر ئاستی کوردستان.
باوەڕمان وایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی هێزی چارەسەرییە بۆ دۆخی ئێستای کوردستان و دەتوانێت کێشە سەختەکان چارەسەر بکات بە تایبەتی بەپێی ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال.
پێشمانوایە یەکێتی دەتوانێت خزمەتی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگا بکات بەبێ جیاوازی.
دووبارە ساڵیادی 48 هەمین دامەزراندنی یەکێتی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت. [1]
ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژئاوا-سوریا
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=